2017-11-24

به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كه‌ی مزگه‌وی "ره‌وزه‌"ی عه‌ریش، ده‌ركه‌وتووه‌، چه‌كداران به‌ر له‌ واده‌ی ده‌ستپێكردنی وتاری هه‌ینی و بانگی نیوه‌ڕۆ، بۆمبه‌كانییان له‌ ناو مزگه‌وت داناوه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، تا ئێستا نزیكه‌ی 235 كه‌س كوژراون و 109 كه‌س دیكه‌ش بریندارن، به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ته‌ندرووستییه‌كانیش، پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوان به‌رزتربێته‌وه‌، چونكه‌ برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌.

به‌ گوێره‌ی گوته‌ی شایه‌تحاڵان و ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، جگه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ناو مزگه‌وته‌كه‌، ته‌قه‌ش له‌ نوێژخوێنان كراوه‌.

وه‌ك پكشنه‌ران باسی ده‌كه‌ن، ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌، مادده‌ی سی فۆڕیان به‌كارهێناوه‌ و بڕه‌كه‌شی زۆر بووه‌، بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، دواتریش به‌ ئۆتۆمبێلی به‌رز هه‌ڵاتوون.

تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ رووداوه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ میدیا بیانییه‌كان، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ ئه‌نجامدراوه‌، نزیكه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش تێدا هه‌یه‌.

عه‌ریش ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی میسر و باكووری بیابیانی سینا و له‌سه‌ر ده‌ریاه‌ی ناوه‌ڕاسته‌، كه‌ چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وام جموجۆڵییان له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌