2017-12-02

میدیاكانی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬لە شەممەی‮ ‬رابردوو بڵاویانكردەوە كە ئەنتوان گریزمان هێرشبەری‮ ‬یانەی‮ ‬ئەتلەتیكۆ مەدرید لەگواستنەوەكانی‮ ‬هاوینی‮ ‬داهاتوو رۆیشتنی‮ ‬بۆ‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە بۆ مان‮ ‬یونایتدی‮ ‬بەباشتر دەزانێت،‮ ‬ئەم راپۆرتانە ئاماژەیان بەوەكرد كە مان‮ ‬یونایتد ئامادەیە موچەی‮ ‬ناوبراو دوو ئەوەندە لێ بكات،‮ ‬كە بەرشلۆنە بۆی‮ ‬دیاریكردووە،‮ ‬تاكو رازی‮ ‬بێت لەهاوینی‮ ‬داهاتوو پەیوەندی‮ ‬بەیاریگای‮ ‬ئۆڵد ترافۆڵدەوە بكات‮.

‬گریزمان هەر لەهاوینی‮ ‬داهاتووەوە بۆتە ئامانجی‮ ‬یانەی‮ ‬مان‮ ‬یونایتد،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬سزاكانی‮ ‬سەر‮ ‬یانەی‮ ‬ئەتلەتیكۆ مەدرید لەلایەن فیفاوە،‮ ‬ناچاربووە،‮ ‬یاریزانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬لەیانەكەی‮ ‬بمێنێتەوە‮. ‬بەرشلۆنە بۆندێكی‮ ‬5وەرزی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬گریزمان كردووە،‮ ‬بە موچەیەكی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬13 ملیۆن پاوەند،‮ ‬بەڵام گریزمان دەیەوێت لەگەڵ لویس سوارێز‮ ‬یەكسان بێتت كە‮ ‬18ملیۆن ساڵانە وەردەگرێت‮. ‬زانیارییەكان ئەوە دەردەخەن كە‮ ‬یانەی‮ ‬مان‮ ‬یونایتد پێشنیاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كردووە كە موچەی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬دوو ئەوەندەی‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە لێ بكات ئەگەر بچێتە ئینگلتەرا،‮ ‬بەڵام گریزمان رازی‮ ‬بووە لەهاوینی‮ ‬داهاتوو بچێتە‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە بەرامبەر ئەگەر موچەكەی‮ ‬كەمتریش بێت لەوەی‮ ‬مان‮ ‬یونایتد بۆی‮ ‬دیاریكردووە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌