2017-12-03

خەبات‮: ‬سەفەر‮ ‬یوسف میرخان ژاژوكی - سۆران

شۆڕش و بەرخودانەكانی‮ ‬رابردوو بونەتە میراتێكی‮ ‬شانازیبەخش و نەوەكانی‮ ‬ئەمڕۆش لەبەر چرای‮ ‬باوەڕی‮ ‬كوردستانپەروەری‮ ‬و روحی‮ ‬گەلپارێزی‮ ‬و گیانی‮ ‬فیداكاری‮ ‬ئەو شۆڕش و بەرخوادانانەدا هەستەكانیان ئاوێتەی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬خاك و نەتەوە دەبێت و بوەتە هاندەری‮ ‬گیانبازی‮ ‬لاوانی‮ ‬ئەم میللەتەو گەنجانی‮ ‬وڵات بە عەشقەوە چەكی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬و چەك لە شان دەكەن بۆ پاراستنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەییمان و خاكی‮ ‬كوردستان‮. ‬شەهید‮ ‬كەیوان عومەر شێرۆكی‮ ‬یەكێك لەو رۆڵە گۆشكراوانەی‮ ‬ئەو دیرۆكە پرشنگدارەی‮ ‬شۆڕش و بەرخوادانەكانی‮ ‬ئەم گەلەیە هەربۆیە لە سەرەتای‮ ‬تافی‮ ‬لاوێتیدا ئەویش رێگەی‮ ‬باب و باپیری‮ ‬دەگرێتە بەرو سەنگەری‮ ‬بەرگری‮ ‬لە گەل و نیشتیمانەكەی‮ ‬دەكاتە ئەرك و دروشمی‮ ‬ژیانی‮. ‬كەیوان‮ ‬ی‮ ‬جوانەمەرگ لەم رێگە پیرۆزەدا چل رۆژ لەمەوبەر بڕوانامەی‮ ‬شەهیدبوونی‮ ‬وەرگرت و لە تەمەنی‮ ‬26ساڵەوبە8ساڵ خزمەتی‮ ‬پێشمەرگایەتیەوە سەنگەری‮ ‬نەمریی‮ ‬بەرەو كاروانی‮ ‬سەروەران گواستەوە‮.‬

شەهیدكەیوان عومەر شێرۆكی‮ ‬لە بنەماڵەیەكی‮ ‬خەباتكارو كوردپەروەر لە ئاوارەیی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1991 لە شاری‮ ‬نەغدەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستان لەدایكبووە‮. ‬باوكی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1983 دەبێتە پێشمەرگە لە شۆڕشی‮ ‬گوڵان لە قوەتی‮ ‬بارزان و لەگەڵ برا و كەسوكاریان ئەو ئەركە پیرۆزە درێژە پێدەدەن و بەشداری‮ ‬چەندەها داستان دەكات و رۆڵی‮ ‬مەردانەی‮ ‬لە داستانی‮ ‬خواكوڕك دا هەبووە‮. ‬لەساڵی‮ ‬1986 خاڵی‮ ‬قارەمانی‮ ‬عیسا‮ ‬ئیبراهیم دۆڵەمەری‮ ‬لە شۆڕشی‮ ‬گوڵان شەهید دەبێت،‮ ‬باوكی‮ ‬شەهیدكەیوان‮ ‬بەشداری‮ ‬لە راپەرینی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991ی‮ ‬كوردستان دەكات و دوای‮ ‬راپەڕینەكە دەگەڕێنەوە كوردستان و ئەوكات شەهید كەیوان لەتەمەنی‮ ‬3 ساڵیدا بووە كە دەگەڕێنەوە كوردستانی‮ ‬ئازادكراوو لە قەزای‮ ‬سۆران نیشتەجێ دەبن‮.‬

شەهید‮ ‬كەیوان‮ ‬لەساڵی‮ ‬2009 وازلەخوێندن دەهێنێت ودەبێتە پێشمەرگە لە‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬كەتیبەی‮ ‬كراد سەر بەفەرماندەیی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬یەك و لای‮ ‬فەرماندە عەمید موحسن ئاڤدەل بێدارونی‮. ‬شەهیدكەیوان‮ ‬كەسێكی‮ ‬خۆشەویست بووە لای‮ ‬هاوسەنگەرانی‮ ‬لە فەرماندەیی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشتوانی‮ ‬یەك و جگە لە ئەركی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬گەنجێكی‮ ‬چالاك بووە لە دەڤەری‮ ‬سۆران‮. ‬شەهید‮ ‬كەیوان عومەر شێرۆكی‮ ‬لە دەستپێكی‮ ‬شەڕی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش دژ بە كوردستان دەچێتە مەیدانی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە كوردستان و لەمیحوەرەكانی‮ ‬گوێرو مەخموورو خازرو بەنداوی‮ ‬موسڵ و لە چەندین شوێنی‮ ‬تر رۆڵی‮ ‬هەبووە‮. ‬لە هەمان كاتدا برای‮ ‬تریشی‮ ‬لە میحورەكانی‮ ‬تر خزمەتیان بە خاكی‮ ‬كوردستان دەكرد‮. ‬دوای‮ ‬شكستی‮ ‬داعش لە كوردستان،‮ ‬شەهید بۆ بەرەنگاربونەوەی‮ ‬هێڕشی‮ ‬دوژمنكارانەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬قارەمانانەی‮ ‬مەخموور بەشداری‮ ‬دەكات،‮ ‬مخابن لەو بەرگریەدا لە‮ ‬ڕێكەوتی‮ ‬24ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017 بە گولەی‮ ‬میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراق‮ ‬شەهید دەبێت‮. ‬

باوكی‮ ‬شەهید لە ئەركی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬گەڕابووە و خەڵك هەر بۆ مەبەستی‮ ‬پرسە و سەرخۆشی‮ ‬سەردانیان دەكرد‮. ‬سەرەتای‮ ‬دیمانەكەمان لە باوكی‮ ‬شەهیدەوە مامعومەر‮ ‬یوسف شێرۆكی‮ ‬دەست پێكرد كە پێشمەرگەیەكی‮ ‬دێرینەو سالنێكی‮ ‬زۆرە پێشمەرگایە و برینداری‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشە لە سوڵتان عەبدوڵڵا،‮ ‬شانازی‮ ‬بە شەهید بوونی‮ ‬كوڕەكەی‮ ‬دەكرد و گوتی‮: ‬سەربەرزم بە شەهیدبوونی‮ ‬كوڕەكەم لەپێناو خاك و نیشتیماندا‮. ‬شەهید كەیوان لە تەمەنی‮ ‬لاویەتی‮ ‬كە وازی‮ ‬لە خوێندن هێنا هەرچەندە پێم گووت‮: ‬كوڕم بڕۆ بخوێنە و بەو رێگەیش دەتوانی‮ ‬خزمەت بكەی،‮ ‬بەڵام ئەو گوتی‮ ‬من وەك ئێوە دەبمە پێشمەرگەو درێژە پێدەری‮ ‬ئێوەو خاڵی‮ ‬شەهیدم و مام و كەسوكارم دەبم‮. ‬شەهید كەیوان گەنجێكی‮ ‬لێهاتوو بوو ئاواتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬بوو‮. ‬هەمیشە من بەرخودان و بیرەوەرییەكانی‮ ‬پێشمەرگایەتیم بۆ باس دەكرد كە چ رۆژگارێك و چ سەختی‮ ‬و گیانفیدایمان دەكرد‮.‬

خاتووشاناز جەمال‮ ‬هاوسەری‮ ‬شەهیدكەیوان‮ ‬كچی‮ ‬تاقانەی‮ ‬سونیا‮ ‬لەباوەشی‮ ‬دابوو،‮ ‬دەگریادواتر گوتی‮: ‬ئەو دەیزانی‮ ‬شەهید دەبێت،‮ ‬لەمباریەوە گوتی‮: ‬شەهید كەیوانی‮ ‬هاوسەرم مرۆڤێكی‮ ‬راست و دروست بوو،‮ ‬ساڵی‮ ‬2011 ژیانی‮ ‬هاوسەرگیریمان پێكهێنا‮. ‬مرۆڤێكی‮ ‬بە ئیرادە بوو‮. ‬لە تەمەنی‮ ‬لاویەتی‮ ‬بووەتە پێشمەرگە‮. ‬زۆربەی‮ ‬كات لە ئەرك بوو بەردەوام خزمەتی‮ ‬دەكرد و زۆر خاكی‮ ‬خۆش دەویست،‮ ‬زۆر سۆنیای‮ ‬كچی‮ ‬خۆش دەویست و دەیگوت،‮ ‬ئاواتمە سۆنیا گەورە ببێت و دوای‮ ‬تەواو بوونی‮ ‬زانكۆ خزمەتی‮ ‬كوردستان بكات‮. ‬كە لە واجب دەگەڕایەوە من و سۆنیا دەچووینە پێشوازی‮ ‬و ماندووبوونیمان لێی‮ ‬دەكرد‮. ‬لە دەستپێكی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشەوە رۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبووە و هەردەم باسی‮ ‬عەمید موحسین بێدارونی‮ ‬دەكرد كە هەردەم لەگەڵیدا بووە و زۆر رازی‮ ‬بوو لێی‮. ‬هاوسەرم دەیگوت،‮ ‬رۆژێك من شەهید دەبم و تۆ شانازی‮ ‬پێوە دەكەی‮ .‬من پێم دەگوت،‮ ‬لەبەرخاتری‮ ‬سونیا ئەو قسانە نەكەی‮ ‬ئەو منداڵە‮. ‬بەمنی‮ ‬دەگوت،‮ ‬تۆ سۆنیای‮ ‬كچم گەورە بكە و خەباتی‮ ‬پێشمەرگایەتیمی‮ ‬بۆ باس بكە،‮ ‬وێنەكانمی‮ ‬پێ نیشان بدە‮. ‬ئەو ماوەیەی‮ ‬كە لە ماڵ بوو زۆر پێكەوە بووین و دەچووینە دەرەوە و چوینە چەند شوێن‮. ‬پێش گەڕانەوەی‮ ‬بۆ بەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬شەو بە منی‮ ‬گوت‮: ‬من شەهید دەبم لە پێناو رێبازی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر،‮ ‬بۆیە لەوانەیە چاوم بە ئێوە نەكەویت‮. ‬زۆر گریام و گووتم ئەو قسانە نەكەی‮. ‬ئێمەی‮ ‬بردە ماڵی‮ ‬باوكی‮ ‬و ئەو جارە سۆنیای‮ ‬كچی‮ ‬زۆر لە باوەشیدا بوو و زۆر گریام‮. ‬كە چووەوە بۆ ئەرك پەیوەندیم‮ ‬پێوە كردو بەمنی‮ ‬گوت،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬خیانەتیان لە پێشمەرگەو كوردستان كرد و كەركوكیان فرۆشت بۆ من ناخۆشترین رۆژە‮ . ‬پێش شەهید بوونی‮ ‬شەو‮ ‬3 جار پەیوەندی‮ ‬بەمن كرد و گووتی،‮ ‬ئێوە وەزعتان چۆنە و سۆنیای‮ ‬كچم چ دەكات و چاوەكانی‮ ‬ماچ بكە و ئاگاتان لە خۆ بێت‮. ‬بەیانی‮ ‬پەیوەندیم پێوە كردەوەو بەمنی‮ ‬گووت،‮ ‬وەزع باشە و شەڕ‮ ‬ئارام بووە و سەردەكەوین‮. ‬ئەو شەهید بوو لە پێناو كوردستان‮. ‬

پێشمەرگەی‮ ‬دێرین‮ ‬عەبدولڕەحمان شێرۆكی‮ ‬مامی‮ ‬شەهیدكەیوان‮ ‬گوتی‮: ‬شەهید كەیوان لە تەمەنێكی‮ ‬وا گەورە بوو كە تەنها ئارەزووی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬بووە،‮ ‬گەنجێكی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬بنەماڵەكەمان و قسە خۆش و دەم بەخەندە بوو و هەمیشە پرسیاری‮ ‬لە من دەكردو كوڕێكی‮ ‬ئازا و بەتوانا بوو و هەمیشە كە لە واجب دەهاتەوە باسی‮ ‬هاوسەنگەرانی‮ ‬دەكرد كە ئەوانیش هەمیشە شانازی‮ ‬بە پێشمەرگایەتی‮ ‬خۆیان دەكەن و هەتا دەیگوت شەرفێكی‮ ‬گەورەیە پێشمەرگەینە بۆ رێبازی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و سەرۆكمان،‮ ‬هەمیشە خۆی‮ ‬بە پێشمەرگە دەزانی‮ ‬بۆیە ئێمە خۆمان بەخزمەتكاری‮ ‬كوردستان دەزانین‮. ‬شەهید كەیوان ئاواتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بوو‮. ‬

پێشمەرگە دڵسۆز‮ ‬شاخەوان عیسا‮ ‬كوڕی‮ ‬شەهید‮ ‬عیسا ئیبراهیم دۆڵەمەری‮ ‬گوتی‮: ‬زۆر سوپاسی‮ ‬پورم دەكەم كە لە تەمەنی‮ ‬منداڵیەوە منیان وەك كوڕی‮ ‬خۆیان گەورە كردووە و هەورەها شەهید كەیوان برای‮ ‬من بوو و هیچ جیاوازیەك لە نێوان ئێمە و خوشك و برایەكانمان نەدەكرد‮. ‬لە تەمەنی‮ ‬لاویەتی‮ ‬پێكەوە بووین بە پێشمەرگە هەر‮ ‬یەك لە شوێنێك بۆ خزمەتی‮ ‬خاك و نیشتمان‮. ‬شەهید كەیوان گەنجێكی‮ ‬بەتوانا و قسە خۆش بوو هیچ كاتێك توڕە بوونی‮ ‬پێوە دیار نەبوو و هەمیشە شەو رۆژ پێكەوە وەك‮ ‬2 برا و هاوڕی‮ ‬بووین‮. ‬شەهید كەیوان هەمیشە بەمنی‮ ‬دەگوت،‮ ‬خاڵم چۆن لە پێناو كوردایەتی‮ ‬شەهید بووە بۆیە منیش لەو رێگایە بۆ كوردستان شەهید دەبم و ئەوە ئاواتی‮ ‬منە‮. ‬بۆیە شەهید كەیوان پێشمەرگەیەكی‮ ‬چاونەترس و ورە بەرز و ماندووبوون لای‮ ‬ئەو نەبوو و چەندەها جار لە جیاتی‮ ‬هاوسەنگەرانی‮ ‬واجبی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬ئەنجام داوە‮. ‬كە لە واجب دەگەڕاینەوە پێكەوە بووین و هەمیشە شەهید كەیوان باسی‮ ‬فەرماندە سیهاد بارزانی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشتوانی‮ ‬یەك و عەمید موحسن و هاوسەنگەر و پێشمەرگەكانی‮ ‬فەرماندەیەكەیانی‮ ‬دەكرد كە لە كاتی‮ ‬شەڕی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش چ گیانفیداییەكیان دەنواند بۆ پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬باسی‮ ‬شەهیدەكانی‮ ‬هاوسەنگەری‮ ‬دەكرد و هەردەم دەیگوت،‮ ‬برا خزمەتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬شەرەفێكی‮ ‬مەزنە‮. ‬ئاواتی‮ ‬ئەو سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بوو بە سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮. ‬لە رۆژانی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬هەڵبژاردن بۆ ریفراندۆم رۆڵی‮ ‬هەبوو‮. ‬كەسێكی‮ ‬خۆشەویست بوو لای‮ ‬گەنج و لاوەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬دەڤەری‮ ‬سۆران‮. ‬دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتوبەر چووە مەیدان لە میحوەری‮ ‬كەركوك كاتێك كشانەوە پەیوەندیم پێوە كرد بە منی‮ ‬گوت برا گیان خیانەتیان لە ئێمە كرد ناخۆشترین رۆژە بەلامەوە بەڵام سەردەكەوین و سەنگەرەكان چۆڵ ناكەین‮. ‬كە شەهیدی‮ ‬فەرماندە‮ ‬غازی‮ ‬دۆڵەمەری‮ ‬شەهید بوو لە لاپەڕەی‮ ‬فەیسبووكی‮ ‬خۆی‮ ‬پۆستی‮ ‬كردبوو نوسیبوی،‮ ‬بەردەوام دەبین لەسەر رێبازەكەی‮. ‬شەهید كەیوان خۆی‮ ‬ئامادەكردبوو لە پێناو كوردستان شەهید ببێت‮. ‬شانازی‮ ‬بە شەهیدبوونی‮ ‬دەكەین‮. ‬

دواتر چاوم بەخاتووشوكریا‮ ‬خوشكی‮ ‬شەهیدو دایكی‮ ‬شەهید‮ ‬كەیوان‮ ‬كەوت كە دەگریا دەیگوت‮: ‬كوڕم ئاواتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬بوو،دواتر گوتی‮: ‬شەهید‮ ‬كەیوانم‮ ‬زۆر بە زەحمەت گەورە كرد،‮ ‬چونكە لە رۆژانی‮ ‬ئاوارەیی‮ ‬لە ئێران لەدایكبوو،‮ ‬باوكی‮ ‬هەمیشە لە ئەركی‮ ‬پێشمەرگایەتیدا بووە‮. ‬شەهید كەیوان كە تەمەنی‮ ‬گەورە بوو هەمیشە بەمنی‮ ‬دەگووت،‮ ‬دایكە باوكم بۆچی‮ ‬پێشمەرگەیە‮. ‬باسی‮ ‬برا شەهیدەكەمم بۆ دەكرد كە كوڕی‮ ‬ئەوشاخەوان‮ ‬لە تەمەنی‮ ‬منداڵیەوە لەگەڵ ئێمە دەژی‮ ‬و‮ ‬یەكێك لە كوڕە ئازیزەكان ئێمەیە‮ . ‬شەهید كەیوان كە وازی‮ ‬لە قوتابخانە هێنا مامۆستاكان ئێمەیان ئاگادار كرد تا پێی‮ ‬بڵێین دەتوانی‮ ‬بگەڕێتەوە،‮ ‬بەڵام كەیوانی‮ ‬كوڕم نەچوەوە بۆ قوتابخانەو گوتی،‮ ‬حەز دەكەم بە پێشمەرگایەتی‮ ‬خزمەتی‮ ‬كوردستان بكەم‮. ‬وەك هاوسەرم بۆتانی‮ ‬باس كرد لە تەمەنی‮ ‬گەنجایەتی‮ ‬بووە پێشمەرگەو ئەو رۆژەی‮ ‬یادی‮ ‬بەخێر كە ناوی‮ ‬گەڕایەوە خۆشترین ساتەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬بوو‮. ‬كە دەچووە ئەرك هاوسەرەكەی‮ ‬دەهێنایە لای‮ ‬ئێمە هەتا دەگەڕایەوە‮. ‬هەمیشە هاوكاری‮ ‬ئێمەی‮ ‬دەكرد لە هەموو روویەكەوەو زۆرمان خۆش دەویست‮. ‬قسە خۆش و دڵ فراوان و خۆڕاگربوو و ئومێدی‮ ‬دەدایە خوشك و برایەكانی‮ ‬،‮ ‬تەمەنی‮ ‬زۆر كەم بەڵام فكری‮ ‬زۆر گەورە بوو‮. ‬ئەو رۆژە پێش شەهید بوونی‮ ‬پەیوەندیم پێوە كرد لە وەزعی‮ ‬ئەوم پرسی‮ ‬و گوتم،‮ ‬ئاگات لە خۆ بێت و خۆت بپارێزە‮. ‬هەردەیگوت،‮ ‬دایكە هیچ نیە بەیانی‮ ‬ئەوانمان تێكشكاندووە و سەركەوتین و هیچ خەمتان نەبێت‮. ‬تا دواتر هەواڵی‮ ‬شەهیدبونیمان پێگەیشت‮.‬

‮‬كاروان عومەر‮ ‬برای‮ ‬شەهید‮ ‬كەیوان‮ ‬گوتی‮: ‬هەرچی‮ ‬بڵێم دەربارەی‮ ‬شەهید كەیوانی‮ ‬برام هەركەمە،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬ئەو پێشمەرگەیەكی‮ ‬قارەمان و گیانفیدا بوو‮. ‬بەردەوام دەیگوت،‮ ‬بۆ ئازادی‮ ‬دەبێ قوربانی‮ ‬بدەین،‮ ‬بزانن ئەو بەو تەمەنە چۆن بیری‮ ‬دەكردەوە،‮ ‬بۆیە شەهید كەیوان برای‮ ‬بچووكم بوو و لە هەمان كات كەسێكی‮ ‬بەرێز بوو لە ناو جەماوەر و‮ ‬یەكێك لە كادیرە بەتوانایەكانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬سۆرانی‮ ‬سەربە لقی‮ ‬10ی‮ ‬پارتیمان بوو كە رۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬دەگێڕا‮. ‬ئەو بەیانیە پێش شەهید بوونی‮ ‬پەیوەندیم پێوە كردو لەوەزعی‮ ‬ئەو و هاوسەنگەرانیم پرسی‮ ‬و هەردەیگوت،‮ ‬زۆر باشین‮. ‬نەیگوت كە شەڕە‮. ‬شەهید كەیوان هەمیشە كەسو پێشمەرگەیەكی‮ ‬دیارو چالاك بوو بۆیە لەكاتی‮ ‬پرسەكەی‮ ‬هاوسەنگەرانی‮ ‬زۆر بە سەربەرزیەوە باسی‮ ‬سیفەتەكانی‮ ‬شەهید كەیوانیان دەكرد كە چ قارەمانێكی‮ ‬چاونەترس و خۆڕاگر و بەتواناو كەسێكی‮ ‬قسە خۆش بووە لە ناو ئەوان‮. ‬بۆیە هەر ئەوەندە دەڵێم،‮ ‬ئەوە كۆتا شەهید نابێت و بنەماڵەكەمان بەردەوام دەبین لە سەر رێبازو خەباتی‮ ‬شەهید كەیوان و شەهیدانی‮ ‬كوردستان‮.‬

‮‬شانازعومەر‮ ‬خوشكی‮ ‬شەهیدكەیوان‮ ‬كە باسی‮ ‬هەندێك لە بیرەوەیەكانی‮ ‬برای‮ ‬دەكرد زۆر دەگریا،‮ ‬دواترگوتی‮: ‬شەهید كەیوانی‮ ‬برام بەراستی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬هەموومان بوو ئەو ماڵە بێ ئەو زۆر چۆڵە و خۆزگە دەخوازم كە ئەو بگەڕێتەوە و پەیوەندیمان پێوە بكات و من و هاوسەری‮ ‬و دایكم چای‮ ‬بۆ ئامادەبكەین،‮ ‬كە زۆر حەزی‮ ‬لە چای‮ ‬بوو،‮ ‬ماندووبوونی‮ ‬لێ بكەین و لە باوەشمانی‮ ‬بگرین‮. ‬شەهید كەیوان كەسێكی‮ ‬رۆشنبیر و كۆمەڵایەتی‮ ‬بووە و هەموو كات رووخسارێكی‮ ‬جوان و جلوبەرگی‮ ‬جوان بوو و زۆر جار كە دەچووینە شاییەكان بە منی‮ ‬دەگوت،‮ ‬خوشكە گیان من بە جلوبەرگی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬بۆ ئاهەنگەكان دێم و تەنها ئەوانە شایانی‮ ‬منن‮. ‬رەفتار و كرداری‮ ‬زۆر باش بوو،‮ ‬هاوكاری‮ ‬ئێمەی‮ ‬دەكرد و دڵی‮ ‬پاك بوو،‮ ‬هەمیشە باسی‮ ‬قارەمانیەتی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬لە شەڕی‮ ‬داعش و رۆڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكرد‮. ‬لە كاتی‮ ‬هەڵبژاردن ئێمە كە كارمەند بووین دەهاتە بەدوامانداو كۆدەبووینەوە بۆ هەڵمەتی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬كاتێك دەنگی‮ ‬دا،‮ ‬گوتی‮ ‬ئاسودە بووم كە بەرەو سەربەخۆیی‮ ‬بەسەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەچین‮. ‬هەموو بیرەوەرییەكان و رۆژە خۆشەكان و ئاهەنگەكان و قسە خۆشەكان و وێنەكانی‮ ‬هەموو لە‮ ‬یادمانن‮. ‬شەوی‮ ‬پێش شەهید بوونی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بەمن كردو گوتی،‮ ‬وەزعی‮ ‬ماڵ چۆنە و چ دەكەن و گوتی‮ ‬سۆنیای‮ ‬كچم چ دەكات بەتانیتان بۆ كڕی،‮ ‬پێم گوت،‮ ‬لەبن بەتانیە خەوتووە،‮ ‬بەمنی‮ ‬گووت،‮ ‬زۆر چاوت لێ بێت زۆرم خۆش دەوێت‮... ‬ئێستاش سەربەرزم كە خوشكی‮ ‬شەهیدم و ئارەزومە ببمە پێشمەرگە و لە شوێنی‮ ‬برای‮ ‬شەهیدم بەرگری‮ ‬لە كوردستان بكەم‮.‬مامۆستا‮ ‬پاكستان محەمەدئەمین‮ ‬راگری‮ ‬پەیمانگای‮ ‬تەكنیكی‮ ‬سۆران ئامۆزای‮ ‬شەهید‮ ‬كەیوان‮ ‬كەوت لەبارەی‮ ‬هەندێك لە سیفەتە بەرزەكانی‮ ‬شەهید گوتی‮:‬

شەهید‮ ‬كەیوان‮ ‬ئامۆزام لە قەدەر تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬نەبوو،‮ ‬زۆر چالاك بوو بە حەقیقەت زۆر لیهاتوو بوو و هەمیشە لەگەڵ خەڵك دەهاتە لای‮ ‬من و كارەكانی‮ ‬ئەنجام دەدا‮ ‬یان دەهات دەیگوت فلان قوتابی‮ ‬لە شوێنێك هاتووە هاوكاری‮ ‬بكەن‮. ‬وەك‮ ‬یادگاریەك بەیانی‮ ‬زوو پەیوەندی‮ ‬بە منەوە كردو وتی،‮ ‬شوێنم زۆر باش نیە بەڵام هەندیك قوتابی‮ ‬بە ناوی‮ ‬من دێنە لای‮ ‬تۆ كە كەسوكاری‮ ‬پێشمەرگەن هاوكاریان بكە و بزانە چیان لازمە،‮ ‬زۆر بە پەلە بوو،‮ ‬گوتی،‮ ‬شوێنم زۆر باش نیەو پاشان پەیوەندی‮ ‬نەكردەوەو شەهید بوو‮. ‬بۆ ریفراندوم بە هەموو تاوانیەوە كاری‮ ‬كرد‮. ‬حەزی‮ ‬لە پیاوەیەتی‮ ‬بوو و زۆر پەرۆشی‮ ‬خزمەتكردن بوو و هەرچی‮ ‬لەدەست دەهات هاوكاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬دەكرد،‮ ‬زۆرجار پێم دەگوت،‮ ‬ئاگات لە خۆ بێت تۆ پێشمەرگەی‮ ‬سۆنیا زۆر منداڵە‮. ‬دەیگوت،‮ ‬هیچ نیە ئێمە پێشمەرگەینە ئامادەین گیان فیدا بكەین ومەرگی‮ ‬خۆمان پێشكەشی‮ ‬كوردستان دەكەین و مێژوو بە شانازییەوە لە داهاتوو باسی‮ ‬خەباتی‮ ‬پێشمەرگەكان دەكات‮. ‬

‮ ‬دواتر چووینە لای‮ ‬عەمید‮ ‬موحسن ئاڤدەل‮ ‬فەرماندەی‮ ‬كەتیبەی‮ ‬كراد سەر بە فەرماندەیی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬یەك كە شەهید‮ ‬كەیوان عومەر شێرۆكی‮ ‬لای‮ ‬ئەو خزمەتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬دەكرد،‮ ‬بەمشێوە باسی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و قارەمانیەتی‮ ‬شەهید كرد‮:‬

شەهید كەیوان عومەر شێرۆكی‮ ‬سەرەڕای‮ ‬كەمی‮ ‬تەمەنی،‮ ‬لەبەر دڵسۆزی‮ ‬و بەرزی‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬لە فەرماندەیی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬یەك كەتیبە كرا بە‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬هەر لە دەستپێكی‮ ‬بوونی‮ ‬بە پێشمەرگە لە‮ ‬یەكە سەربازیەكەی‮ ‬بووە جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬هاوڕێ و هاوسەنگەرو فەرماندەكانی،‮ ‬ئەوەش وای‮ ‬لێكرد خۆشەویستی‮ ‬شەهید كەیوان لەناو هەڤاڵانی‮ ‬لە رادەبەدەربێت‮. ‬كاكە كەیوانی‮ ‬جوانەمەرگ لە هیج‮ ‬بارودوخێكدا سڵی‮ ‬نەدەكردەوە لە راپەڕاندنی‮ ‬ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬و هەمیشە هیوا و ورەی‮ ‬دەبەخشی‮ ‬بە هەڤاڵەكانی‮.‬ئازایەتی‮ ‬و شەهامەت و دەست پاكی‮ ‬و خۆشەویستی‮ ‬نیشتیمان و دڵسۆزی‮ ‬ئەو بۆ رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە سیفاتە هەرە دیارەكانی‮ ‬شەهید كەیوان بوون‮. ‬زۆر جار كاتێك ئەركێكی‮ ‬پیرۆز دەهاتە پێش هەرچەند مەترسیدارو قورس بوایە كاكە كەیوان زوو ئامادە دەبوو هەتا ئەگەر كاتی‮ ‬واجبەكەشی‮ ‬نەبوایە.چل رۆژ بەر لە ئێستا شەهید كەیوان لە داستانێكی‮ ‬مەردانەو قارەمانانە لە میحوری‮ ‬مەخمور گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬بەخشیە كوردستان و بوو بە‮ ‬یەكەم شەهیدی‮ ‬دەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە میحوری‮ ‬مخمورو گوێر‮. ‬زامی‮ ‬لە دەستدانی‮ ‬كاكە كەیوان لە ناویەكە سەربازیەكەی‮ ‬و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی‮ ‬بە ئاسانی‮ ‬سارێژ نابێت و هەمیشە هەست بەو بۆشاییە دەكەین‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌