2017-12-03

خه‌بات: هێمن ئاری

لەئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا فیلمی‮ ‬دیكۆمێنتاری‮ ‬دەنگی‮ ‬شۆڕشلەكەناڵی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬ڕووداو پەخش دەكرێت.لەبارەی‮ ‬كارەكانی‮ ‬ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە هونەرمەند و دەرهێنەری‮ ‬كورد‮ ‬ئەمیر تەها كە ئێستاكە نیشتەجێی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئەڵمانیایە، لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬فیلمی‮ ‬دیكۆمێنتاری‮ ‬دەنگی‮ ‬شۆڕش‮ ‬یەكێكە لە بەرهەمەكانی‮ ‬كەناڵی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬رووداو‮ ‬، ماوەی‮ ‬فیلمەكە‮ ‬47‮‬خولەكە‮ ‬بەكامێرای‮‬D5‮‬، كاری‮ ‬وێنەگرتنی‮ ‬بۆ ئەنجامدراوە و بەفول‮ ‬ئێج دی‮ ‬مونتاژ كراوە‮.‬

فلیمی‮ ‬دەنگی‮ ‬شۆڕش‮ ‬كە لەلێكۆڵینەوە و نووسینی‮ ‬هونەرمەند ئەمیر تەهایە،كاری‮ ‬مونتاژی‮ ‬لەلایەن شاهین نەجمەدین و سامی‮ ‬كەمال بۆ كراوە،پەیوەندییەكانیش عەلی‮ ‬ئەحمەد و هەمزە رەشید. دەنگ هەڵگر شنە كۆیی،هەروەها بۆ ئەم فیلمە سوود وەرگیراوە لەیوتیوب و ئەرشیفی‮ ‬مەكتەب سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و دەنگی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و محەمەد حاجی‮ ‬مەحمود و سالار عوسمان و نەوزاد عەلی‮ ‬ئەحمەد و تەلەڤزیۆنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮. ‬هەروەها كاری‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬دەنگ لەلایەن مەحمود ئیسماعیل ئەنجامدراوە.كاری‮ ‬نواندنیش لەلایەن هەریەك لە هونەرمەندان هەڤاڵ قەرەچوغی‮ ‬و‮ ‬غازی‮ ‬شینە و هەورامان كاكە و عوسمان بیراوەیی‮ ‬ڕۆڵیان لەم فیلمەدا بینیووە‮.‬

وەك ئەمیر تەها ئاماژەی‮ ‬پێكرد لەم فیلمەدا چەندین راگەیاندنكاری‮ ‬دێرین و سیاسەتوان باس لەچۆنیەتی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬یەكەم رادیۆی‮ ‬دەنگی‮ ‬شۆڕش دەكەن،‮ ‬هەروەها باسی‮ ‬رادیۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق‮ ‬و هەردوو رادیۆی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬عێراق و پارتی‮ ‬گەل دەكەن كە چ رۆڵێكیان هەبوو لەشۆڕشەكانی‮ ‬كوردستاندا‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌