2017-12-04

دكتۆرە مەیادە محەمەد نەجار‮❊‬
فەرەنسا ئەو وڵاتەی‮ ‬كە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو هاوكار و هاوپەیمانێكی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬فەرەنسا‮ ‬یەكەم وڵاتی‮ ‬جیهان بووە لەسالانی‮ ‬شەستەكاندا كە ئامادە نەبووە چەك بەعێراق بفرۆشێت و پشتگیری‮ ‬شۆرشی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردووە‮.‬
هەروەها لەساڵی‮‬1991‮‬دا‮ ‬یەكەم دەوڵەتی‮ ‬زلهێزی‮ ‬جیهان بوو كەتوانی‮ ‬قەناعەت بە‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزی‮ ‬جیهان بكات كەبەرگری‮ ‬لەگەلی‮ ‬كوردستان بكەن و هیلی‮ ‬سیوشەش دیاری‮ ‬بكەن كە ئەوكات ئەوە‮ ‬یەكەم هەنگاوبوو بۆ بەرگریكردن لە گەلی‮ ‬كوردستان و دەستپیك بوو بۆ پاراستنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەمە بیجگە لەوەی‮ ‬بەبەردەوامی‮ ‬فەرەنسا وەك هاوكارێكی‮ ‬كورد بەردەام بووە،‮ ‬رەنگە هەولە بەردەوامەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬فەرەنسا‮ (‬فرانسۆ میتیران‮) ‬كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬بەنیودەوڵەتیبوونی‮ ‬پرسی‮ ‬كوردستاندا هەبوو‮.‬
كاتێك كە سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا بەشێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬بانگێشتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕیزدار‮ ( ‬نێچیرڤان بارزانی‮) ‬كرد بۆ سەردانی‮ ‬ئەو وولاتە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕیزدار‮ (‬نێچیرڤان بارزانی‮) ‬سەردانی‮ ‬وولاتی‮ ‬فەرەنسای‮ ‬كردو بەشێوازێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬و لەلایەن سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا ئیمانوئیل ماكرون پێشوازی‮ ‬لێكرا‮.‬
سەردانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ فەرەنسا لەم كاتەدا گۆرانكاریەكی‮ ‬گەورە دروست دەكات چونكە فەرەنسا دەیەویت پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬لەناوچەكەدا دروست بكاتەوە و جاریكی‮ ‬تر وینەی‮ ‬نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬دروست بكاتەوە،‮ ‬ئەمەش خۆی‮ ‬لەخۆیدا كاریگەری‮ ‬لەسەر هەموو نەخشەی‮ ‬ناوچەكە دەبێت،‮ ‬زۆربەی‮ ‬چاودیرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬جەختلەوە دەكەنەوە ئەم هەنگاوەی‮ ‬فەرەنسا بەشیكە لەو هەنگاوانەی‮ ‬كە بەبەردەوامی‮ ‬حكومەتی‮ ‬فەرەنسا پشتگیری‮ ‬لەگەلی‮ ‬كورد كردووە،‮ ‬ئێستاش لەم كاتەدا فەرەنسیەكان دەیانەویت ئەو هەولە دووبارە بكەنەوە كەچۆن ساڵی‮ ‬1991 ‮ ‬توانییان كاریگەرییان لەسەر ناوچەكە هەبێت‮.‬
لەلایەكی‮ ‬ترەوە ئەم سەردانەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەریم ئەوەی‮ ‬سەلماند كە هەوڵەكانی‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد بەتایبەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عەبادی‮ ‬نەیتوانیوە هیچ جۆرە كاریگەریەكی‮ ‬نادروست لەسەر ناوچەكە دروست بكات،‮ ‬لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا بەسیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم دەتوانرێت گۆرانكاری‮ ‬گەورە لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەكە دروست بكات،‮ ‬ببێتە هۆكاریك بۆ گۆرینی‮ ‬ئەو قۆناغە نویی‮ ‬یە‮.‬
چاودیرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێیانوایە سەردانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بووە هۆی‮ ‬گۆرینی‮ ‬ئەو پارسەنگەی‮ ‬هێز كە لەدوای‮ ‬هیرشی‮ ‬ملیشیا شیعەكان دروستبوو،‮ ‬وە پیشوازی‮ ‬ماكرۆن لەكۆشكی‮ ‬ئەلیزا بۆ سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەریم نیشانەی‮ ‬ئەوەیە كە فەرەنسا مامەلەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ لەگەل هەریم دەكات،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا پییوایە كە گەلی‮ ‬كوردستان مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كە‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬هەبیت و پشتگیری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەكات لەم هەنگاوەدا‮.‬
هەروەها خاڵێكی‮ ‬تر كەزۆر گرنگە باسی‮ ‬بكەین جەختی‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬فەرەنسابوو لەسەر ئەوەی‮ ‬كە ووتی‮ ‬نابیت هیچ جۆرە میلیشیایەكی‮ ‬وەك حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لەعێراقدا هەبیت،‮ ‬ئەمەش وەك وەلامیكە بۆ سەرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەعێراق دا كە بەرگری‮ ‬لەحەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دەكەن ئەو راستیە دەخاتەروو كە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بەلای‮ ‬خۆرئاواییەكانەوە هیچی‮ ‬لەداعش كەمترنیە و ریكخراویكی‮ ‬تیرۆریستیە،‮ ‬بۆیە دەبیت ئەوە بزانین كە سەردانەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان رێزدار‮ ‬‮(‬نێچیرڤان بارزانی‮) ‬لاپەرەیەكی‮ ‬نوێی‮ ‬لەمەیدانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دا دروست كرد كە گۆرانیكی‮ ‬جەوهەرییە لەدوای‮ ‬ئەو گەلە كۆمەكیەی‮ ‬كە بەرامبەر بەگەلی‮ ‬كوردستان لەناوچەكەدا كرا،‮ ‬واتا ئەمە وەلامیكە بۆ هیزە هەریمیەكان كە چیتر ناتوانن دژایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بكەن و فەرەنساو زۆر لەوولاتانی‮ ‬تری‮ ‬جیهان بەرگری‮ ‬لەگەلی‮ ‬كورد دەكات و مامەلەی‮ ‬راستەوخۆ لەگەل حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات‮.‬
ئەوەی‮ ‬لێرەدا گرنگە فەرەنسا نایەوێت هێزە هەریمیەكانی‮ ‬وەك ئێران بتوانن قۆناغێكی‮ ‬تر لە ئایندەی‮ ‬ناوچەكە كاریگەرییان هەبیت بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هاوپەیمانەكانی‮ ‬ئێران وەك حزبولای‮ ‬لوبنان و حوسیەكانی‮ ‬یەمەن تووشی‮ ‬زۆر كێشەبوون و گۆشاریكی‮ ‬زۆرییان لەسەرە،‮ ‬ئەمە بیجگە لەوەی‮ ‬كەزۆربەی‮ ‬ناوەندە جیهانیەكان جەخت لەقولبوونەوەی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬ناوچەكە دەكەن،‮ ‬سەرجەم ئەم ئاماژانە نیشانەی‮ ‬ئەوەن كە قۆنایكی‮ ‬نوی‮ ‬لەناوچەكەدا دروست دەبیت‮.‬
هەروەها فەرەنسا دەیەویت وەك زلهزییكی‮ ‬جیهان و ئەندامیكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەر رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەراست هەبیت ئەمەش كاریگەریەكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬لەسەر ئایندەی‮ ‬كوردستان دەبیت و باشترین هەنگاوە بۆ پشگیری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و حكومەتی‮ ‬هەریمی‮ ‬كوردستان‮.‬
‮❊ ‬سەرۆكی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ئاریانا

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌