2017-12-05

مافپەروەر‮: ‬جەواد مستەفا ستوپەیی
سەرەكیترین ئەركی‮ ‬نوێنەر و لایەن و پارتە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان لەم كاتە ناسك و بارگاویەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یەك ریزی‮ ‬و‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستییە بەرامبەر دوژمنەكانمان‮. ‬
لەپێش بڕینی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن مالكیەوە،‮ ‬زور لەنوێنەرە كوردەكان لە بەغدا و زور لە قەلەم بەدەست و بەناو روشنبیرەكانی‮ ‬سلێمانیش بەهەموو توانای‮ ‬خۆیانەوە لە راگەیاندنە جوراوجورەكانەوە كێشەی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدایان نەك بە كێشەیەكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬بەڵكو تەنها بە كێشەیەكی‮ ‬شەخسی‮ ‬لە نێوان بارزانی‮ ‬و مالكی‮ ‬وێنەیان دەكرد تا كار گەیشتە ئەوەی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بری‮ ‬و دەستیانكرد بە برسیكردنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ‬هەر ئەو قەلەم بەدەست و بەناو روشنبیرانەش بوون لە دوای‮ ‬رووداوەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017 مات و بێ دەنگی‮ ‬و بێ هەلوێستی‮ ‬خۆیان نواند بەرامبەر خیانەتكاری‮ ‬و خاكفرۆشان‮ (‬صم بكم عمی‮ ‬فهم لایبصرون‮). ‬كەواتە نەبوونی‮ ‬هاودەنگی‮ ‬و پەرتەوازەی‮ ‬وتاری‮ ‬كوردی‮ ‬لەبەغدا بوو بەهۆی‮ ‬هەنگاونانی‮ ‬كێشەی‮ ‬گەلەكەمان بۆچەندین قۆناغ‮ ‬بەرەو دوواوەی‮ ‬برد‮.‬
‮ ‬لەهەمان كاتیشدا بێ دەنگی‮ ‬و بێ هەڵوێستی‮ ‬بەرێز فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری‮ ‬عێراق ئاماژەیەكە بۆ شەرعیەتدان بەتاوانەكانی‮ ‬سەروك وەزیران و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و خاك فرۆشان و دەركردنی‮ ‬دەیان بڕیاری‮ ‬بێداری‮(‬تعسفی‮) ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران عێراق لە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هاوكات هەمو ئەم هەولانە پێشێل كردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقە كە لە دەستووردا بە فەرمی‮ ‬دان بە هەرێمی‮ ‬كوردستان دادەنێت كە نەتەوەی‮ ‬كورد وەك پێكهاتەیەكی‮ ‬هاوبەش لە عێراقێكی‮ ‬فیدراڵیدا‮. ‬كەواتە بێ دەنگی‮ ‬و بێ هەڵوێستی‮ ‬سەرۆك كۆمار بەرامبەر هەموو ئەم پێشێلكاریانەی‮ ‬كە لە دژی‮ ‬كورد كراون پشتگوێ خستنی‮ ‬ماددەی‮ ‬67ی‮ ‬دەستوورە كە دەڵێت‮: (...‬دەبێت سەرۆك كۆمار پارێزگاری‮ ‬لە جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوور بكات و‮...) ‬هەر لەبەرئەوەش سەروك كۆمار هەمیشە بەپارێزەر و جێبەجێكار‮ (‬راعی‮ ‬دستوور‮) ‬ناودەبرێت،‮ ‬هەروەها بەپێی‮ ‬ماددەی‮ ‬15ی‮ ‬یاسای‮ ‬دادگای‮ ‬باڵای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬سەرۆك كۆمار مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە داوا لە دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬بكات بۆ راگرتنی‮ ‬هەموو ئەو سەرپێچیانەی‮ ‬حكومەت و پەرلەمان بە شێوەیەكی‮ ‬نا دەستووری‮ ‬دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەنجامی‮ ‬دەدەن‮. ‬هەروەها هەر لە سەر ئەم بابەتە بە پێی‮ ‬ماددەی‮ (‬73 بڕگە سێیەم‮)‬ی‮ ‬دەستوور دەبێت سەرۆك كۆمار ئیمزا لەسەر هەموو ئەم‮ ‬یاسایانە بكات كە لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران دەردەچن‮. ‬لە كاتێكدا بە دەیان‮ ‬یاسا لە دژی‮ ‬بەرژەوەندیەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردسان دەرچوون،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬سەرۆك كۆمار هیچ هەڵوێستێكی‮ ‬دژ‮ ‬یان نارەزایەتیەكی‮ ‬هەبێت دژی‮ ‬ئەم كردەوانە‮ ‬یاخود بەلایەنی‮ ‬كەم كونگرەیەكی‮ ‬روژنامەوانی‮ ‬ساز بكات تا نارەزایی‮ ‬خوی‮ ‬پیشانی‮ ‬هەموو وڵاتانی‮ ‬جیهان بدات لە دژی‮ ‬ئەم بریارە ناشەرعیانەی‮ ‬كە بەبێ تەوافق و بە زۆرینە دەردەچن بەبێ لەبەرچاوگرتنی‮ ‬ماف و بەرژەوەندییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە كاتێكدا لە بەرامبەر فرۆشتنی‮ ‬كەركوك و لە دەستدانی‮ ‬زور لە خاكی‮ ‬كوردستان بە هۆی‮ ‬بێدەنگی‮ ‬سەرۆك كۆمار كومەڵگای‮ ‬نێودەوڵتی‮ ‬دەڵێت هیچ لە كوردستان رووی‮ ‬نەداوە،‮ ‬بەڵكو سەودایەكی‮ ‬بازرگانی‮ ‬لەسەر كەركوك كراوە ئەمەش بە كێشەیەكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراق هەژمار دەكرێت،‮ ‬تەنانەت لەبەر بێ هەڵوێستی‮ ‬سەرۆك كۆمار وڵاتە دوستەكانیشمان رێگان بەخۆ نادەن دەست بخەنە ناو كاروباری‮ ‬عێراق‮. ‬بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر سەرۆك كۆمار هەڵوێستێكی‮ ‬كوردانەی‮ ‬هەبا دەیتوانی‮ ‬زور لە هاوكێشە نێودەوڵەتیەكان لە بەرژەوەندی‮ ‬كورد دا بیگۆرێت و سەرنجی‮ ‬زور لە وڵاتە جیهانیەكان بخاتە سەر مەزلومیەتی‮ ‬كورد‮.‬
‮ ‬بەڵام لێرەدا سەرۆك كۆمار چی‮ ‬دەكات تا خۆی‮ ‬لەم هەڵوێستە نیشتمان پەروەرییە بیدزێتەوە؟ بە پێی‮ ‬هەمان برگە(سێ ماددەی‮ ‬73‮)‬ی‮ ‬دەستوور ئەگەر سەرۆك كۆمار بو ماوەی‮ ‬15 رۆژ بێ دەنگ بوو لە سەر ئیمزاكردنی‮ ‬ئەو بڕیارانەی‮ ‬لە پەرلەمان دەردەچن ئەوا بڕیارەكە بە پەسەند كراو دەژمێردرێت،‮ ‬بۆیە هەر بریارێ لە پەرلەمان لە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەر چێت سەرۆك كۆمار ئیمزای‮ ‬ناكات تا لە دوای‮ ‬15 رۆژ دەچێتە واری‮ ‬جێبەجێكردنەوە‮. ‬بەهەمان شێوە بڕیاری‮ ‬لە سێدارەدانی‮ (‬سەدام حوسێن‮)‬یش سەرۆك كۆمار‮ (‬مام جەلال‮) ‬ئیمزای‮ ‬نەكرد تا دواتر نوری‮ ‬مالكی‮ ‬سەرۆك وەزیران ئیمزای‮ ‬كرد و بریارەكەی‮ ‬بەسەریدا جێبەجێكرا‮. ‬
لە ماددەی‮ ‬65ی‮ ‬دەستووردا پسپوریەكانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬دیار كردووە لە برگەی‮ ‬دووەمدا دەلێت‮: (‬چاودێریكردن لە سەر دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن)ە لە كاتێكدا جێگری‮ ‬دووەمی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران كوردە بەناوی‮ ‬ئارام شێخ محەمەد كە ئەو دەسەڵاتی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە و دەتوانێت رێ لە زۆر لەو پروژە‮ ‬یاسایانە بگرێت كە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانن تا نەخرێنە بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬بەڵام تا ئێستا هیچ هەڵوێستێكی‮ ‬كوردانەی‮ ‬نە نواندووە،‮ ‬هەروەها هاوشێوەی‮ ‬ئەو زۆر لە پەرلەمانتارانیتر لە جیاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكەن و لە دژی‮ ‬هەلوێستە دوژمنكارانەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق وەستن،‮ ‬لە هەمان كاتدا پاساو بو تاوانەكانی‮ ‬عێراق دەدۆزنەوە،‮ ‬كەواتە بەكورتی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬گلەیی‮ ‬و ناكوكیەكانی‮ ‬نێوان لایەنە كوردستانیەكان بۆ بەغدا‮ ‬یەكێكە لە تاوانە گەورەكان بەرامبەر نەتەوەی‮ ‬كوردو مافی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬كە هەندێك لە نوێنەرەكانی‮ ‬كورد لە بەغدا ئەنجامی‮ ‬دەدەن،‮ ‬بۆ نمونە لە كاتی‮ ‬لێپرسینەوە لە هوشیار زێباری‮ ‬وەزیری‮ ‬دارایی‮ ‬عێراق ئەندامانی‮ ‬سێ فراكسیۆنی‮ ‬كوردستان دەنگیان دا بە لێوەرگرتنەوەی‮ ‬متمانە لە وەزیر،‮ ‬بەڵام لەو كاتەی‮ ‬كە پرۆژەی‮ ‬بودجەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018 ی‮ ‬عێراق ئامادە كرا و پشكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬17% كەم كرایەوە بۆ نزیكە‮ ‬12% خودی‮ ‬هەمان ئەم پەرلەمانتارانە بوونە پەندی‮ ‬زەمان و هیچیان پێنەكرا بۆ كورد بیكەن،‮ ‬بەڵام ئەگەر وەزیری‮ ‬دارای‮ ‬كوردبا بارودوخەكە شێوازێكیتری‮ ‬دەبوو‮.‬
‮ ‬سەرەڕای‮ ‬بوونی‮ ‬هەزاران ناكوكی‮ ‬لە نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراق وەك شیعە و سونە،‮ ‬كاتێ كە كێشەكە لە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بێت ئەوان هەموویان دەبنە هاودەنگ و بریاری‮ ‬خویان بەزورینە لە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەردەكەن بە بێ رەچاوكردنی‮ ‬بنەمای‮ ‬تەوافق كە هەمیشە دەبێت لە عێراقدا پەیڕەو بكرێت‮. ‬
بەپێی‮ ‬مادەی‮ (‬61 /حەوتەم‮ /‬ا‮) ‬هەر پەرلەمانتارێك دەتوانێت پرسیار ئاراستەی‮ ‬سەرۆك وەزیران بكات،‮ ‬پێویستە لە كاتی‮ ‬دژایەتیكردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و دەركردنی‮ ‬بریاری‮ ‬نایاسایی‮ ‬لە دژی‮ ‬هەرێم بە توندی‮ ‬وەڵامیان بدەنەوە كە دەقەكەی‮ ‬بەم شێوەیە‮: ( ‬ا‮- ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران دەتوانێت پرسیار ئاراستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران و وەزیرەكان بكات لە هەر بابەتێكدا لە بواری‮ ‬پسپۆری‮ ‬ئەواندا بێت و ئەوانیش هەموویان مافی‮ ‬ئەوەیان هەیە وەڵامی‮ ‬پرسیارەكانی‮ ‬ئەندامان بدەنەوە،‮ ‬تەنها ئەو كەسەی‮ ‬پرسیاری‮ ‬كردووە مافی‮ ‬رونكردنەوەی‮ ‬هەیە‮.). ‬هەروەها لە برگەی‮(‬ب‮)‬ی‮ ‬هەمان مادەدا دەڵێت‮: ‬دەكرێت بە ئیمزای‮ ‬25 ئەندام پەرلەمان بانگهێشتی‮ ‬سەرۆك وەزیران بكرێت بو لێپرسینەوە لە هۆلی‮ ‬پەرلەماندا،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬بو ئەو رووداوانەی‮ ‬لە بەرامبەر كوردستان ئەنجام دراون‮. ‬هەروەها بە پێی‮ ‬هەمان مادەی‮ (‬هەشتەم ب‮ - ‬1 - 2 ) لە سەر داوای‮ ‬سەروك كۆمار‮ ‬یان‮ ‬1\5ی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران بویان هەیە داوا لە پەرلەمان بكەن بو لێوەرگرتنەوەی‮ ‬متمانە لە سەرۆك وەزیران،‮ ‬بەڵام لە دوای‮ ‬لێپرسینەوە لە گەلیدا،‮ ‬هەروەها هەر كاتێك متمانە لە سەرۆك وەزیران وەرگیرا حكومەت بە هەڵوەشاوە دەژمێردرێت‮. ‬
ئەگەر سەیری‮ ‬رابردووی‮ ‬كورد بكەین لە ئەنجامی‮ ‬هاو دەنگی‮ ‬و هاو هەڵوێستیدا چ دەستكەوتێكیان بۆ كورد دەستەبەر كردووە؟ ئێسا تەنها نموونەی‮ ‬دوو قوناغی‮ ‬جیاواز باس دەكەین‮: ‬
‮ ‬قوناغی‮ ‬یەكەم‮: ‬لە دوای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەساڵی‮ ‬1988 بەدواوە بوو بە هۆی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬و‮ ‬یەك ریزی‮ ‬و‮ ‬یەك هەلوێستی‮ ‬كورد بەرامبەر دوژمنان لەبەر ئەوە توانیمان گەورەترین دەستكەوت لەدوای‮ ‬سالی‮ ‬1991 بوكوردستا بەدەست بێنین‮.‬
‮ ‬قۆناغی‮ ‬دووەم‮: ‬لە دوای‮ ‬روخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەدام‮ ‬یەك ریزی‮ ‬و‮ ‬یەك هەلوێستی‮ ‬كوردستان وای‮ ‬كرد كە كورد بە پێگەیەكی‮ ‬بەهێزەوەبچێتە بەغدا و سەرەكیترین رولی‮ ‬هەبێت لەدانانی‮ ‬دەستوور لە بەرژەوەندی‮ ‬كورد بە دابین كردنی‮ ‬زور لەمافە گشتیەكانمان لە دەستووردا و بونیاتنانەوەی‮ ‬عێراق بە سیستەمێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كە لە مێژووی‮ ‬عێراق وناوچەكەدا هاوشێوەی‮ ‬خۆی‮ ‬نەبووە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌