2017-12-06

سەلام عەبدوڵڵا

ئەگەرچی‮ ‬لەم چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا،‮ ‬چ بەرهەمی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬و چ پیشەسازی‮ ‬تا ئاستێكی‮ ‬باش پەرەی‮ ‬سەندووەو بەرەو پێشەوە چووە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا تێبینی‮ ‬دەكرێ بایەخێكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬پێنادرێ و هێشتا بەرهەمی‮ ‬هاوردە هەر زاڵە ئەمە لەكاتێكدا دەتوانرا سوود لە بەرهەمی‮ ‬ناوخۆ وەربگیرێ كە دەبووە بوژانەوەی‮ ‬باری‮ ‬ئابووری‮ ‬لە ناوخۆ و دەشبووە پشتیوانێك بۆ بەرهەمهێنەرانی‮ ‬ناوخۆ‮.‬
بڕوا ناكرێ هۆكارەكە ئەوە بێت كە بەرهەمی‮ ‬هاوردەكراو كوالێتی‮ ‬باشتر بێت،‮ ‬چونكە بۆ نموونە،‮ ‬دەبێ میوەی‮ ‬هەرێم و میوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬تر جیاوازی‮ ‬چی‮ ‬بێت گەر مرۆڤ نەڵێ كە بەرهەمی‮ ‬هەرێم گەلێك باشترو تەندروستترە،‮ ‬چونكە هەر نەبێت مرۆڤ دەزانێت چۆن بەرهەم دەهێنرێت‮.‬
گەر مەسەلەكەش نرخی‮ ‬كاڵای‮ ‬هاوردە بێت كە بە هەرزانتر دەگاتە دەست كڕیاران ئەوەش‮ ‬ڕەنگە وانەبێت،‮ ‬چونكی‮ ‬كرێی‮ ‬هاوردەكردن و گواستنەوەو گومرگ و زۆر شتی‮ ‬تری‮ ‬دەچێتە سەر كە رەنگە نرخەكان هەروەكو‮ ‬یەك بێت‮ ‬یان جیاوازییەكی‮ ‬كەمی‮ ‬هەبێت‮. ‬
لە بەرهەمە پیشەسازییەكانیشدا ئەوە تێبینی‮ ‬دەكرێ كە كوالێتی‮ ‬كاڵا،‮ ‬بەرهەمهێنراوەكانی‮ ‬هەرێم لە ئاستێكی‮ ‬باش و تەكنیكی‮ ‬مۆدێرندا بێت،‮ ‬چونكە ئەو كارگەو ئامێرانە زۆربەی‮ ‬مۆدێلی‮ ‬نوێ و لە ئاستێكی‮ ‬بەرزدان‮. ‬
یەكێك لەو پیشەسازییانەی‮ ‬كە بەڕاستی‮ ‬هەرێم پێویستی‮ ‬زۆری‮ ‬پێبوو،‮ ‬پیشەسازی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و دەرمانسازی‮ ‬بوو كە لەو بوارەشدا هەرێم هەنگاوی‮ ‬باشی‮ ‬ناوەو ئێستا كۆمپانیای‮ ‬دروستكردنی‮ ‬داو دەرمان لە هەرێمدا هەیە كە لە ئاستێكی‮ ‬زۆر بەرزی‮ ‬بەرهەمهێناندایە كە هیچی‮ ‬كەمتر نییە لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی‮ ‬وەكو بەڕیتانیاو سویدو ئەڵمانیاو بەرهەمەكانیان دەتوانن ركابەری‮ ‬داو دەرمانی‮ ‬ئەو وڵاتانە بكەن،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬تێبینی‮ ‬دەكرێ تا ئێستا زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬داودەرمان لە دەرەوە هاوردە دەكرێ و ئەوەی‮ ‬ناوخۆ پشتگوێ دەخرێ و مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ ناكرێ‮.  ‬
هەر پێرێ‮ ‬12/4‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات رێپۆرتاژێكی‮ ‬تێروتەسەڵی‮ ‬لەسەر كۆمپانیایەكی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬دەرمان لە هەولێر سازدابوو كە كۆمەڵێ زانیاری‮ ‬زۆر بەسوودی‮ ‬تێدایەو حكوومەت دەبێ بەدواداچوونی‮ ‬بۆ بكات كە بۆچی‮ ‬بۆ نموونە،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬پێداویستییەكانی‮ ‬لەو كۆمپانیایە ناكڕێ كە بەرهەمەكانی‮ ‬لە ئاستێكی‮ ‬زۆر باش دان و لەباتی‮ ‬ئەوە مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیای‮ ‬بیانی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬دەرەوە دەكرێ كە تەنیا سوودی‮ ‬هەر ئەوەیە كە پارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەرێم بە دراوی‮ ‬قورس رەوانەی‮ ‬دەرەوە دەكرێ ئەمە لەكاتێكدا دەتوانرێ ئەو پێداویستیانە لە هەرێم بكڕدرێ و بەمەش كارو مۆڵەتی‮ ‬زیاتر بۆ چینی‮ ‬كرێكارو فەرمانبەران پەیدا بكرێ و جوڵە بخاتە نێو بازاڕو پارەكەش لەنێوخۆدا سوودی‮ ‬لێوەربگیرێت‮. ‬بەتایبەتی‮ ‬لەم كاتەدا كە هەرێم بە قەیرانێكی‮ ‬دارایی‮ ‬سەختدا تێدەپەڕێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌