2017-12-06

شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24 راگەیاند، راپۆرتێکی تێروتەسەلمان لەبارەی پێشێلکارییەکانی خورماتوو رادەستی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بە‌غدا کردووە و بەڵێنیان پێداوین کار لەسەر راپۆرتەکە بکەن.

گوتیشی، تیمێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی خورماتوویان کردووە، بەڵام لەلایەن حەشدی شەعبی رێگرییان لێکراوە سەردانی گەڕەکە کوردنشینەکان بکەن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌