2017-12-06

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆرشەلیم (قودس) ی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بکات.

دۆناڵد ترەمپ بە ئاماژەدان بەوەی هەوڵ بۆ ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدات رایگەیاند: "ئەمریکا پاڵپشتی لە دوو دەوڵەت دەکات بۆ ئیسرائیل و فەلەستین". گوتیشی: "بڕیارێکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدەم".

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە هەموو سەرکردەیەکی ئەمریکی شکستیهێناوە لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم .


رووداو

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌