2017-12-07

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕای دەگەیەنێت، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە سوتاندن و تەقاندنەوەی ماڵە کوردەکان بەردەوامن و ئەمڕۆش ماڵی هاووڵاتییەکی کوردیان سووتاند.
عەقید (کاوە مەلا پەروێز)، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە، ماڵی هاووڵاتییەکی کورد لەگەڕەکی کۆماریی خورماتوو سوتێنرا".

 باس لەوەش دەکات کە ماڵە کوردەکان لەلایەن میلیشیاكانى حەشدەوە دوای ئەوەی تاڵان دەکرێن دەتەقێنرێنەوە، یان دەسوتێنرێن، گوتیشی: "لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ نزیکەی ٦۰ ماڵی کورد تەقێنراونەتەوە".

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌