2017-12-09

رێكخراوی‮ ‬هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێكی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە‮ ‬لە رێككەوتی‮ ‬5‮/‬12‮/‬2017‮ ‬بە ناوی‮ ‬كەم و كورتی‮ ‬دادوەری،‮ ‬لێپرسراوێتی‮ ‬بۆ تاوانەكانی‮ ‬داعش‮ ‬و تێیدا باس لە قۆناغەكانی‮ ‬هاتنی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬ئەلقاعیدە و دواتریش داعش و ئەو هەنگاوانەی‮ ‬كە دواتری‮ ‬لەلایەن حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬و هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتییەوە گیراونەتە بەر،‮ ‬هەروەها تیشكی‮ ‬خستۆتە سەر بەشێك لەو رێوشوێنانەی‮ ‬كە بۆ نەهێشتنی‮ ‬تیرۆریستان و دەستگیركردنی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬بە تۆمەتی‮ ‬تیرۆر تێوەگلاون و چۆنیەتی‮ ‬دادگایی‮ ‬كردنیان،‮ ‬تێكدانی‮ ‬ماڵی‮ ‬عەرەبەكان و رێگانەدان بە‮ ‬گەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی‮ ‬خۆیان‮. ‬

كۆمیتەی‮ ‬راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لە وەڵامی‮ ‬راپۆرتی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬هیومان رایتس وۆچ بە پێویستیزانی‮ ‬چەند روونكردنەوەیەك بخاتە روو‮:‬

لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬3ی‮ ‬ساڵی2006 ‮ ‬كە بە‮ ‬یاسای‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تۆقاندن‮ ‬تیرۆر‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان ناسراوە جێبەجێدەكرا تا كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬تەمموزی2016 ‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كاركردن بەم‮ ‬یاسایە راگیرا و لە هەمان كاتدا كردەوە تیرۆریستییەكان كۆتاییان پێنەهاتووە و هەڕەشەن لە سەر ئاسایشی‮ ‬هەرێم،‮ ‬لە ئێستادا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ دادگاییكردنی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬بە كاری‮ ‬تیرۆریستییەوە تێوەگلاون كار بە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬21ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2003ی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یاسای‮ ‬سزادانی‮ ‬عێراقی‮ ‬ژمارە‮ ‬111ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1969ی‮ ‬هەموار كراو دەكرێت‮. ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە تا ئێستا سەدان لەو كەسانەی‮ ‬كە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە هێشتا دەستبەسەرن و لە قۆناغی‮ ‬لێكۆڵینەوەدان،‮ ‬لەوانە‮ ‬228‮‬ كە تەمەنیان لە خوارووی18 ‮ ‬ساڵە و لە چاكسازییەكان دەستبەسەرن‮. ‬هەروەها ئەو كەسانەی‮ ‬كە تەمەنیان لە18 ‮ ‬ساڵ كەمترە و گومانیان لێدەكرێت پێشتر پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووبێت،‮ ‬ئەوا وەك قوربانی‮ ‬دەستی‮ ‬داعش مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت نەك تاوانبار و گرنگییەكی‮ ‬تایبەتییان پێدەدرێت ئەم پرۆسەیەش بە هەماهەنگی‮ ‬لە نێوان حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و رێكخراوە ناحكومییە بیانییەكان ئەنجام دەدرێت‮.‬

لایەنە ئەمنییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم پابەندن كە زانیاری‮ ‬بدەنە خانەوادەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬دەستگیردەكرێن،‮ ‬چونكە بەپێی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬14ی‮ ‬ساڵی‮ ‬2001 ی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان تەمەنی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ سەپاندنی‮ ‬سزا‮ ‬11‮ ‬ساڵە و سووكترین سزادانیش بۆ ئەو منداڵانە‮ ‬هۆشداریدانە‮ ‬بۆ سەرپێچیەكان واتا كە سەرپێچی‮ ‬بكرێت هۆشداری‮ ‬پێدەدرێت ئەگەر تاوانەكە نەكەوێتە چوارچێوەی‮ ‬تیرۆر و قورسترین سزاش سپاردنە بۆ ماوەی‮ ‬5 ساڵ بە قوتابخانەیەكی‮ ‬پێگەیاندن،‮ ‬بەڵام لە هەندێ حاڵەتیشدا نیازی‮ ‬پەیوەندیكردن بە گرووپێكی‮ ‬چەكداری‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬هەبێت كە بەپێی‮ ‬یاسا پێی‮ ‬دەگوترێت‮ ‬شروع‮ ‬بەڵام كە كۆتایی‮ ‬و ئەنجامی‮ ‬نەبووە ئەوا لێرەدا سزاكە بەپێی‮ ‬تەقدیری‮ ‬دادوەر دەبێت،‮ ‬بەم جۆرە سزای‮ ‬لە سێدارەدانیش لەسەر نەوجەوانان جێبەجێ ناكرێت‮.‬

دەزگا پەیوەندیدارەكان لە هەوڵی‮ ‬بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كەیسی‮ ‬ئەو منداڵانە و لە ساڵی‮ ‬ 2016لە دادگای‮ ‬هەولێر دەیان كەیس‮ ‬یەكلا بووەتەوە سزاكانیشیان لە نێوان‮ ‬یەك ساڵ بۆ پێنج ساڵ‮ ‬بووە‮. ‬هەروەها بە پشت بەستن بە ماددەی‮ ‬49‮ ‬یاسای‮ ‬پاراستنی‮ ‬نەوجەوانان دادوەری‮ ‬لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی‮ ‬نەوجەوانان تایبەتە بە بینینی‮ ‬ئەو داوایانە و لە كاتی‮ ‬نەبوونی‮ ‬دادوەری‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬نەوجەوانان،‮ ‬ئەوە هەر دادوەرێكی‮ ‬لێكۆڵینەوە ئەو داوایە دەبینێت و لە كاتی‮ ‬نەبوونی‮ ‬دادوەری‮ ‬لێكۆڵینەوەش لێكۆڵەرەوەی‮ ‬دادوەری‮ ‬ئەو كارە دەكات و لە هەموو حاڵەتەكان دەستگیركراوەكە دەچێتە بەردەم دادوەر‮.‬

لە لایەكی‮ ‬ترەوە حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئامادەیە هاوكاری‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬فیدراڵ بكات سەبارەت بە رادەستكردنەوەی‮ ‬دەستگیركراوانی‮ ‬داعش و لەم رووەوە لەسەر داوای‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران و بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەتایبەتی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كار و كاروباری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و‮ ‬یۆنامی‮ ‬پێكەوە بەدواداچوون كراوە سەبارەت بە چارەنووسی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬كە بە تۆمەتی‮ ‬تیرۆر دەستگیركراون و سزا دراون،‮ ‬بەڵام حكوومەتی‮ ‬هەرێم بۆ رادەستكردنەوەیان داوای‮ ‬زەماناتی‮ ‬كردووە و خوازیارە‮ ‬یۆنامی‮ ‬وەك لایەنێكی‮ ‬راوێژكاری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەشدار بێت لەم پرۆسەیە بۆ مەبەستی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژیانیان‮. ‬سەبارەت بە لێبووردنی‮ ‬گشتیش ناكرێت لە كاتی‮ ‬شەڕدا بڕیاری‮ ‬لێبووردنی‮ ‬گشتی‮ ‬دەربچێت بۆ هیچ گیراوێك بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە كاتی‮ ‬جەنگدا دەستگیر دەكرێن‮ ‬یان دیلەكانی‮ ‬جەنگ‮.‬

سەبارەت بە دواكەوتن و رێوشوێنەكانی‮ ‬دادگاییكردنی‮ ‬گومانلێكراوان دیارە لەگەڵ هاتنی‮ ‬راگوێزراوان بۆ ساترەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە وەك رێوشوێنێكی‮ ‬ئەمنی‮ ‬تەنیا پیاوەكان پشكنینێكی‮ ‬زۆر ئاساییان بۆ كراوە بە مەبەسی‮ ‬دڵنیابوون لە نەبوونی‮ ‬كەسانی‮ ‬تیرۆریست و خۆكوژ لە نێویاندا،‮ ‬دواتر‮ ‬دەگوازرانەوە بۆ سەنتەرەكانی‮ ‬پێشوازی‮. ‬دوای‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬راگوێزراوان بۆ سەنتەری‮ ‬پێشوازی‮ ‬دووبارە پیاوەكان دەپشكێندرێن و بە هیچ شێوەیەك پشكنین بۆ ئافرەتان ئەنجام نادرێت،‮ ‬ئەم رێوشوێنانە زۆرجار بوونەتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئاژانسەكانی‮ ‬نەتەوەیەكگرتووەكان گلەیی‮ ‬ئەوەیان كردووە كە بۆچی‮ ‬ئافرەتەكان ناپشكێندرێن،‮ ‬بەڵام بە هۆی‮ ‬رەچاوكردنی‮ ‬دابونەریتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و حورمەتی‮ ‬خەڵكەكە تا ئێستا‮ ‬ئافرەتە راگورێزراوەكان پشكنینیان بۆ ئەنجام نادرێت،‮ ‬لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەكانەوە‮.‬

لە پشكنینی‮ ‬یەكەم زانیاری‮ ‬لە خودی‮ ‬ئەو كەسانە وەرگیراوە كە ئاوارە دەبن و روو لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەن‮ ‬یاخود خۆیان دەربارەی‮ ‬ئەو كەسانە قسە بۆ لایەنە ئەمنییەكان دەكەن كە پەیوەندیان بە گرووپی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعشەوە هەبووە‮. ‬لە ماوەی‮ ‬ئەو چەند كاتژمێرەی‮ ‬كە لێكۆڵینەوە لەگەڵ كەسەكان دەكرێت،‮ ‬ئەگەر كەسێك گومانلێكراو بوو ئەوە بە پشتبەستن بە زانیاری‮ ‬لایەنە پەیوەندیدارەكان وەك موختاری‮ ‬گەڕەك و عەشایرەكانی‮ ‬ناوچەكە ئەو زانیاریانەی‮ ‬دەست لایەنە ئەمنییەكان كەوتوون جەختیان لەسەر دەكرێتەوە و ئینجا گومانلێكراو دەستگیر دەكرێت‮.‬

پشكنین تەنها چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت و پاش پشكنین راگوێزراوەكان دەنێردرێنە كەمپەكان و ئەوە كەسانەی‮ ‬گومانلێكراویشن دەستگیردەكرێن و حاكم كەیسیان بۆ دەكاتەوە و راستەوخۆ پاش دەستگیركردنی‮ ‬بنەماڵەكەی‮ ‬ئاگادار دەكرێنەوە لە هۆكاری‮ ‬دەستگیركردنی،‮ ‬هەروەها مافی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬دەبێت كە پارێزەر بۆ خۆی‮ ‬بگرێت‮. ‬لە كاتی‮ ‬دەستگیركردن و ئازادكردنیشیان ئەمانە لە خێزانەكانیان جودا ناكرێنەوە و پاش ئازادكردنیان دەگەیەندرێنەوە بە بنەماڵەكانیان‮. ‬لە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە لایەن حاكمەوە كەیس بۆ گومانلێكراوێك دەكرێتەوە ئینجا لێكۆڵینەوە لەگەڵی‮ ‬دەستپێدەكات دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬راگیراو حوكمی‮ ‬لە دادگاوە بۆ دەرەدچێت رەوانەی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ دەكرێ بۆ سەپاندنی‮ ‬سزاكەی‮ ‬بەپێی‮ ‬رێوشوێنە كارپێكراوەكان‮.‬

سەبارەت بەو بەڵگانەی‮ ‬لەسەر گومانلێكراو و تاوانباران كۆدەكرێتەوە،‮ ‬بەڵگەكان جیاوازن و هەندێكیان لەرێگەی‮ ‬مۆبایلی‮ ‬تاوانبارەكانەوە دەست دەكەوێت‮ ‬یاخود لە رێگای‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬ماددەیەكی‮ ‬تایبەت كە لە هێزە ئەمریكییەكان دەست لایەنە ئەمنییەكان كەوتووە كە بە هۆی‮ ‬ئەو ماددە كیمیاویەوە كە لە دەستی‮ ‬خەڵكەكە دەدرێت ئاشكرا دەبێت كە ئەو كەسانە دەستیان بەر ماددەی‮ ‬تەقەمەنی‮ ‬وەكو‮ ‬تی‮ ‬ئێن تی‮ ‬كەوتووە‮ ‬یان نا‮. ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬تەنیا ئەو كاتانە تۆمەتبار دەستگیر دەكرێن كە زانیاری‮ ‬تەواو و بەڵگەی‮ ‬بەهێز لەبەردەستدا بێت بۆ دەستگیركردنی‮ ‬ئەو كەسانە،‮ ‬پاش دەستگیركردنیشیان تەنها بۆ چەند كاتژمێرێكی‮ ‬كەم لە ئاسایش دەمێننەوە و پاش وەرگرتنی‮ ‬زانیاری‮ ‬سەرەتایی‮ ‬وەكو ئەگەری‮ ‬هێرشی‮ ‬تیرۆریستان‮ ‬یان پلانی‮ ‬داهاتوویان رادەستی‮ ‬هێزە ئەمنییە تایبەتیەكان دەكرێن‮.‬

دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لایەنە ئەمنییەكان زانیاری‮ ‬تەواو لەسەر گومانلێكراوان دەدەن بە دادوەر،‮ ‬دادوەر رەزامەندی‮ ‬دەدات بە دەستگیركردنی‮ ‬گومانلێكراوان،‮ ‬فەرمانی‮ ‬دەستگیر كردنیان بۆ دەردەچێت بەم پێیەش رێگا بە هێزەكانی‮ ‬ئاسایش و پۆلیس دەدرێت بە گرتن و پشكنین و بەدواداچوونی‮ ‬گومانلێكراوان و ئەنجامدانی‮ ‬لێكۆڵینەوە لەگەڵیان،‮ ‬لەم قۆناغەدا بۆ ماوەی‮ ‬24‮‬ كاتژمێر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەمێننەوە بە مەبەستی‮ ‬لێكۆڵینەوەی‮ ‬سەرەتایی‮.‬

دوای‮ ‬دەستگیركردنی‮ ‬گومانلێكراوان پەراوی‮ ‬تایبەتیان بۆ دەكرێتەوە و دەنێردرێن بۆ دادگاكانی‮ ‬لێكۆڵینەوە كە بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬بۆ ماوەی‮ ‬72‮‬ كاتژمێر كە لەژێر لێكۆڵینەوەدا دەبن،‮ ‬بەڵام هەموو مافێكی‮ ‬یاساییان پارێزراو دەبێت وەك دابینكردنی‮ ‬پارێزەری‮ ‬تایبەت بە بەرگری،‮ ‬ئەگەر لەو ماوەیەدا سەلمێنرا كە لە كاری‮ ‬تیرۆریسیت تێوەنەگلاوە و بێتاوانە ئەوا بە بڕیاری‮ ‬دادوەر لێكۆڵینەوە ئازاد دەكرێت،‮ ‬بەڵام بە پێچەوانەوە رێوشوێنی‮ ‬یاسایی‮ ‬بەرامبەر دەگیرێتە بەر وەك ئەوەی‮ ‬ناردنی‮ ‬پەراوی‮ ‬لێكۆڵینەوەكان بۆ دادگای‮ ‬تاوان‮.‬

راپۆرتەكە باس لە قوربانیانی‮ ‬دەستی‮ ‬داعش دەكات،‮ ‬لەو بارەوە حكوومەتی‮ ‬هەرێم گرنگییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬بە لایەنی‮ ‬یاسایی‮ ‬قوربانیانی‮ ‬دەستی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داوە بە تایبەتی‮ ‬ئەو ئێزیدیانەی‮ ‬كە لەلایەن تیرۆریستانەوە رفێندراوبوون،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە رۆژی‮ ‬25‮/‬11‮/‬2014‮ ‬لێژنەیەكی‮ ‬دامەزراند بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬و بەدواداچوون لە كەیسی‮ ‬ئێزیدییە رفێندراوەكان و بودجەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬تەرخانكردووە بۆ رزگاركردنیان،‮ ‬دوای‮ ‬گەڕانەوەشیان حكوومەت هەموو ئامادەكارییەك دەكات بۆ حەواندنەوەیان و دووبارە گەڕاندنەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگا‮. ‬لە چوارچێوەی‮ ‬ئەو هەوڵانەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم توانراوە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە رفێندراوەكان ئازاد بكرێن،‮ ‬بەپێی‮ ‬دوایین سەرژمێری‮ ‬ئێزیدییە رفێندراوەكان ژمارەیان‮ ‬6417‮ ‬كەس بوو لەوانە‮ ‬3547یان‮ ‬نێر و2870 یان مێ بوو،‮ ‬تا رۆژی‮ ‬1‮/‬12‮/‬2017‮ ‬ئەوانەی‮ ‬تا ئێستا رزگار كراون ژمارەیان3207 ‮ ‬كەسە لەوانە1137 یان ئافرەت و335 یان پیاو و‮ ‬904یان منداڵی‮ ‬كچ و831 یان منداڵی‮ ‬كوڕ‮ ‬بوون،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬تا ئێستا رزگار نەكراون1507 ‮ ‬ئافرەت و1703 ‮ ‬پیاون‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە دوای‮ ‬ئاوارەبوونیان ئێزیدییەكان پێویستیان بە‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬یاسایی‮ ‬هەبوو بۆ وەرگرتنەوەی‮ ‬مافەكانی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بۆیە لە مانگی‮ ‬12ی2014 ‮ ‬لەلایەن حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە زیاتر لە‮ ‬33،029‮‬ كەیس لە رووی‮ ‬یاساییەوە پاڵپشتی‮ ‬كراون و ژمارەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬سوودیان لەم پاڵپشتییە وەرگرتووە و تەنیا لە مانگی‮ ‬3ی‮ ‬ساڵی2015 ‮ ‬گەیشتە‮ ‬60،000‮‬ كەس و تا ئێستاش ئەو هاوكارییە‮ ‬یاساییانەی‮ ‬حكوومەت بەردەوامن‮.‬

سەبارەت بە رەوشی‮ ‬ئاوارەكان ئاشكرایە‮ ‬یەكێك لە سەروەرییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە لە هەموو جیهان بە شانازییەوە باسی‮ ‬لێدەكرێت ئەوەیە كە هەرێمی‮ ‬كوردستان باوەشی‮ ‬كردۆتەوە بۆ نزیكەی2 ‮ ‬ملیۆن ئاوارە و پەنابەر هاتنیان بەردەوامە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬بارودۆخی‮ ‬نالەبار و قەیرانی‮ ‬ئابووری،‮ ‬بەڵام‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەوڵیداوە بە هەموو شێوەیەك و بەو توانا سنووردارەی‮ ‬بەردەستی‮ ‬زۆرترین خزمەتگوزاری‮ ‬پێشكەش بە ئاوارە و پەنابەران بكات ئەمە لە كاتێكدا كە وڵاتانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬عێراق و سوریا رایانگەیاندووە ناتوانن چیتر پەنابەر وەربگرن‮.‬

‮ ‬ئاوارە و پەنابەران بە دوو قۆناغ‮ ‬روویان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كردووە‮: ‬یەكەمیان لە ساڵی2006 ‮ ‬لە ئاكامی‮ ‬شەڕی‮ ‬تایفەگەری‮ ‬لە شارەكانی‮ ‬ناوەڕاست وباشووری‮ ‬عێڕاق و دووەمیشیان لە دوای‮ ‬هێرشەكانی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی‮ ‬عێڕاق كە لە ئەنجامدا بووە هۆی‮ ‬ئاوارەبوونی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬عێڕاقی‮ ‬و پەنابردنیان بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەو رێوشوێنانەی‮ ‬كە لە بازگەكاندا پەیڕەو دەكرێن كارێكی‮ ‬ئاساییە و پەیوەندی‮ ‬بە ئاسایشی‮ ‬و سەقامگیریی‮ ‬هەرێمەوە هەیە و نەك تەنیا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵكو لە هەموو جیهان رێوشوێنی‮ ‬تایبەت دەگیرێتە بەر بۆ پاراستنی‮ ‬ئاسایش بۆ وردبینی‮ ‬و دڵنیا بوون لە ناسنامەی‮ ‬ئاوارە و پەنابەران لەگەڵ ئەو زانیاریانەی‮ ‬هەیە دەربارەی‮ ‬لیستی‮ ‬ناوی‮ ‬تیرۆریستان لای‮ ‬دام و دەزگا ئەمنییەكان،‮ ‬ئەم رێوشوێنانەش تەنیا بۆ پاراستنی‮ ‬سەلامەتی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە بە ئاوارەكانیشەوە و تەنیا ئاوارە و پەنابەران ناگرێتەوە،‮ ‬بەڵكو هەر كەسێك بە بازگەكان تێپەڕ‮ ‬بێت داوای‮ ‬ناسنامەی‮ ‬لێدەكرێت،‮ ‬چونكە كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬ئەم ژمارە زۆرەی‮ ‬ئاوارە ئاسان نییە و پێویستە رێوشوێنی‮ ‬تایبەت لە بازگەكان بگیرێتە بەر‮.‬

سەبارەت بە رووخاندنی‮ ‬خانووی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەو ناوچانەی‮ ‬كە مەیدانی‮ ‬شەڕ‮ ‬بوون بۆیە لە ئەنجامی‮ ‬شەڕ‮ ‬و بۆردوومانی‮ ‬فڕۆكە جەنگییەكان و مینڕێژكردنیان لە لایەن داعشەوە تێك دەدرێن،‮ ‬لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە بەشی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬خانووە تێكدراوەكان خاوەنەكانیان كورد بوون و دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاوارە بوون و شوێنەكانی‮ ‬خۆیان جێهێشت تیرۆریستانی‮ ‬داعش خانووەكانیان مینڕێژ كردووە،‮ ‬هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دووپات دەكەنەوە كە هەر كەسێك لە ئاوارەكان سكاڵا بەرز بكاتەوە دژی‮ ‬پێشمەرگە و كارمەندانی‮ ‬سەر بە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە و بەڵگەی‮ ‬سەلمێنەری‮ ‬هەبێت لەو رووە كە مافی‮ ‬پێشێل كراوە‮ ‬لە رێگای‮ ‬فەرمانگەی‮ ‬یاسایی‮ ‬وەزارەتەوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی‮ ‬ئەم رەفتارانە دەكەن و هاریكاری‮ ‬ئەو كەسانە دەكەن كە داوای‮ ‬مافی‮ ‬خۆیانە بكەن‮.‬

حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ پاراستنی‮ ‬گیان و سەروماڵی‮ ‬ئەو هاووڵاتییانەی‮ ‬كەوتبوونە نزیك هێڵەكانی‮ ‬تەماس،‮ ‬خەڵكەكەیان گواستەوە بۆ كەمپەكان،‮ ‬بەڵام رێگا نەگیراوە لە هاتووچۆی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە ئەم ناوچانە لە ئەنجامی‮ ‬شەڕ‮ ‬و و بۆردوومانی‮ ‬بەردەوامەوە دووچاری‮ ‬وێرانكارییەكی‮ ‬بێ وێنە بوونەتەوە و لە زۆربەی‮ ‬خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بێبەش بوون،‮ ‬ئەمە سەرەڕای‮ ‬بوونی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬مین و تەقەمەنی‮ ‬كە تیرۆریستانی‮ ‬داعش لە دوای‮ ‬خۆیان لەو ناوچانە دایاننابوو،‮ ‬ژیان تێیدا سەخت بوو،‮ ‬بۆیە خەڵكەكەی‮ ‬سەرەتا نەگەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بەڵام دواتر بە هەوڵ و كۆششەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەو ناوچانە بەتایبەتی‮ ‬لە رۆژئاوای‮ ‬موسڵ گەڕانەوە سەر زێدی‮ ‬خۆیان‮.‬


كۆمیتەی‮ ‬راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان

سەرۆكایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران

حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان

6/12/2017

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌