2017-12-10

خەبات: سەنگەر حوسێن‮

ڕۆژی‮ ‬پێنج شەممە‮ ‬7‮/‬12‮/‬2017‮ ‬لە زانكۆی‮ ‬كینگس كۆلیج لە شاری‮ ‬لەندەن،‮ ‬دەرهێنەری‮ ‬كورد كەی‮ ‬بەهار سیمینارێك دەربارەی‮ ‬ڕۆمانی‮ "‬نامە لە كوردێكەوە‮" ‬پێشكەش كرد،‮ ‬لەگەڵ نیشاندانی‮ ‬فیلمی‮ »‬مێوانێكی‮ ‬تایبەت‮« ‬كە‮ ‬یەكەم‮ ‬ڕۆمانە كوردێك بە زمانی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬بنووسێتەوە و لە بەڕیتانیا بڵاوببێتەوە‮.‬

ئەم سیمینارە‮ ‬یەكێكە لە چالاكییەكانی‮ ‬خوێندكارانی‮ ‬كوردی‮ ‬زانكۆی‮ ‬كینگس كۆلیج لە لەندەن كە بەردەوام لە پاڵ خوێندندا هەوڵی‮ ‬ڕاپەڕاندن و‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬چاڵاكی‮ ‬دەدەن بۆ زیاتر بڵاوكردنەوە و پەرەپێدان و ناساندن هونەر و كڵتوری‮ ‬كوردی‮.‬

دەرهێنەر كەی‮ ‬بەهار لە پێشكەشكارییەكەی،‮ ‬جگە لە لێكۆڵینەوە و گفتوگۆكردن سەبارەت بە گرنگیەتی‮ ‬فیلم و جۆری‮ ‬گەیاندنی‮ ‬پەیام لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬فیلم و‮ ‬ڕۆمانەوە،‮ ‬وەك هەموو جار،‮ ‬گفتوگۆیەكی‮ ‬لەگەڵ ئامادەبووانی‮ ‬كورد و بیانی‮ ‬دروست كرد سەبارەت بە مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و بەدەوڵەتبوون‮.‬

بۆ دەرهێنەر كەی‮ ‬بەهار،‮ ‬كە ئەوە‮ ‬37‮ ‬ساڵە لە هەندەران بەردەوامە لە هەوڵ و تێكۆشان و كەمپەین كردن بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تا ئێستا حكومەت و سیاسەتمەدارانی‮ ‬كورد،‮ ‬ئاوڕیان لە بەهرەیەكانی‮ ‬نەداوەتەوە،‮ ‬بەڵام ئەو‮ (‬كەی‮ ‬بەهار‮) ‬هەر گەرموگوڕ‮ ‬بەردەوامە لە چالاكییەكان چی‮ ‬لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬پێشكەشكاریەوە بێت،‮ ‬یان لە بڵاوكردنەوەی‮ ‬بابەت بە نووسینەوە و لە بەشداری‮ ‬كردن بە فیلم لە فێستیڤاڵەكان‮. ‬بۆ نموونە مانگی‮ ‬پێشوو فیلمی‮ »‬مێوانێكی‮ ‬تایبەت‮« ‬لە هیندستان و لە فێستیڤاڵی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬منداڵان خەڵاتی‮ ‬ڕێزلێنانی‮ ‬ژووری‮ ‬بەدەستهێنا‮. ‬بەم جۆرە بەژداری‮ ‬فیلمەكە لە فێستیڤاڵانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬گەیشتە‮ ‬36‮ ‬فێستیڤاڵ و كۆی‮ ‬6‮ ‬خەڵات‮. ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬كەوا لەم هەفتەدا دەزگای‮ ‬بەڕیتانی‮ / ‬ئەمەریكی‮ »‬شۆڕ‮ ‬سكریپت‮«‬ موژدەیان دا بە كەی‮ ‬بەهار كەوا خەڵاتی‮ ‬دووەم باشترین سیناریۆی‮ ‬بەدەستهێناوە لە كێبركێی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬شۆڕ‮ ‬سكریپت بۆ كورتە فیلم،‮ ‬بە سكریپتی‮ (‬خۆت شێت كە‮) ‬كە كەی‮ ‬بەهار هیوای‮ ‬وایە لە دواڕۆژێكی‮ ‬نزیكدا لە كوردستان كاری‮ ‬فیلمكاری‮ ‬بكات‮.‬

جێی‮ ‬باسە،‮ ‬كەی‮ ‬بەهار بەردەوامە لەم جۆرە چالاكییانە لە دەرەوەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چی‮ ‬لە ناو كۆمەڵگای‮ ‬كورد‮ ‬یان بیانی‮ ‬لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬كارە بەهرەییەكانیەوە هەوڵی‮ ‬ناساندنی‮ ‬كورد و كوردستان دەدات بە كۆمەڵگای‮ ‬جیهانی‮ ‬و بە مەبەستی‮ ‬سەرەكیش بۆ پەیداكردن پشتگیری‮ ‬بۆ بانگەوازی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و بە دەوڵەت بوون،‮ ‬كە جێگەی‮ ‬داخە سیاسەتمەدارانی‮ ‬كورد ئەوەندە بایەخیان بە پەیداكردنی‮ ‬پشتگیری‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬جیهانی‮ ‬نەداوە،‮ ‬كە‮ ‬ڕەنگە بەهۆی‮ ‬نەشارەزایی‮ ‬و تێنەگەیشتن بێت لە گرنگیەتی‮ ‬ڕۆڵ و‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ كوردستان و كاریگەرییان لەسەر دەسەڵات و فەرمانڕەوایان بۆ كارگێری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەو وڵاتە،‮ ‬بۆ نموونەش لە كاتی‮ ‬دەنگدان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬لە‮ ‬25‮-‬09‮-‬2017‮ ‬و دوای‮ ‬ئەوە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬لۆبیەكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬بەربڵاو بە تایبەت لە بواری‮ ‬كاری‮ ‬هونەر و بەهرەداری‮ ‬بۆ سەرنج‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬جیهانی،‮ ‬ڕوون و ئاشكرا زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بیانی‮ ‬پشتیان لێكردین بەبێ ئەوەی‮ ‬هیچ‮ ‬ڕەنگدانەوەیەكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬ئەوتۆ لە ناو وڵاتەكەیان‮ ‬ڕووبدات بۆ بەرهەڵستی‮ ‬و دژایەتی‮ ‬ئەو سیاسەتە چەوت چەواشەیەی‮ ‬حكومەتەكانیان لە بەرانبەر كورد‮.‬

لەمبارەیەوە كەی‮ ‬بەهار لە لێدوانێكدا بۆ‮ (‬خەبات‮) ‬دەڵێت‮: ‬ئێمەی‮ ‬كورد تاكو ئەمڕۆ لە بواری‮ ‬لۆبی‮ ‬كردن زۆر لاوازین و زۆر جاریش وا دەزانین بینینی‮ ‬دوو دیپلۆماتی‮ ‬بیانی‮ ‬یان چەند پەرلەمانتەرێك دەبنە هۆی‮ ‬پەیداكردن پشتگیری‮. ‬سیاسەتمەدار و پەرلەمانتەر ئەوەندە كاریگەر نین لە بڕیارەكان ئەوەندەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كۆمەڵگاكەیان كاریگەرە،‮ ‬پەیداكردن و‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬سەرنجی‮ ‬كۆمەڵگا جیهانیەكانیش بە سیاسەتمەداری‮ ‬كورد ناكرێت،‮ ‬بەڵكو ئەمە كاری‮ ‬هونەرمەند،‮ ‬نووسەر،‮ ‬فیلمكارە،‮ ‬و بە مەرجێك حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بایەخ بەو كارانە بدات و پشتگیری‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەو كوردە چالاكانەی‮ ‬ئەم بوارانە بكات لە دەرەوەی‮ ‬وڵات تاكو ئەو بۆشایی‮ ‬لۆبیە پڕ‮ ‬بكرێتەوە و لە داهاتوودا لە كاتی‮ ‬قەیران،‮ ‬یان پەلاماری‮ ‬دووژمنان،‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬جیهان بێنە دەنگ و جەخت لە حكومەتەكانیان بكەن كەوا پشتگیری‮ ‬لە كوردستان بكەن‮. ‬

لێرەدا كەی‮ ‬بەهار چەند سەرنجێك دەخاتەروو‮: ‬لەم بوارەوە حكومەتی‮ ‬كوردستان زۆر كەمتەرخەمە و ئاوڕی‮ ‬لە كوردانی‮ ‬بەهرەداری‮ ‬دەرەوە نەداوەتەوەو بایەخیشی‮ ‬بۆ كارەكانیان دانەناوە‮. ‬حكومەت تەواو ملكەچی‮ ‬بەهرەدارێكی‮ ‬بێگانەیە ئەگەر ئاستیشی‮ ‬بەرز نەبێت و نەتوانێت ئەوەندەی‮ ‬فیلمكارێكی‮ ‬كورد چالاك و لۆبی‮ ‬بكات بۆ كورد و كوردستان،‮ ‬بەڵام تەنها بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەویان بێگانەیە و ئەوەی‮ ‬تر كوردە،‮ ‬بۆ بێگانەكە ملكەچ دەكەن و ئاور لە كوردەكە نادەنەوە،‮ ‬كورد گۆتەنی‮ (‬بێگانە پەرستی‮ ‬و دژایەتی‮ ‬كورد خۆی‮ ‬لە ناوخۆیی‮) ‬كە خاڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬شكاندن و‮ ‬ڕوخاندنی‮ ‬كوردە لە هەوڵەكانی‮ ‬بۆ پێكهێنانی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬شارستانی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬و بەدەوڵەت بوون‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌