2017-12-12

نازم ستوونی
پاش گۆڕانكاری‮ ‬و ئەو گۆڕانكاریانەی‮ ‬لە ناوچەكەدا روویاندا،‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬زیاتر لە پەنجا خاڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق لە لایەن حكوومەتی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق پێشێل كران و چەندین بڕیاری‮ ‬نابەجێ كە گرنگترینیان بڕینی‮ ‬قوتی‮ ‬خەڵك و نەدانی‮ ‬بودجەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە كە لە جیاتی‮ ‬هەموو دونیا شەڕی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬دەكرد و بەردەوام بوون لە پێشێل كردنەكان،‮ ‬گۆڕینی‮ ‬دەم و چاوەكان،‮ ‬بەڵام بەردەوام بوون لە بیری‮ ‬شۆڤێنییانە و تایفییانەی‮ ‬سەركردە عەرەبەكان لە بەغدا گەلی‮ ‬كورد و سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬دا ریفراندۆم بكات و گەلی‮ ‬كورد چارەنووسیان دیاری‮ ‬بكات‮. ‬ئەوەبوو گەلی‮ ‬كورد زۆر بوێرانە لە‮ ‬25‮/‬9‮/‬2017‮ ‬چوونە سەر سندوقی‮ ‬دەنگدان و بە رێژەی‮ ‬93%‮ ‬بڕیاری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانیان دا،‮ ‬ئەوەیان سەلماند كە گەلی‮ ‬كورد و كەمە نەتەوەكانی‮ ‬سەر ئەم زەوییە لە خەبات كردن بۆ بە دەستهێنانی‮ ‬ئازادی‮ ‬و بەرەو دەوڵەتبوون ماندوو نابن و سلناكەنەوە‮. ‬هۆیەكی‮ ‬تر ئەوە بوو كە هیچ رێگایەكی‮ ‬تریان لە بەردەم گەلی‮ ‬كورد و هێزە سیاسیەكانیان نەهێشتەوە،‮ ‬ئینكاری‮ ‬كردن لە ماف و داخوازی‮ ‬و دەسكەوتەكان و بە رەوا نەدیتنی‮ ‬گەورەترین نەتەوەی‮ ‬بێ دەوڵەتی‮ ‬ئەم جیهانە لە ماوەی‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬رابردوودا تا ببێتە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬خۆیان ترسناكترین و نادادپەروەرترین بڕیاریان بووە كە تا ئێستا دراوە و بەردەوامن لە جێبەجێ كردنی،‮ ‬هەموو نەتەوەكانی‮ ‬تری‮ ‬ئەم جیهانە مافەكانیان پارێزراوە و تەنها نەتەوەی‮ ‬كورد نەبێت كە تا ئێستا لەم سەدەیە زوڵمی‮ ‬لێ دەكرێت و مافەكانیان لێ زەوت كراون و دەوڵەت بوونیان پێ رەوا نابینن‮. ‬
لە چەرخی‮ ‬داگیركاری‮ ‬لە زەوییە داگیركراوەكان نەتەوەكانی‮ ‬وەكوو كورد هەمیشە لە ژێر فرمانڕەوایی‮ ‬و زوڵم و ستەمی‮ ‬هەندێ دەوڵەتی‮ ‬داگیركار ژیاون و هەمیشە هەوڵی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەربەستی‮ ‬و سەرفرازییان داوە،‮ ‬بەڵام سەركوت كراون،‮ ‬ئێستاش پاش گۆڕانكاری‮ ‬و هەبوونی‮ ‬هۆیەكان ئەم بوارە هاتووەتە كایەوە و گەلی‮ ‬كوردیش بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬داوە،‮ ‬دەیەوێت وەكو هەموو نەتەوەكانی‮ ‬تر ببێتە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬خۆی‮ ‬و ئاڵای‮ ‬لە ناو ئاڵای‮ ‬گشت نەتەوەكان لە نەتەوەیەكگرتووەكان بشكێتەوە و مەرجە‮ ‬یاساییەكان و سیاسیەكانیان هەیە بە پێی‮ ‬جاڕنامەی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و مافی‮ ‬گەلان بە دانپێدانی‮ ‬زۆربەی‮ ‬هەرەزۆری‮ ‬دەوڵەتان و زلهێزەكان ئەگەر بە راستی‮ ‬ئەم جاڕنامەیە و مافی‮ ‬گەلان هەبوونی‮ ‬هەبێت وخۆیان دانیان پێدانابێت،‮ ‬بۆ دەوڵەت بوون‮. ‬ئەگەر دوژمنان بوار بە كورد بدەن دەتوانن ببنە نمونەی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬ئاشتیخواز و دیموكرات و سەركەوتوو لەم ناوچەیە بە پاراستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گشت كەمەنەتەوەكان لەم سەر ئەم زەوییەدا كە كوردستانە‮. ‬بەم راڤەیە كە بۆ دەوڵەت هاتووە كە دەڵێت‮: ‬دەوڵەت دروستكەری‮ ‬هێزێكە كە لە ناو سنورێكی‮ ‬دیاریكراودا فەرمانڕەوایی‮ ‬لە گەلێكی‮ ‬دیاریكراو دەكات،‮ ‬لە ناوخۆدا پاسەوانی‮ ‬رێكوپێكی‮ ‬و رێكخستنی‮ ‬كاروباری‮ ‬هاووڵاتیانە و لە بواری‮ ‬دەرەوەو سەربازی‮ ‬پاراستنی‮ ‬خاكەكەی‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬گەل و هاووڵاتیانی‮ ‬خۆیەتی‮.‬
هەروەها هەموومان دەزانین چەند چەمكێك پێویستن بوو دروستبوونی‮ ‬دەوڵەت كە ئەمانەن‮: ‬
1-‬گەل‮ ‬Nation‬چەمكی‮ ‬یەكەم بۆ پێكهێنانی‮ ‬دەوڵەت گەلە و رێژەی‮ ‬گرنگ نییە،‮ ‬ئەوەندەبێت بتوانێت پارێزگاری‮ ‬لە ماف و داخوازییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات بەسە دەوڵەتیش توانای‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ماف و داخوازییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬هەبێت،‮ ‬لێرەش گەلی‮ ‬كورد بوونی‮ ‬هەیە‮. ‬
2-‬زەوی‮ ‬و سنوری‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬یەك وڵات‮  ‬Cauntry‮‬سنوری‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬وڵات كە پێكدێت لە زەوی،‮ ‬ئاو،‮ ‬ئاسمان كە گەلی‮ ‬كوردیش وەكو گەلانی‮ ‬تر لە سەر زەوییەكی‮ ‬دیاریكراودا دەژین كە لە مێژوودا تا ئێستا بە ناوی‮ ‬كوردستان هاتووە‮. ‬
3-‬حكوومەت‮ ‬Covernment‮‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬1992پاش هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمان دامەزراوە و تا ئێستا چەندین كابینەی‮ ‬بەڕێكردووە و ماف و ئەركەكانی‮ ‬هاووڵاتیان بە پێی‮ ‬یاسا بە شێوەیەكی‮ ‬رێك وپێك رێكخراوە‮. ‬
4-‬فەرمانڕەوایەتی‮ ‬و بەڕێوەبردن‮ ‬Sovereignty‮‬یەكێك لە خاڵە هەرە بەهێزەكان ئەوەیە كە پێویستە دەوڵەت بتوانێت خۆی‮ ‬بەڕێوەببات و فەرمانڕەوایی‮ ‬بكات و زەوی‮ ‬و هاووڵاتیانی‮ ‬بەشێك نەبن لە وڵاتێكی‮ ‬تر تا ئازاد بن و خۆیان‮ ‬بەڕێوە ببەن‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌