2017-12-12

فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا‮❊‬
لەم رۆژانە دیارە عەبادیش عەبادیاتی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد و خۆی‮ ‬پێنەگیرا رووی‮ ‬راستی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ شەقامی‮ ‬كوردی‮ ‬ئاشكرا كرد وەك‮ ‬غرورەكانی‮ ‬كەسانی‮ ‬پێش خۆی‮ ‬توشی‮ ‬هیستریا بوو‮ ‬سەلماندی‮ ‬گوتی‮ ‬منیش وەك دیكتاتۆرە بێ عەقلەكانی‮ ‬پێشووم نەوەی‮ (‬سەددام‮) ‬و سەددامیەكانم‮.‬
بەڵێ وایە مێژوو زۆر سەیرە گەر لە بابەتەكەم دەرنەچم خۆ دەكرێ بلێن كورد مێژووی‮ ‬هەر وا بووە چ لەگەل‮ (‬تورك بێ‮ ‬یان عەرەب‮ ‬یان فارس‮) ‬بۆ كورد هەمووی‮ ‬هەر‮ ‬یەكە و جیاوازیان نیە بۆ نموونە كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬مستەفا كەمال ئەتاتوركیش كە هاتە سەر حوكم هەر لە سەردەستی‮ ‬كورد بووە،‮ ‬هەر كوردیش پاسەوانی‮ ‬و پارێزگاری‮ ‬لێ كردووە تا بوو بەو پیاوەو بەلێنێ زۆر گەورەشی‮ ‬بە كورد دا بوو وە هێزێكی‮ ‬كوردی‮ ‬بە ناوی‮ ‬لیوایكی‮ ‬كورد ئەم دیكتاتۆرەی‮ ‬پاراست و دووایش بوو بەو دیكتاتۆرە لە كورد هەڵگەڕاویەوە و كوردی‮ ‬ئیبادە و جینۆساید كرد وە،‮ ‬خومەینیش تا دەستەڵاتی‮ ‬گرتە دەست لە ساڵی‮ ‬1979 دەی‮ ‬گوت كورد برای‮ ‬پشتیمانەو هێشتا نەگەیشتبووە ناو ئێران لە فەرەنسا بوو دەیگووت ئۆتۆنۆمی‮ (‬خود مختاری‮) ‬دەدەین بە كورد،‮ ‬كەچی‮ ‬راست نەبوو كە گەیشتە كورسی‮ ‬دەستەلات لەسەرەتای‮ ‬هەشتاكان‮ (‬1980‮)‬ هەزاران كوردی‮ ‬لە سێدارە دا و خەونی‮ ‬كوردی‮ ‬زیندە بەچاڵ كرد و لە گۆرنا‮. ‬مێژووی‮ ‬عێراقیش هەروا بوو هەرواش دەگوترا تا‮ (‬عبدالكریم قاسم‮) ‬هات و بۆ ئەوەی‮ ‬دەستەلاتەكەی‮ ‬بسەپێنێ بەلێنی‮ ‬گەورەو گەورەتری‮ ‬داو كوردی‮ ‬كرد بە هاوبەش لە دەستوری‮ ‬عێراق و‮ (‬سەددام حسێن‮)‬یش بەناو دانی‮ ‬نا بە مافەكانی‮ ‬كورد بە ئۆتۆنۆمی‮ ‬ئەمانە مێژوون بەڵام هەموویان راست نەبوون درویان كرد لەگەڵ كورد مێژووش شاهێدە‮.‬
گەر بگەڕێینەوە سەر عێراقی‮ ‬ئێستا دەتوانین بڵێین ئەوەی‮ ‬عەبادیش دەیكا ئێستا كاتی‮ ‬خۆیی‮ ‬سەددامیش هەر وای‮ ‬كرد بۆ نموونە‮:‬
سەدام شەڕی‮ ‬كوردی‮ ‬كرد عەبادیش شەڕی‮ ‬كورد دەكات بەڵام خویی‮ ‬پی‮ ‬ناكرێ بۆ خەڵكی‮ ‬تری‮ ‬دەیكا‮.‬
سەدام بە فڕۆكەی‮ ‬F16 ‮ ‬كوردستانی‮ ‬وێران كرد مالكی‮ ‬و عەبادیش هەمان بەرنامەیان هەبوو بەڵام نەیان توانی‮.‬
سەددام دووبەرەكی‮ ‬خستە ناو كورد و جاشایەتی‮ ‬دروست كرد عەبادیش ئێستا وادەكات و لە هەمان وەتەر دەدا‮.‬
سەددام‮ (‬ئابلوقە‮) ‬حساری‮ ‬لە سەر كوردستان دانا خەڵكی‮ ‬لە سەر دەبەیەك نەوت دەكوشت و لە بازگەكان رێگای‮ ‬نەدەدا هاتووچو بكرێت بە ئازادانە عەبادیش بە هەمان شێوە ئابڵوقەی‮ ‬خستۆتە سەر كوردستان‮.‬
سەدام هەرچی‮ ‬لە دەست خەلك با لە بازگەكان لە داو و دەرمان و خۆراك و سووتەمەنی‮ ‬هەمووی‮ ‬دەرژاندو بێ كەڵكی‮ ‬دەكرد عەبادیش ئێستا وەك شورتی‮ ‬ئەمنێكی‮ ‬سەردەمی‮ ‬سەدام حسین هەمان كار دەكات تا وای‮ ‬لێهاتووە نەخۆشە درێژخایەنەكان لە كوردستان وەك‮ ‬نەخوشی‮ ‬شێرپەنجە و تالاسیما بێ داو دەرمان ماوون و خەریكە ژیانیان بكەوێتە مەترسی‮.‬
وە هەروەها كۆمەلێك بێ حورمەتی‮ ‬تر كراون لەلایەن عەبادی‮ ‬رەنگە سەدام نەی‮ ‬كردبن بۆ نموونە‮:‬
عەبادی‮ ‬بە هێزی‮ ‬پاسدار و عەقڵی‮ ‬میتی‮ ‬توركی‮ ‬كوردی‮ ‬كوشت و كورد دەكوژێ كەركوك وێران دەكات و دەوراپشتی‮ ‬كەركوك و خورماتوو و دەیان شوێنی‮ ‬تر رۆژانە دەسووتێنێ بەڵام سەدام رێگای‮ ‬نەدا هێزی‮ ‬بیانی‮ ‬بێتە سەر كورد خۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێی‮ ‬كرا كردی‮ ‬بەڵام رێگای‮ ‬نەدا بە نامەردی‮ ‬و هێنانی‮ ‬بێگانە و سەرشۆڕی‮ ‬كارەكە بكرێت وخۆیان كارەكەیان كرد‮.‬
سەدام دیكتاتۆرێكی‮ ‬عینادی‮ ‬خۆ پەرستی‮ ‬مەغروور بوو بەڵام عەبادی‮ ‬دیكتاتۆرێكی‮ ‬بە كرێگیراوی‮ ‬لاواز و پیاوی‮ ‬خەلك و ئەكتەرێكی‮ ‬لە خۆبایی‮ ‬و مەغرورە‮.‬
سەدام كیمیاوی‮ ‬هەبوو لە كاتێ ویستی‮ ‬بە كاری‮ ‬هێنا روحمی‮ ‬بە كەس نەكرد بەڵام بە دەبابە لە ناو شارەكان لە بەرچاوی‮ ‬خەڵك بەسەر لاشەی‮ ‬پێشمەرگە و كورد نەكەوت وەك ئەوەی‮ ‬عەبادی‮ ‬لە كەركوك كردی‮ ‬وە دڵنیام عەبادیش گەر كیمیاوی‮ ‬هەبوایە لە كوردی‮ ‬دەدا و لە سەدام باشتر نەدەبوو‮.‬
سەدام زوڵمیشی‮ ‬كرد‮ ‬غەدریشی‮ ‬كرد زۆریشی‮ ‬كوشت بێ منەتیش بوو بەڵام لە سەر شاشە وەك عەبادیەكان ناماقوڵی‮ ‬نەكرد‮.‬
سەدام نانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬نەبری‮ ‬بەڵام عەبادی‮ ‬قوتی‮ ‬خەلكیشی‮ ‬بری‮ ‬و درۆش دەكات و بۆ خەلكەكەش دەگریێت‮.‬
كەواتە هەردووكیان دیكتاتۆرن‮ ‬یەك بابەتن و وەك عەرەب خۆیان دەڵێن‮ (‬لەهەمان قوڕن‮) ‬بۆ كورد چ عەبادی‮ ‬بێت‮ ‬یان سەدام هەریەكە و لە سەردەمی‮ ‬حوكم رانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە پێی‮ ‬توانای‮ ‬خۆی‮ ‬زوڵمی‮ ‬لە كورد كردووە وە ئێستاش وا دەكەن و ئەوەی‮ ‬نەكراوە تەنها لە بێ دەستەڵاتیان بووە و پێیان نەكراوە وە هەر كاتی‮ (‬عەبادی‮ ‬یان سەدام‮) ‬باسی‮ ‬برایەتیان كردبێ بەهۆی‮ ‬ئەم چەند خالە بووە‮ (‬ترس،‮ ‬بەرژەوەندی،‮ ‬دبلوماسیەت‮) ‬و هیچی‮ ‬تر نەبووە ئەگینا لە قاموسی‮ ‬هەردوكیان كورد دوژمن بووە،‮ ‬هەرچەندە رەنگە خۆم وە زۆرینەی‮ ‬خەلك لامان سەیر نەبێ بەڵام دوو لێك چوونی‮ ‬سەدام و عەبادی‮ ‬لەم چەند رۆژە بە دیاركەوت و‮ ‬بە پێویستم زانی‮ ‬باسی‮ ‬بكەم‮ ‬عەبادی‮ ‬دەلێت و شانازی‮ ‬دەكات كە سەركەوتن بە سەر داعش و بەسەر پێشمەرگە وە زۆر بە شانازیەوە ئەم پەیامە نامەردیەی‮ ‬بەرامبەر بە رای‮ ‬گشتی‮ ‬گوتی‮ ‬وە لە بیر خۆی‮ ‬بردەوە كە لە سەر دەستی‮ ‬پێشمەرگە و بە خوێنی‮ (‬1824‮)‬ شەهید ئەفسانەی‮ ‬داعش شكا وە بە خوێنی‮ (‬10‮)‬ هەزار بریندار ئەم خاكە پارێزرا چونكە لە بەرئەوەی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬عەقڵێكی‮ ‬بۆگەنە خاوەن ئەم قسەیەیە بۆییە ئێمەش دەبێ بزانین جیاوازی‮ ‬نیە لە نێوان عەقڵیەتی‮ (‬سەدامی‮ ‬و عەبادی‮) ‬سەدامیش كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە شەرەكانی‮ ‬لە گەڵ كورد هەردەم دەیگوت چەند كوژراون لە دوژمن كە ژمارەیان پێدەدا دەیان گووت گەورەم ئەو هێندە پێشمەرگە كوژراون و ئەو هێندە فرسان‮ (‬جاش‮) ‬كوژراون دیارە سەدام توڕە دەبوو دەی‮ ‬گوت پێویست ناكات جاش بە تەنها و پێشمەرگەش بە تەنها هەردووكیانم بە‮ ‬یەكەوە پێ بڵێن چونكە لای‮ ‬من ئەوەی‮ ‬كوردە هەر كوردە‮.‬
بەڵێ بۆ سەدام هەموو كورد هەر كورد بوو بەڵام داخەكەم ئێمە خۆمان خۆمانمان وا نەناسیوە دیارە بەحسابی‮ ‬عەبادیش ئێمە و داعش‮ ‬یەكین وە دەبێ ئەویش بزانێت بۆ ئیمەی‮ ‬كورد ئەو هەر سەدامە و هیچی‮ ‬تر بۆیە لێرەدا دەڵێم گرنگ ئەوەیە ئێمەش هەڵە نەكەین وەك كورد هەر كوردبین و دوژمنیش هەر دوژمنمان بێت جا چ سەدام بێت‮ ‬یان ئەو عەبادیە درۆزنە ئەوەی‮ ‬چوو كێشە نیە گرنگ ئەوەیە كە بە پێكەنینەكەی‮ ‬لە كاتی‮ ‬بێ دەستەلاتی‮ ‬نەمان ناسین ئێستا دەیان ناسین ئەم دڕندانە كە دەستیان هەیە چ نامەردێكن بە پاڵپشتی‮ ‬بێگانە چ مەغرورێكن با لە‮ ‬یادمان نەچێ وە دووبارەی‮ ‬دەكەمەوە كاتێك ئەوان لەكاتی‮ ‬سەدام حسێن جاش و پێشمەرگەیان پێ وەك‮ ‬یەك بێت وە ئیستا كورد و داعشیان پێ وەك‮ ‬یەك بێت نەفرەت لەوەی‮ ‬عەبادی‮ ‬و سەدامی‮ ‬پێ وەك‮ ‬یەك نەبێ روورەشی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬دەستی‮ ‬لە ناو دەستی‮ ‬عەبادی‮ ‬بێت‮.‬
ئەو عەبادیەی‮ ‬لەم هەفتەیەدا دووجار شانازی‮ ‬بكات بەوەی‮ ‬یەكەم داعش و پێشمەرگەیان‮ ‬ڕاونا دووەم بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬سەركەوت و عێراق پاك كراوە بەلام ناوی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬نەهێناو خوێنی‮ (‬1824‮)‬ شەهیدی‮ ‬بە لاوە نا دەبێ ئێمەش بگەڕێینەوە سەر عەقل و بڵێین بەسە نۆكەری‮ ‬بەسە سەرشۆڕی‮ ‬بەسە فڕوفێلی‮ ‬عەبادی‮ ‬نەفرەت لە خۆفرۆشان وە‮ ‬هەموو‮ ‬یەك بگرین بڵیین جیاوازی‮ ‬نیە لە نێوان عەبادیەكان و سەدامییەكان‮.‬
‮❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ (‬پ.د.ك‮)‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌