2017-12-13

 رێبوار حەمەلاو شوانی
میللەتی‮ ‬كورد خاوەن دۆزێكی‮ ‬رەوا و مێژوو و خاك و نیشتمانی‮ ‬خۆمانین،‮ ‬هیچ رژێمێك ناتوانێ مافەكانی‮ ‬كورد نادیدە بگرێ،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو چەند ساڵ حكومەتدارییە لە بەغدا هیچ‮ ‬ڕێگایەك جیا لە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬نەمابوو،‮ ‬چونكە عێراق لە ماوەی‮ ‬چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا ببووە ناوەندێكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬وتائیفی‮ ‬شیعە كە سەر بە‮ ‬ڕژێمی‮ ‬ئێران بوو‮. ‬ دەسەڵاتی‮ ‬شیعە بە سەرپەرەشتیی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬ئێران لە سەردەمی‮ ‬ئۆبامادا زیاتر خۆی‮ ‬سەپاند و سەقامیگر بوو قسەو لێداونەكانی‮ ‬ئێستا و‮ ‬ڕابردووی‮ ‬سیاسەتەمەدارانی‮ ‬جیهان و بەتایبەت بەرپرسانی‮ ‬ئامریكا سەلمێنەری‮ ‬ئەو بابەتەیە‮. ‬دەبێ بڵێین كە بۆ سیاسەتمەدارەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشوور قەبووڵ ناكرێت كە دەستەوەستان دانیشن و چاو لە كەركووك بكەن چونكە كەركووك جیا لەوەیك سەرچاوەیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئابوورییە،‮ ‬بە شایەتی‮ ‬مێژوو كەركووك سەرەڕای‮ ‬هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬شارێكی‮ ‬كوردستانیە‮. ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە‮ ‬ڕژێمی‮ ‬ئێران درێژە بە دەستێوەردانەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات و بەردەوام لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدایە دووبەرەكی‮ ‬و ئاژاوە بنێتەوە،‮ ‬بەڵام بەو حاڵەشەوە پەروەندەی‮ ‬كوردەكان بە لەدەستدانی‮ ‬كەركووك و تەنانەت كۆنتڕۆڵی‮ ‬شارەكانی‮ ‬كوردستان نابەسترێت‮. ‬پڕۆژەی‮ ‬كۆنترۆڵكردنەوەی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێشتر پیلان و پلانی‮ ‬بۆ دانرابوو‮. ‬بەرپرسانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بە فەرمی‮ ‬باسیان لەوە كردبوو كە ئەگەری‮ ‬ڕووداوێكی‮ ‬لەم چەشنە بوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆیە دەیانگووت كە زمانی‮ ‬هەڕەشە هیچ پرسێك چارەسەر ناكات و گفتوگۆ باشترین‮ ‬ڕێگایە‮. ‬هەروەها پێشتریش بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬و ئاشكرایی‮ ‬بە سەركردایەتی‮ ‬كورد گوترابوو كە دەبێت لەو ناوچانە بكشێنەوە و تەنانەت هێڵی‮ ‬سەوزیان دەستنیشان كردبوو كە سنووری‮ ‬پێش ساڵی‮ ‬2003و‮ ‬ڕووخانی‮ ‬سەدامە‮. ‬تەنانەت لە دواڕۆژی‮ ‬فشارەكان بۆ دواخستنی‮ ‬ڕێفراندۆم،‮ ‬تەكلیفی‮ ‬دواخستن بۆ ماوەی‮ ‬حەفتە و مانگیش هەبوو كە ئەمەش بە دروستی‮ ‬مەبەست لێوەرگرتنەوەی‮ ‬كەركوك پێش وادەی‮ ‬ڕێفراندۆم و‮ ‬ڕێگرتن بوو لە ئەنجامدانی‮ ‬ڕێفراندۆم لەو شارەدا‮! ‬دوای‮ ‬رێفراندۆمیش هەرچی‮ ‬بانگی‮ ‬دیالۆگ بوو رەدیان كردەوە و پیلانی‮ ‬هێرش و داگیركردنی‮ ‬كەركووكیان بە رێبەریی‮ ‬سوپای‮ ‬پاسداران جێبەجێ كرد‮. ‬كورد لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬نەوتی‮ ‬و جیۆسیاسیەوە تا ئێستا ژمارەیەكی‮ ‬قورسە و لە نێوخۆدا خۆی‮ ‬بەهێز بكا و كەموكووڕییەكانی‮ ‬رابردووی‮ ‬راست بكاتەوە‮.‬ وای‮ ‬داگیركاریی‮ ‬و خیانەتكاری‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بوغراییەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەغدا هیچ سنوورێكی‮ ‬دوژمنكاری‮ ‬لەگەڵ میللەتی‮ ‬كورد نەهێشتەوە‮. ‬گەر هەڵوستەیەك لە سەر كارە قێزەوەنەكانی‮ ‬بەغدا بكەین دەبینن كە ماوەی‮ ‬4 ‮ ‬ساڵە،‮ ‬رژێمی‮ ‬بوكەڵەی‮ ‬دەستی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئێران،‮ ‬دوژمنایەتیەكی‮ ‬نارەوایی‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬سەپاندنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬لە سەر میللەتی‮ ‬كورد كە دەیان ساڵە دژی‮ ‬داگیركەران و رژێمەكانی‮ ‬رابردوو خەبات و قوربانیی‮ ‬بەخشیووە دەستێپێكردووە،‮ ‬ئیتر لە دەركردن و پەراوێز خستنی‮ ‬كورد و تا هەواڵی‮ ‬داگیركاری‮ ‬و بەكارهێنانی‮ ‬چەك و جبەخانەی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬و ئەوروپایی‮ ‬دژی‮ ‬كورد و دۆزە رەواكەی‮. ‬رژێمی‮ ‬بەغدا،‮ ‬جگە لە هەرەشە و هێرشی‮ ‬سەربازی،‮ ‬بەمەشەوە نەوەستاتەوە بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر نامرۆڤانەو نابەرپرسانە و زۆر دیكتاتۆرانە ئابڵوقەیەكی‮ ‬نارەوایی‮ ‬دژی‮ ‬كورد و كوردستان جێبەجێكردووە بەمەبەستی‮ ‬شكاندنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬میللەتەكەمان و لە ناوبردنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬كوردستان‮. ‬بۆیە ئێمە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووش پێمان وایە ناتوانین لەگەڵ دیكتاتۆرێكی‮ ‬تر كات بەفیڕۆ بدەین و شاهید چەوسانەوەو‮ ‬غەدرو زۆرداریی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەغدا بكەین و چارەنووسمان بە رژێمێكی‮ ‬درندەی‮ ‬وەك عەبادی‮ ‬و عەبادییەكان بسپێرین‮.‬ یەكەم‮:‬‮ ‬پێوستە گەلی‮ ‬كورد لە ریفراندۆمێك بە شێوەی‮ ‬خۆپیشاندانی‮ ‬سەرەتاسەری‮ ‬دژی‮ ‬داگیركاری‮ ‬و جینۆسایدی‮ ‬بەغدا نارەزایی‮ ‬پێشكەش بەجیهان بكات‮.‬ دووەم‮: ‬داوا و نارەزایی‮ ‬دژی‮ ‬هاتنی‮ ‬هێزی‮ ‬داگیركەران بۆ نێو خاكی‮ ‬كوردستان دەرببڕێت و داوای‮ ‬قەربووكردنەوە لەو وڵاتانە بكری‮.‬ سێیەم‮:‬‮ ‬گشت تاوانباران و پیلانگێرانیی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كەركووك و كوردستان بدرێنە دادگایی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬ چوارەم‮:‬‮ ‬پێوستە نارەزایی‮ ‬دژی‮ ‬ئابڵوقەدانی‮ ‬كوردستان دەرببرێت و داوایی‮ ‬هەموو ئەو زیانانە بكرێ كە بەر حكومەتی‮ ‬كوردستان و میللەتەكەی‮ ‬كەوتووە‮.‬ پێنجەم‮:‬‮ ‬داوا لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێو دەوڵەتیی‮ ‬بكرێ بەغدا ناچار بكرێ دەستوور و مافەكانی‮ ‬كورد جێبەجێێ بكات‮.‬ شەشەم‮:‬‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئاگادار بكرێتەوە گەر عێراق پایەند نەبوو بە دەستوور،‮ ‬پشتیوانی‮ ‬كورد بن بۆ راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئێمە لەرابردوو لە ماوەی‮ ‬دەیان ساڵەی‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكان هیچ هیوایەكمان لە بەدەسهێنانی‮ ‬مافە داگیركراوەكانمان نەبینی،‮ ‬چونكە هەموویان تەنیا بە قسەی‮ ‬بریقەدار لەگەڵمان بوون و كردەوەی‮ ‬هەموویان و وەڵامیی‮ ‬باشیان‮ " ‬كیمیایی،‮ ‬ئەنفال و داگیركاری‮ ‬وئابڵوقەی‮ ‬ئابووری‮ ‬بۆیە ناچاربووین دژی‮ ‬ئەو هەموو زوڵم و زۆرداییە‮ "‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیمان ئەنجامدا‮. ‬سەرەرای‮ ‬ئەوە هیچ دەقێكی‮ ‬دەستوریش باس لە‮ ‬یەكگرتوی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق ناكات بە ڵكو دەڵێت كە كوردستان بە ئارەزوومەندانە بە عێراق گرێدراوە،‮ ‬26‮ ‬ساڵە ئارەزوومان كردووە لەگەڵ ئێوە بین،‮ ‬بەڵام ئێستا ئارەزووی‮ ‬جیابوونەو جیرانەتی‮ ‬دەكەین لەگەڵ ئێوە،‮ ‬بۆ ئارەزووەكەمان ناهێننەدی؟،‮ ‬رژێمی‮ ‬بەغدا وەكو بەبەغا قسەكان دووبارە دەكاتەوە وا دەزانێت جاری‮ ‬جارانە كورد بە فێڵ و بەڵێنە لە بیركراوەكانی‮ ‬باوەڕبكات كە بە كوردی‮ ‬داون لە‮ ‬ڕابردوو كە هیچیشی‮ ‬جێبەجێ نەكردون و بەڵێنەكانی‮ ‬نەبردوونەتە سەر لەبەرامبەر ئێمەی‮ ‬كورد،‮ ‬بەغدا هەرتۆبووی‮ ‬برایەتیت گۆڕی‮ ‬بۆ دژایەتی،‮ ‬شەراكەت گۆڕی‮ ‬بۆ شەرانگێزی،‮ ‬بەڵێنەكانت گۆرین بۆبێ بەڵێنی،‮ ‬تازە باسی‮ ‬چیمان بۆ دەكەی‮ ‬لە سەردەمی‮ ‬ڕژێم و دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬ڕژێمیش هیچمان لە ئێوە نەبینی‮ ‬كە دەلالەت لە برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیان بكات،‮ ‬كوردو سەركردایەتیەكەی‮ ‬هیچ كاتێك زمانی‮ ‬گفتوگۆی‮ ‬رەتنە كردۆتەوە تەنها بۆئەوەی‮ ‬كێشەكان چارەسەربكرێن و عێراق لە ئارامی‮ ‬دابێت و لەزۆرێك لەمافەكانی‮ ‬خۆشمان خۆش بووین تەنها بۆئەوەی‮ ‬گفتوگۆكان چارەسەریان هەبێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێستا ئێوە بانگاشەی‮ ‬بۆدەكەن،‮ ‬لەچ كاتێك گفتوگۆ لای‮ ‬تۆچارەسەربووە ئێستاباسی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان دەكەی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬گفتوگۆوە كەس ئەوەندی‮ ‬كورد گفتوگۆی‮ ‬لەگەڵ تۆكردوە و ئامادەی‮ ‬گفتوگۆكردن بووە خێرە ئێستا ئەو ئاوازانە بۆ ئێمە دەڵێیتەوە‮. ‬ئێمەی‮ ‬كورد ئیتر متمانەمان پێتان نەماوە و ئەمرۆ و سبەی‮ ‬ئیتر ماڵ ئاوایی‮ ‬یەكجاریتان لێدەكەین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌