2017-12-13

 فاتیح عەبدولسەلام
زۆر لە جاران زیاتر،‮ ‬شتێكی‮ ‬پێویستی‮ ‬دەسەڵات ئەوەیە،‮ ‬كەسێكی‮ ‬ناحزبی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق وەرگرێ،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬وتاری‮ ‬سەركەوتن بەسەر داعش دەریخست،‮ ‬ناكۆكی‮ ‬لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە دوو مانگ پێش ئێستا هەوڵی‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬دا،‮ ‬ناكۆكییەكە زیاتر لە لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حزبی‮ ‬و كەسی‮ ‬و پاشكۆیی‮ ‬هەرێمایەتییەوە نزیكە،‮ ‬نەوەكو ناكۆكی‮ ‬لەگەڵ دەقی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق و بڕگەكانیدا،‮ ‬كە‮ ‬یەك دەیە زیاترە،‮ ‬پێشێل دەكرێ و پشتگوێ دەخرێ و‮ ‬یاری‮ ‬پێدەكرێ‮.‬ هەموو جەنگاوەران ئەو مەدەنیانەی‮ ‬لەدژی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬داعش جەنگان،‮ ‬یان لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬ئەودا دانیان بە خۆیاندا گرت،‮ ‬شایستەی‮ ‬سڵاو و رێز بوون،‮ ‬لە وتارێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و بەڵگەنامەییەدا،‮ ‬كە دوای‮ ‬ساڵان و دەیەكان،‮ ‬بۆ ئەوانەی‮ ‬دەیخوێننەوە دەبێتە لێوەگەڕ،‮ ‬بەڵام چەندین پرسیار لەهۆكاری‮ ‬لایەنگیری‮ ‬و جۆرەكەی‮ ‬دەورووژێنێت،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬هیچ ئاماژەیەكی‮ ‬بۆ بەشی‮ ‬دووەمی‮ ‬عێراقدا نییە،‮ ‬كە لەدەستووردا سەپێندراوە،‮ ‬ئەویش كورد و هەرێمەكەیانە،‮ ‬كە لە دەستووری‮ ‬فیدراڵیدا هاتووە،‮ ‬هێزی‮ ‬شەڕكەریشیان كە بە پێشمەرگە ناسراوە و هەزار و حەوتسەد و پەنجا شەهیدی،‮ ‬لە جەنگەكانی‮ ‬لەدژی‮ ‬داعش داوە،‮ ‬لەگەڵ دەهەزار بریندار لەماوەی‮ ‬سێ ساڵدا‮. ‬جەنگی‮ ‬مووسڵ لە كاتژمێری‮ ‬سفری‮ ‬بە هێزی‮ ‬پێشمەرگە دەستیپێكرد،‮ ‬بە گوێرەی‮ ‬پلانێكی‮ ‬بەغداوە،‮ ‬كە بە خوێنی‮ ‬سێ شەهید نەخشێندرا،‮ ‬ئەوانیش پێشمەرگە بوون،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬دەشتی‮ ‬نەینەوا و پاشان مووسڵ‮. ‬ئێستاش،‮ ‬ئێمەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و عێراقی،‮ ‬ئەگەر وتاری‮ ‬سەركەوتن لە رەوتی‮ ‬رەگەزپەرستی‮ ‬دەربێنین،‮ ‬چونكە شەرمەزاری‮ ‬و سەرشۆڕیمان پێ دەگەێنێ و پێچەوانەی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬عەرەبیشە،‮ ‬هیچ وەڵامێكمان لە پێش نامێنێت،‮ ‬تەنیا ئەوە نەبێت بڵێن،‮ ‬وتارەكە پاڵ بە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە بە بڕیاری‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬لە شرۆڤەكردنی‮ ‬ریفراندۆم رازی‮ ‬بوو دەنێت،‮ ‬بەرەو هەنگاوی‮ ‬توندتر‮ ‬یان لە دەرەوەی‮ ‬رێڕەوی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬عێراقەوە بڕوات،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬وتاری‮ ‬سەركەوتن،‮ ‬بە تەواوی‮ ‬لە دەستكەوتەكەی‮ ‬عێراقی‮ ‬دەرهێنان و خوێنی‮ ‬شەهید و بریندارەكانیشی‮ ‬فەرامۆشكرد،‮ ‬بەڵكو بوونی‮ ‬نەتەوەیشی‮ ‬فەرامۆشكردن،‮ ‬كە لە دەستووردا هاتووە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە بەغدا وتیان،‮ ‬لەدژی‮ ‬كورد جەنگاون و بەزەبری‮ ‬دەق و رێساكانی‮ ‬دەستوور كەركوكیان لەژێر دەستیان دەرهێناوە،‮ ‬نەوەكو بە گوێڕایەڵی‮ ‬سەركردەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ،‮ ‬كە سەركردەكانی‮ ‬بە ئاشكرا لە گۆڕەپانەكانی‮ ‬جەنگدا ئامادەبوون‮. ‬ناكۆكییەكان لەگەڵ كورد هەرچییەك بێت،‮ ‬كە بەشێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراقن،‮ ‬نەخاسمە دوای‮ ‬قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬نابێت دوژمنكاریی‮ ‬گەلێك بكرێت،‮ ‬كە لەپێناوی‮ ‬عێراق جەنگا و قوربانی‮ ‬دا،‮ ‬وەكو چۆن وتاری‮ ‬سەركەوتن ویستی،‮ ‬رێگە بۆ رەوتی‮ ‬تایفەگەری‮ ‬خۆش بكات،‮ ‬لە پەیوەندی‮ ‬نێوان گەلی‮ ‬عێراقی‮ ‬یەكگرتوودا‮. ‬ئەو وتارە،‮ ‬كە پێچەوانەی‮ ‬وتارەكانی‮ ‬پێشوو بوو،‮ ‬لەبارەی‮ ‬نیشتمانپەروەری‮ ‬و‮ ‬یەك وڵات و‮ ‬یەك گەلی‮ ‬خاوەن چارەنووسی‮ ‬هاوبەشدا،‮ ‬تەنیا لە حاڵەتێك نەبێت،‮ ‬ئەگەر رەشنووسی‮ ‬وتارەكە لە دەرەوەی‮ ‬سنور‮ ‬یان ناوەوەی‮ ‬پاكنووس كرابێت،‮ ‬كە هیچ جیاوازییەكی‮ ‬نەماوە‮.‬
و‮: ‬رەمزی‮ ‬میرەكانی سەرچاوە‮: ‬www.azzaman.com

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌