2017-12-13

 ‬عەبدولڕەحمان وەگاع رایگەیاند‮ "‬دەبێت لە رووی‮ ‬كردەییەوە هەنگاو بۆ ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ بنرێت،‮ ‬نەوەك لە رێگەی‮ ‬لێدوان و بانگەشەوە‮". ‬عەبدولڕەحمان وەگاع لە لێدوانێكیدا گوتی‮: ‬ئامادەكارییەكانی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ دەگەڕێتەوە بۆ دابینكردنی‮ ‬ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬بۆ پڕۆژەكانی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە تەرخان دەكرێن،‮ ‬بە راشكاوانە بیڵێم لە ئێستادا ئەو گوژمە پارەیەی‮ ‬بۆ پڕۆژەكانی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ تەرخانكراوە لە ئاستی‮ ‬پێویستدا نییە‮.‬ پاڵپشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەك پێویست نییە گوتیشی‮: ‬وەزارەتەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق و پاڵپشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ وەك پێویست نییە،‮ ‬رێكخراوە نێودەڵەتییەكان لەبارەی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە وەك ئەوەی‮ ‬مووسڵ پێویستی‮ ‬پێیەتی‮ ‬كار ناكەن‮. ‬سەرۆكی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ دەشڵێت‮: ‬لە پاڵ كێشەی‮ ‬دارایی‮ ‬یەكێكی‮ ‬دیكە لە ئاستەنگەكان كە ئێستا مووسڵ پێوەی‮ ‬دەناڵێنێت درووست نەكردنەوەی‮ ‬پردەكانی‮ ‬نێوان بەری‮ ‬راست و بەری‮ ‬چەپی‮ ‬شارەكەیە،‮ ‬ئەمە وایكردووە پڕۆژەكان دە هێندە ئەستەمتر بێت و لە كاتی‮ ‬خۆیاندا ئەنجام نەدرێن،‮ ‬هەروەها بەربەستیشە لەبەردەم هاتوچۆكردنی‮ ‬هاووڵاتییان و گەڕانەوەی‮ ‬ئاوارەكان بۆ سەر زێدی‮ ‬خۆیان‮. ‬بە نیگەرانییشەوە دەڵێت‮: ‬ئەركی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقە هەڵستێت بە درووستكردنەوەی‮ ‬پردەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كاردەكەن بۆ درووستكردنی‮ ‬دەرچەی‮ ‬پەڕینەوە لەبری‮ ‬پرد،‮ ‬بەڵام هیچ كارێك بۆ سەرلەنوێ درووستكردنەوەی‮ ‬ئەو پێنج پردە نەكراوە كە بەری‮ ‬راست و چەپی‮ ‬مووسڵ پێكەوە دەبەستنەوە‮. ‬ تا ئێستا دەست بۆ ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬بەری‮ ‬راستی‮ ‬مووسڵ نەبراوە عەبدولڕەحمان وەگاع تیشكیشی‮ ‬خستەسەر ناهەمواری‮ ‬بەری‮ ‬راستی‮ ‬مووسڵ و گوتی‮: ‬كێشەكانی‮ ‬بەری‮ ‬چەپی‮ ‬مووسڵ بەو شێوە نییە كە چارەسەركردنییان ئەستەم بێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬مەبەستمانە ئاماژەی‮ ‬پێ بدەین بەری‮ ‬راستی‮ ‬مووسڵە كە زۆرینەی‮ ‬بینا و باڵەخانەكان و رێگاوبانەكان خاپوور بوون،‮ ‬ئەگەر بەری‮ ‬راستی‮ ‬مووسڵ بۆ دوو بەش دابەش بكەین،‮ ‬بە هۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش بەشی‮ ‬یەكەمی‮ ‬لەسەدا سەد وێران بووە و بەشی‮ ‬دووەمی‮ ‬لەسەدا90 ‮ ‬وێران بووە‮. ‬هەر بە هۆی‮ ‬ئەو رێژە زۆرەوە تا ئێستا دەست بۆ ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬نەبراوە‮. ‬ پێویستیمان بە10 ‮ ‬بۆ12 ‮ ‬ملیار دۆلار دەبێت سەرۆكی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬عەبدولڕەحمان وەگاع لەبارەی‮ ‬تێچووی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ گوتی‮: ‬تەنها كەرتی‮ ‬شارەوانی،‮ ‬كەرتی‮ ‬تەندرووستی‮ ‬و درووستكردنەوەی‮ ‬پردەكان و دابینكردنی‮ ‬ئاوی‮ ‬پاك كە شیاوی‮ ‬خواردنەوە بێت،‮ ‬پێویستیمان بە10 ‮ ‬بۆ12 ‮ ‬ملیار دۆلار دەبێت‮. ‬پێش هەموو شتێك كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هیچ بڕە پارەیەكی‮ ‬بۆ ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ بە حكوومەتی‮ ‬خۆجێیی‮ ‬نەداوە ئەوەی‮ ‬هەیە حكوومەتی‮ ‬عێراقە كە چەند بڕیارێكی‮ ‬لەسەر چەند پڕۆژەیەكی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬داوە بڕە پارەیەكی‮ ‬تەرخانكردووە بۆ سەقامگیركردن و ئاساییكردنەوەی‮ ‬چەند ناوچەیەكی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق پێشكەش بە مووسڵی‮ ‬دەكات زۆر كەمترە لەو وێرانكارییە گەورەیەی‮ ‬شارەكە بەسەری‮ ‬هاتووە‮. ‬ بوودجەی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ گوتیشی‮: ‬لە بوودجەی‮ ‬گشتی‮ ‬ساڵی‮ ‬2018ی‮ ‬عێراق پشكی‮ ‬سندوقی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان دیاریكراوە،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق و هەورەها ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە مەبەستییان هاوكاریكردنی‮ ‬عێراق بێت لە ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬ناوچەكان هەوڵدەدەن لە رێگەی‮ ‬ئەو سندوقەوە بڕە پارە و پڕۆژەكانی‮ ‬ئاوەدانكردنەوە پێشكەشی‮ ‬هەموو ناوچە وێرانبووەكانی‮ ‬جەنگی‮ ‬داعش بكات،‮ ‬نەك تەنها مووسڵ،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق تا ئێستا هیچ روونكردنەوە و نووسراوێكی‮ ‬لەبارەی‮ ‬بوودجەی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬بۆ ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ بە لێژنەی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ نەداوە‮. ‬هەروەها گوتی‮: ‬حكوومەتی‮ ‬خۆجێیی‮ ‬پارێزگای‮ ‬نەینەوا پڕۆژەكانی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق كردووە،‮ ‬چاوەڕوان دەكەین بڕیار لەسەر پڕۆژەكان بدرێت و گوژمە پارەیەكی‮ ‬بۆ تەرخان بكرێت‮. ‬تاوەكو ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ بە درووستی‮ ‬دەست پێ بكاتەوە‮. ‬سەرۆكی‮ ‬لێژنەی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬عەبدولڕەحمان وەگاع سەبارەت بەوەی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬مووسڵ چەند كات دەخایەنێت دەڵێت‮: ‬لەسەر چۆنیەتی‮ ‬كاركردنی‮ ‬كۆمپانیا و خەرجكردنی‮ ‬پارەی‮ ‬پڕۆژەكان دەوەستێتەوە،‮ ‬بۆیە ناتوانین بڵێین ساڵێك‮ ‬یان دووساڵ‮ ‬یان زیاتری‮ ‬پێویستە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌