2017-12-16

فاتیح عەبدولسەلام

كە گوێم لە وتەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی‮ ‬لە هەولێر گرتبوو،‮ ‬گوتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا ماكرۆن،‮ ‬لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬لە بارەی‮ ‬پێویستی‮ ‬دەستكردن بەگفتوگۆ لەگەڵ هەرێم قسەی‮ ‬كردووە،‮ ‬هەستمكرد دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەولێر رێزی‮ ‬لە بڕیاری‮ ‬دادگای‮ ‬فیدراڵی،‮ ‬سەبارەت بە ریفراندۆمەوە گرت،‮ ‬رازی‮ ‬نەبوونی‮ ‬بەغدا لەسەر دەستكردن بە گفتوگۆ،‮ ‬لەگەڵ بەشێك لە نیشتمان و گەل،‮ ‬بڕیارێكە پەیوەندی‮ ‬بە لایەنێكی‮ ‬دیكەوە هەیە،‮ ‬چونكە پاساوەكان بۆ روونەدانی‮ ‬گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا و لەسەر بنەمای‮ ‬نەبوونی‮ ‬مەرجی‮ ‬پێشوەخت،‮ ‬بە ناڕەوا دێتە بەرچاو و بەغدا دەیەوێ مەرجی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بسەپێنێت‮. ‬هەموو شتەكان گەیشتوونەتە سنووری‮ ‬سروشتی‮ ‬خۆیان،‮ ‬هەر زیادەیەكیش كێشەكان سەراوژێر دەكات و ناكۆكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ ململانێ لە جۆرێكی‮ ‬دیكە دەگۆڕێت،‮ ‬كە تۆوەكەیمان زیاتر لە جارێك لێرە و لەوێ بینیووە،‮ ‬نەخاسمە لە خاڵەكانی‮ ‬بازگەی‮ ‬نێوان هەندێ شارۆچكەدا‮.‬

ئەستەمە ئەوە هەرس بكەین،‮ ‬بەغدا بە ناوبژی‮ ‬فەرەنسا بۆ دەستكردن بە گفتوگۆ،‮ ‬كە ئەركێكی‮ ‬دەستوورییە بەسەریدا رازی‮ ‬بێت،‮ ‬ئێستاش مانای‮ ‬هەراوهۆریا لە رازی‮ ‬نەبوون بە جیابوونەوەی‮ ‬هەرێم چییە،‮ ‬ئەگەر لە بەغدا لە لایەكەی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬گفتوگۆیی‮ ‬جێبەجێكاری‮ ‬پێویست بەرپا ناكەن‮. ‬ئەستەمی‮ ‬رازی‮ ‬بوونی‮ ‬بەغدا بە ناوبژیكردنی‮ ‬فەرەنسی،‮ ‬مەبەست لێی‮ ‬ئەوەیە،‮ ‬عێراق بە فەرمی‮ ‬بواری‮ ‬زیندەگی‮ ‬ئەمەریكایە و بەكردەوەش ئێرانییە،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەغدا تووشی‮ ‬شەرمەزاریی‮ ‬دەبێت،‮ ‬هەتا ئەگەر بیەوێت گوێ لە دەنگی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬چوارچێوەی‮ ‬ئەمەریكا و ئێرانیش بگرێت،‮ ‬ئەگەر حكوومەت نیازی‮ ‬وابێت،‮ ‬بە هەر‮ ‬یەك لەو ئەگەرانە رازی‮ ‬بێت،‮ ‬بە ناوبژیكردنی‮ ‬شا عەبدوڵڵای‮ ‬دووەم،‮ ‬شای‮ ‬ئوردن رازی‮ ‬دەبوو،‮ ‬كە لایەنێكی‮ ‬عەرەبییە و رووماڵێكی‮ ‬گونجاو بۆ چارەكردنی‮ ‬قەیرانەكە دابین دەكات،‮ ‬ئوردنیش ولاتێكە سنوری‮ ‬لەگەڵ عێراق هەیە و لەوڵاتانی‮ ‬دیكە زیاتر،‮ ‬كاروباری‮ ‬ئەوی‮ ‬بەلاوە گرنگە‮.‬

كەچی‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬پێدەچێت هەرێمی‮ ‬كوردستان بەكردار ئابڵوقە درابێت،‮ ‬بۆیە كاتێك پەنجەرەیەكی‮ ‬فەرەنسی‮ ‬كراوەی‮ ‬بینی،‮ ‬بێ دواكەوتن بۆ لای‮ ‬فڕی،‮ ‬هەرچەندە فەرەنسا لە سایەی‮ ‬پێوەرەكانی‮ ‬عێراقدا،‮ ‬قورساییەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬نییە‮. ‬سەیر لەوەدایە توركیا رێگەی‮ ‬بە سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمدا،‮ ‬لە فڕۆكەخانەی‮ ‬ئەو و لە ئاسمانی‮ ‬ئەودا بفڕێت‮. ‬هێشتا كەشوهەوای‮ ‬كپبووی‮ ‬باو لە دوایین دوو هەفتە،‮ ‬بۆ جولەپێكردنی‮ ‬رۆژەڤی‮ ‬دەستپێشخەریی‮ ‬نەقۆستراوەتەوە،‮ ‬كە بە پێگەی‮ ‬سەركردەیی‮ ‬لە ناوچەكە دەریدەخات،‮ ‬كە زیاتر لە ئێران لە كێشەی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ لێكەوتەكانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەماهەنگتر دەركەوت‮. ‬هەموو ئەوانە و گفتوگۆش هەر دەبێت ببێت،‮ ‬رەوشی‮ ‬عێراق بەرگەی‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬گەورەتر لەوەی‮ ‬روویداوە ناگرێت،‮ ‬كە بەرەو رووی‮ ‬هەڵبژاردنێكی‮ ‬بە تەنگەژە لەرووی‮ ‬مانا و بنیاتەوە دەڕوات‮.‬

و‮: ‬رەمزی‮ ‬میرەكانی

سەرچاوە‮: ‬www.azzaman.com

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌