2017-12-16

سەگڤان هالو

باشووری‮ ‬كوردستان ئەمڕۆ نییە لە ژێر هەڕەشە و مەترسییەكاندایە،‮ ‬بەڵكو سەدان ساڵە ناحەزانی‮ ‬كورد هەوڵیان داوە هەتاكو ئێستا كورد لەناو ببەن و شتێك نەهێڵن بە ناوی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد‮ ‬،‮ ‬دەیان نەخشە و پیلانیان گێڕاوە بو ئەم مەبەستە،‮ ‬بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە و ناتوانن ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیەكی‮ ‬رەسەن و خاوەن كولتوور و مێژوو جوگرافیا و زمانی‮ ‬تایبەت بەخۆی‮ ‬بسڕنەوە كە تایبەتمەندییەكانی‮ ‬بەتەواوی‮ ‬كورد جیا دەكاتەوە لە نەتەوەكانی‮ ‬دیكە و لەوانەش نەتەوە سەردەستەكانی‮ ‬وەك عەرەب و تورك فارس،‮ ‬ئەمەش لە ئەنجامی‮ ‬بەرگریكردنی‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬نەتەوەكەمان لە كەرامەت و ناسنامەی‮ ‬خۆیان و نەیانهێشت ئەم خەونەی‮ ‬نەیاران بێتەدی‮ ‬و دوژمنانی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬رەوای‮ ‬كوردییان بێئومێدكرد و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەكەشمان هەر بەزیندوویی‮ ‬مایەوە و دەمێنێتەوە‮.‬

‮ ‬شایانی‮ ‬باسە رێككەوتنامەی‮ ‬سایكس بیكۆ لە ساڵی‮ ‬1916ی‮ ‬زایینی،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بو كورد بە گشتی‮ ‬ماڵوێرانییەكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬بە دوای‮ ‬خۆیدا هێنا لەوە خرراپتر ئەوەیە كە وەرچەرخانە سیاسییەكانی‮ ‬ناوچەكەش نەبوونە هۆكاری‮ ‬گوڕانكاریی‮ ‬ئەو ئەقڵە سیاسییە بۆگەنانەی‮ ‬كە ئینگلیزەكان و هاوپەیمانەكانییان لەسەر بنەمای‮ ‬دیكتاتۆرییەت و تۆتالیتارییەت بۆ پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆیان لە نێو قەوارە سیاسییەكاندا،‮ ‬جڵەوی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسییان لە ناوچەكە پێسپێدرا و ئیتر لەو كاتەوە تا ئەمڕۆ هەمان عەقڵییەت و هەمان بیری‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬و رەگەزپەرستی‮ ‬زاڵە بەسەر دەڤەركەدا و نەك هەر مافی‮ ‬غەیری‮ ‬خۆیان پێ قبووڵ ناكرێت،‮ ‬بەڵكو هەموو جۆرە چەكێكی‮ ‬ماددی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬بەكارهاتووە و بەكاردێت بە مەبەستی‮ ‬رەشكردنەوەی‮ ‬كورد لەسەر ئەرزی‮ ‬واقع،‮ ‬ئەمە لەسەر ئاستی‮ ‬دەولی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬بەپێی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هاوتەریب هەڕەشە و مەترسی‮ ‬گەورە بووە و مەترسی‮ ‬گەورەیە تا ئەمڕۆ،‮ ‬بەڵام لەسەر ئاستی‮ ‬نێوخۆییدا كورد لە‮ ‬ڕووی‮ ‬خاك و نەتەوە لەتلەت كرا،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەو لەتبوونەی‮ ‬كورد لە هەر بەشێك لە بەشەكانی‮ ‬كوردستانیش هێزی‮ ‬سیاسی‮ ‬جیاواز سەریانهەڵدا و ئیتر ئەوەندەی‮ ‬كە بیریان لە حزبایەتی‮ ‬تەسك كردەوە ئەم هێزە سیاسییانە بیریان لە بەرژوەندی‮ ‬نەتەوە و نیشتمان نەكردەوە،‮ ‬ئەمەش لەتلەتبوونی‮ ‬سیاسی‮ ‬لێكەوتەوە و لێرەوەیە كە دوژمنانی‮ ‬كورد توانیان رۆژ دوای‮ ‬رۆژ كار لەسەر هەرچی‮ ‬زیاتری‮ ‬لە‮ ‬یەكترازانی‮ ‬سیاسی‮ ‬نێو ماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬بكەن و نەهێڵن مەرامی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كورد ئامانجی‮ ‬خۆی‮ ‬بەدیبهێنێت كە ئەویش سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە و كە هەموو كوردێكی‮ ‬رەسەن دڵسوز و بە شەڕەف شانازی‮ ‬پێوە دەكات‮.

‬باشووری‮ ‬كوردستان وەك نموونەیەكی‮ ‬زیندوو بەشێكی‮ ‬هەرە گرنگی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورە پێكدەهێنێت كە لە ماوەی‮ ‬ئەم سەد ساڵەدا بەتایبەتی‮ ‬بەردەوام لەنێو هاوكێشە سیاسییە نێودەوڵەتییەكاندا جێگەی‮ ‬بایەخبووە و جێگەی‮ ‬بایەخە تا ئەمڕۆ،‮ ‬بەڵام بە داخەوە ئەو خیانەتەی‮ ‬كە چەندینجار لە سەدەی‮ ‬رابردووە تا ئێستا دووبارە بوویتەوە كورد لە باشووری‮ ‬كوردستان نەیتوانی‮ ‬خائینان و خۆفرۆشەكان و نیشتمانپەروەران و دڵسوزانی‮ ‬خاك و نیشتمان لە‮ ‬یەكدی‮ ‬جیابكاتەوە،‮ ‬ئەمەش ئەركی‮ ‬ئەو حزبە سیاسییانە بووە كە لەگەڵ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندا بوونە بەبێ موجامەڵەی‮ ‬سیاسی‮ . ‬خیانەتە گەورەكەی‮ ‬15ی‮ ‬ئۆكتوبەری2017 ‮ ‬وەك باشترین بەڵگە لەسەر ئەم راستییە كە هەموومان بە چاوی‮ ‬خۆمان بینی‮ ‬چوون و بە چ شێوەیەك تاقمی‮ ‬خیانەتكاری‮ ‬باڵێكی‮ ‬نێو‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە پشتەوە چەقۆیەكی‮ ‬فول ژەهراویان لە پێشمەرگە و گەلی‮ ‬كوردستاندا و دۆخی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بەم رۆژەی‮ ‬ئەمڕۆیان گەیاند‮. ‬لە كۆتایی‮ ‬وتارەكەمدا داواكارم لە گشت لایەن و قەوارە سیاسییەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان ئەوانەی‮ ‬كە بڕوای‮ ‬تەواویان بە دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلەكەی‮ ‬خۆیان هەیە‮ ‬یەك بگرن‮ ‬،‮ ‬چونكە بە دیتنی‮ ‬خۆم نەخشە و پیلانگێڕان لە دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەردەوامە و پێویستە حكوومەتی‮ ‬هەرێم لەم بێدەنگییە بێتە دەرەوە و شتی‮ ‬بن بەڕێ بێنتە سەر بەڕێ و‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬لە هەموو مەسەلەكان ئاگادار بكاتەوە و كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە بەرەی‮ ‬خیانەتیش هەرگیز دەرفەتییان پێ نەدرێت چیتر بە مەیلی‮ ‬خۆیان‮ ‬یاری‮ ‬بە چارەنووسی‮ ‬گەلەكەمان بكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌