2017-12-16

عەبدوڵڵا ساڵح ئالانی

جینۆسایدكردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬3‮ ‬ملیۆن كەس لەلایەن دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬عێراق زەنگێكی‮ ‬مەترسیدارە لە زیندەبەچاڵكردن و كیمیابارانكردن كەمتر نییە‮. ‬ئازادی‮ ‬گەل،‮ ‬گەلێكی‮ ‬وەك كورد كە چەند ساڵە زوڵم و ستەمی‮ ‬لێدەكرێت هێلی‮ ‬سووری‮ ‬پڕ‮ ‬مەترسی‮ ‬دەبەزێنێ وەكو ئەوە وایە‮ ‬3‮‬ ملیۆن هاونیشتمانی‮ ‬لەبەردەم دادگادا لێكۆڵینەوەی‮ ‬لەگەڵ بكرێت‮. ‬تەنها جەنجاڵی‮ ‬دروست دەبێت و شەقامەكان لەكاردەكەون تا ئەم هەموو خەڵكە دادگایی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬وڵات لەكار دەكەوێت ئەگەر وابێت‮. ‬

یاخود ئەیانەوێ دەنگی‮ ‬3 ‮ ‬ملیۆن كەس سەركوت بكەن كە بەئازادانە مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬خۆیان بەدوونیا و دەسەڵات گەیاندووە‮، میللەتێك لەسەرەتای‮ ‬دروستبوونیەوە هەر زیندەبەچاڵكراوە و دەنگی‮ ‬ئازادی‮ ‬گەنج و لاوانی‮ ‬لەگۆڕنراوە‮. ‬بێینە سەر‮ ‬ڕاستی،‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬ناوی‮ ‬كورد‮‬یان كوردستان،‮ ‬هەر خەریكی‮ ‬سەركوتكردنی‮ ‬گەنج و پیر و ژن و مناڵ و تەواوی‮ ‬ئەم میللەتەبوونە‮. ‬لەسەر دەستی‮ ‬هەموو رژێمەكان كە دەسەڵاتیان لەدەستبووە لەعێراقدا‮.‬

چۆن‮ ‬ئەبێ دەسەڵاتێك دژی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئازادی‮ ‬میللتەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت و هاونیشتمانانی‮ ‬خۆی‮ ‬رووبەرووی‮ ‬دادگای‮ ‬بكاتەوە؟

گەلێك داوای‮ ‬مافە سەرەتاییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات كە خاوەنی‮ ‬رابردووێكی‮ ‬پڕ‮ ‬چەوسانەوەو زوڵم و ستەم كاری‮ ‬بێت،‮ ‬ئەنجامەكەی‮ ‬دادگای‮ ‬بكرێت رێگری‮ ‬لێبكرێت و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬بكەیتە بڕگەی‮ ‬یاسایی؟ ئەمە چ جۆرە‮ ‬یاسایەكە؟

سەركردایەتی‮ ‬كورد تەنها نوێنەری‮ ‬دەنگی‮ ‬ئازادی‮ ‬هاونیشتمانیانی‮ ‬خۆی‮ ‬بوو كە بەگشت جیهانی‮ ‬راگەیاند‮. ‬رێزدار مەسعود بارزانی،‮ ‬ئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬بەجێگەیاند كە هاونیشتمانی‮ ‬وڵاتەكەم دەیانەوێ خۆشگوزەران بژین و لێمان تێبگەن میللەتی‮ ‬كورد پەیامی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەرێزیان پەیامەكەی‮ ‬گەیاند‮. ‬هاونیشتمانیانی‮ ‬كوردستان چەندەها ساڵە زوڵم و ستەمی‮ ‬لێدەكرێت و زیندەبەچاڵ دەكرێت و گەنجەكانی‮ ‬قوربانی‮ ‬دەدەن و خوێنیان لێ دەچۆڕێ دەبێ ئەوەش بزانین ماف دەستێنرێت وەرناگیرێت‮.‬

لەپەیامەكەی‮ ‬بارزانی‮ ‬كە لەرۆژی‮ ‬25/9/2017 ‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەچەند خاڵێكی‮ ‬روون كرد بۆ گشت جیهان‮. ‬كە میللەتەكەمان مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬سەربەخۆبێت‮. ‬خۆ كوفر نییە و گوناهمان نەكردووە كوردستان زۆر لەپێش باشووری‮ ‬ئەفریقیادایە و ئێمەی‮ ‬كورد ئەبێ خۆمان بڕیاردەربین،‮ ‬چونكە تا ئێستا ئێمەی‮ ‬كورد هەر قوربانیبووینە لەسەرەتای‮ ‬دروستبوونمان تا دەگاتە شەری‮ ‬داعش‮. ‬چۆن دەبێ وەڵامی‮ ‬میللەت وا بدرێتەوە كەلەكۆی‮ ‬5000‮ ‬گوند‮ ‬4500‮‬ گوندی‮ ‬وێرانكران و سووتێنران،‮ ‬1200‮ ‬كوردی‮ ‬فەیلی‮ ‬بێ سەروو شوێنكراتن،‮ ‬8000 ‮ ‬بارزانی‮ ‬بێسەروشوێنكران،‮ ‬لەشەری‮ ‬دژ بەداعش نزیكەی‮ ‬2000‮ ‬پێشمەرگە شەهیدكران و زیاتر لە‮ ‬ 10‮ ‬هەزار برینداربوون،‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجەو چەندین ناوچەی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان لەلایەن رژێمی‮ ‬پێشووەوە كە بووە سومبولی‮ ‬ئەو كارەساتانەی‮ ‬لەجیهان روویانداوە،‮ ‬هەموو جیهان لە رەوشتبەرزی‮ ‬و قوربانیدانی‮ ‬كورد ئاگادارە تەنها عێراق نەبێت‮. ‬دوو فەیلەقی‮ ‬سوپای‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬عێراق خۆی‮ ‬رادەستی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە بەهاری‮ ‬ساڵی1991 ‮ ‬ئەم هەموو ستەمە بەرامبەر كورد كرابوو،‮ ‬بەڵام بەرێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا كرا و دواتریش ئازادكران‮. ‬كەواتە دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬عێراق بەو بەسزا و زوڵم و ستەمە رەوشتە جوانە وەڵامی‮ ‬كورد دەداتەوە،‮ ‬ئەگەر دەستی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و بەسیاسی‮ ‬كردن نەبێت دەنگی‮  ‬3‮  ‬ملیۆن خەڵك پشتگوێ ناخات،‮ ‬چونكە تەنها داوای‮ ‬حەق و مافی‮ ‬خۆیان كردووە سنووری‮ ‬هیچ وڵاتێكیان نەبڕیووە و لەنێو مال و خاكی‮ ‬خۆمان داوای‮ ‬مافی‮ ‬خۆمان دەكەین‮. ‬بەڵام هیچ هاوسێیەك ئەوە قبوڵ ناكات كە دەسەڵاتی‮ ‬ناوەند داوای‮ ‬دەكات،‮ ‬وەك ئەوە وایە بڵێیت هاوسێین بەڵام هەموو رۆژێك لەسەر سفرەی‮ ‬نانخواردنی‮ ‬ئێوەی‮ ‬كورد نان دەخۆین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌