2017-12-16

سامان حەمەدەمین‮

پەیوەندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەغدا،‮ ‬یا بە گشتیەكەی‮ ‬بڵێین كوردستان ئێراق،‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬مێژووپەیوەندیەكی‮ ‬نا تەندروست و ئاڵۆز و ستەمكارانە و نا ئارەزومەند‮ ‬بووە،‮ ‬ئێستاش بەهەمان شێوە،‮ ‬گەشبین و دڵنیانەبوونیش لە داهاتوو،‮ ‬بۆ هەموو دونیا و ناوەخۆی‮ ‬ئێراقیش‮ ‬یەكلابۆتەوە،‮ ‬گونجانی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬ئێراق بەو بارودۆخە ئاسان نییە،‮ ‬زیان و ناڕەزایی‮ ‬و ناكۆكی‮ ‬و زۆری‮ ‬بە دوایی‮ ‬خۆی‮ ‬هێناوە،‮ ‬داهاتووش بەرەو سەخت بوون دەچێت بەهۆی‮ ‬ئەو خۆسەپاندنە بەردەوامە،‮ ‬چونكە جیاواز بینیەكی‮ ‬زۆر هەیە لە نێوان‮ ‬ڕاست بینی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕەگەزپەرستی‮ ‬ئێراق،‮ ‬گرفتی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئێراق تێگەیشتن و‮ ‬ڕاست بینیان لە سیاسەت و مێژوو بەڕێوەبردنی‮ ‬دەوڵەت تەندروست نییە،‮ ‬لە قۆناغ‮ ‬و بیر دەكەنەوە هاوشێوەی‮ ‬سەدەكانی‮ ‬ناوەراستن،‮ ‬تێگەیشتن گونجان‮ ‬ڕێككەوتن‮ ‬كاركردنیان تا سەر و بەردەوام نییە،‮ ‬ڕوانینیان كورت خایەن و كاتیە،‮ ‬هەموو ئەو‮ ‬ڕاستیانە دۆخێكی‮ ‬چەق بەستووی‮ ‬لە دەسەڵاتداری‮ ‬بەغدا دروست كردووە،‮ ‬كە ئامادەیی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و تەباییان تێدا نەبێت ماف و راستیش بە مەرامی‮ ‬خۆیان پێشێل بكەن،‮ ‬هەر بۆیەش دەق و بنەما و ناوەڕۆكی‮ ‬دەستوریش بۆتە دیكۆمێنت و پەیمانێكی‮ ‬ژەنگ گرتوو،.

‬هەتا ئەو‮ ‬ڕادەیی‮ ‬لە كار كەوتووش،‮ ‬هەموو توانا و هێز و دونیا بینیان خۆسەپاندنە،‮ ‬ئەگەر لە ناوەخۆش ئەو توانایەیان نەبێت بە دوای‮ ‬پیلانی‮ ‬ناڕەوادە بن بەهاوكاری‮ ‬هاوپەیمانە رەگەزپەرستەكانیان،‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر نزیكترین و‮ ‬ڕوونترین پیلانی‮ ‬ناڕەوا و خیانەتكارییان بوو كە بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر بە چاو ساغی‮ ‬هێزێكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كوردستانیان خستە ژێر گەمارۆی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئابلوقەی‮ ‬ئیداری‮ ‬و قوڵكدرنەوەی‮ ‬قەیرانەكان،‮ ‬ئەنجامەكەش شانازییان بەو‮ ‬ڕۆژە كرد‮! ‬كوردستان و داعشیان كردە هاوشێوەی‮ ‬یەكتر‮!‬،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو پیلانە پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دووبارە تێكەڵ بە ئێراق بووەوە،‮ ‬بەڕای‮ ‬گشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬یەكپارچەی‮ ‬ئێراقیان لەلا گرنگتر بوو لەم قۆناغە تاكو تەواوی‮ ‬مەترسی‮ ‬و‮ ‬ڕەگ و‮ ‬ڕیشەی‮ ‬تیرۆر بە تایبەت داعش بن بڕ‮ ‬دەكرێت،‮ ‬باری‮ ‬ئاسایش و ئارامی‮ ‬دەگەڕێتەوە ناوەخۆی‮ ‬ئێراق،‮ ‬تارماییەكان بە گشتی‮ ‬لادەچن،‮ ‬لە نێو تێكڕایی‮ ‬ئەو ئاڵۆزی‮ ‬و نائارامیەی‮ ‬و لە ئێراق هەیە،‮ ‬هەرلەپێشێلكارییە دەستورییەكان وتا مەغروریەتی‮ ‬دەسەڵاتیان بەرەو هێوربوونەوە بچێت.

‬تەنانەت ئەو بارە ئاڵۆزەی‮ ‬ڕووی‮ ‬لە لایەنە كوردستانیەكانیش كردووە،‮ ‬پێویستە لایەنە سیاسی‮ ‬و‮ ‬ڕێكخراوەییەكان بەو‮ ‬ڕادەیە بێدەنگ نەبن لەو دۆخە داخرا و چەق بەستووەی‮ ‬ئێراق و كوردستان،‮ ‬چونكە لە ئێستاوە تا كاتێكی‮ ‬تری‮ ‬نادیار ئێراق و كوردستان گەڕانەوە بۆ‮ ‬یەك سەرچاوەی‮ ‬دەسەڵات ئەویش دەستوری‮ ‬ئێراقە،‮ ‬بۆیە هەرچی‮ ‬زووە و پێویستە هەموو لایەن و‮ ‬ڕ‮ ‬ێكخراوێك بە‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬ئاشتیانە،‮ ‬سەرەتا لە كوردستان‮ ‬ڕیزەكان‮ ‬یەكبخرێن،‮ ‬بەو پەرتەوازەیی‮ ‬و لابەلاییەوبە لێدوانی‮ ‬تێكدەرانە خەڵك و‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬حكەمەتی‮ ‬هەرێم‮ ‬یەك نەخەن،‮ ‬دواترهەنگاوەكان بەرەو ئێراق و بەر گری‮ ‬لە كورد لە مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بكرێت،‮ ‬بۆ زالبوون بەسەر ئەو سەرسەختییەی‮ ‬ئێستا كە ئێراق پەیڕەوی‮ ‬دەكات،‮ ‬باشترین و ئاسانترین‮ ‬ڕێگاش، بە چالاكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬لە‮ ‬ڕێی‮ ‬پانێڵی‮ ‬سیاسی‮ ‬سەركردە و دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئێراق بێنە ناو جەماوەر بە گفتوگۆی‮ ‬ڕووبەڕوو وەڵامی‮ ‬خەڵك بۆ‮ ‬شێوە دەسەڵاتی‮ ‬ستەمكارانەی‮ ‬خۆیان بدەنەوە،‮ ‬چونكە بەردەوام زۆربەی‮ ‬لایەن و سەركردە ئێراقیەكان بانگەشەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و‮ ‬ڕێككەوتن دەكەن،‮ ‬بەڵام لە كردار و ئەنجام پێچەوانەن و پێشێلكارن،‮ ‬چونكە‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬پەیوەندیەكانیش ئەگەر بۆ كەمترین ماوەش بێت ناكرێت تا سەر لە‮ ‬ڕێی‮ ‬میدیاكان و بە نێوەنگیری‮ ‬بێت،‮ ‬بەڵكو باشترین‮ ‬ڕێگا بۆ‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬ئەو پەیوەندییە و كردنەوەی‮ ‬گرێی‮ ‬كێشەكان بە‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬ئاشتیانە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬جەماوەر بێت،‮ ‬ڕاشكاوتر دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئێراق بە هەموو لایەنە‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮ ‬ڕێكخراوەییەكان پێویستیان بە هۆشیارییەكی‮ ‬سەردەمیانە هەیە،‮ ‬تا دوور كەونەوە لەو‮ ‬ڕەگەزپەرستییە و قۆرغكارییەی‮ ‬دەسەڵات،‮ ‬یان تێكەڵی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬سەردەم و پێشكەوتنەكان بن،‮ ‬بزانن سیاسەت بۆ خزمەتی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و تەباتی‮ ‬و بەیەكەوە ژیانە،‮ ‬نەوەكو بۆ دژایەتی‮ ‬و چاندنی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬و ناتەبایی،‮ ‬هەتا ئەو‮ ‬ڕادە‮ ‬یی‮ ‬بزانن ئەوەی‮ ‬لە ئێراق كراوە دەرهەق بە كوردستان تاوان بووە،‮ ‬چیتر درێژەی‮ ‬پێنەدەن ناشكرێ بۆ داهاتوو بەردەوام بێت،‮ ‬ئەو هەوڵە گرنگانەش لە‮ ‬ڕێی‮ ‬چالاكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬دەكرێت تاكو ئەو گرێی‮ ‬مێژوویانەی‮ ‬عەقلیان دەكرێتەوە تالەدەسەلات و مرۆڤایەتی‮ ‬ودوارۆژبگەن‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌