2017-12-16

شێركۆ حەبیب

دەوڵەتی‮ ‬عێراق ساتێك لە بیستەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو دامەزرا،‮ ‬دور لە خواستی‮ ‬ئەو پێكهاتانە بوو كە لەو دەوڵەتە كۆیان كردنەوە،‮ ‬دوور لە رەچاوگرتنی‮ ‬جیاوازی‮ ‬كەلتوور و رۆشنبیری‮ ‬و نەتەوە،‮ ‬ئەمەش بووە هۆكاری‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬و گرفت هەر لەو ساتانەوە‮.‬

هەر لەو كاتانەوە كەلتورێكی‮ ‬شوفێنی‮ ‬دژ بە كورد و خواستەكانی‮ ‬سەری‮ ‬هەڵدا،‮ ‬و تا ئەمرۆش لەگەڵ دابێت بەردەوامە و هەموو هەوڵێك پیادە دەكرێت بۆ سڕینەوەو لە ناوبردنی‮ ‬بوونی‮ ‬كورد و ئاسەواری‮ ‬مۆركی‮ ‬كوردستانیەتی‮ ‬لەسەر زێدی‮ ‬خۆی‮.‬

بێگومان ئەم بۆ چوون و بیر و هزرە شوفێنییە هەڵقوڵاوی‮ ‬خۆ سەپاندن و تێنەگەیشن و نەبوونی‮ ‬كەلتوری‮ ‬قەبوڵكردن و رۆشنبیری‮ ‬شارستانییەتە‮.‬

كوردستان كە بە زۆرلگێنرا بە عێراقی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كورد هەوڵی‮ ‬زۆریدا كە لە چوارچیوەی‮ ‬ئەو دەوڵەتە مافەكانی‮ ‬دابین بكرێت،‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬یەكگرتوو و پێكەوە ژیان و تەبابی‮ ‬سەرجەم پێكهاتەكانی‮ ‬بێت،‮ ‬بەڵام سەرجەم هەوڵەكانی‮ ‬كورد بێ سوود بوو،‮ ‬و هۆكارەكەی‮ ‬ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی‮ ‬خواست و تیگەیشتنی‮ ‬لایەنی‮ ‬بەرامبەر،‮ ‬وزاڵ بوونی‮ ‬هزری‮ ‬شوفێنی‮ ‬و نەتەوە پەرستی،‮ ‬كە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو بیروبۆچوونە تەسكەی‮ ‬زاڵە لەسەر تێروانین و بیركردنەوە سەردەمیانەو پێكەوە ژیان‮.‬

كورد لە بەرگری‮ ‬یەك پارچەی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق ئەوەندەی‮ ‬زەرەمەند بوو،‮ ‬سوودێكی‮ ‬ئەوتۆ و قازانجێكی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬جگە لە خاپوركردن و ماڵ وێرانی‮ ‬و دەربەدەری،‮ ‬ئەگەر لاپەرەكانی‮ ‬مێژوو هەڵدەینەوە دەبینین هەر لەسەرەتای‮ ‬پادشایی‮ ‬بە شێوازی‮ ‬جۆراو جۆر دژایەتی‮ ‬كورد كراوە،‮ ‬تا سیستەمی‮ ‬كۆماری‮ ‬لەسەر هەمان رێجگە بەردەوام بوون،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق بە هاوكاری‮ ‬و پشتوانی‮ ‬كورد بوونەتە خاوەن دەسەڵات،‮ ‬هەروەك لە دوای‮ ‬2003،‮ ‬كە تا پێش ئەو كاتە سەرجەم ئەوانەی‮ ‬ئەمرۆ لە دەسەڵاتن چیاكانی‮ ‬كوردستان و ناوچە ئازادكراوەكان باوەشی‮ ‬بۆ واڵاكردبوون،‮ ‬بەو پەری‮ ‬رێزەوە لەلایەن سەركردە كوردەكان و گەلی‮ ‬كوردستان پێشوازیان لێكراوە‮.‬

جێگای‮ ‬سەرسووڕمان و سەرنج نییە ئەگەر ئەمرۆ لەم سەركەوتنانە رۆڵی‮ ‬پێشمەگە قارەمانەكان و گەلی‮ ‬كورد بەلاوەبنێن و هەر ئەوەشیان لێ چاوەروان دەكرا،‮ ‬وا دیارە لەیادیان نییە ئەگەر رۆڵ و بەرگری‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان و گەلەكەی‮ ‬نەبووایە ئیستا بەغدا لە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬حوكمی‮ ‬خلافەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬داعشی‮ ‬تیرۆر دەبوو،‮ ‬ئەگەر شارەزای‮ ‬و كارامەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬نەبووایە لە سەرپەرشتیكردنی‮ ‬بەرەكانی‮ ‬جەنگ و رۆڵی‮ ‬ئەو نەبوایە هاوپەیمانی‮ ‬ئەو رۆڵ وكاریگەریەیان نەدەبوو،‮ ‬دەبووایە ئەوانەی‮ ‬ئەمرۆ دووجاری‮ ‬غروری‮ ‬هاتوون جارێكی‮ ‬دیكە هەمدیس پەنا بۆ چیاكانی‮ ‬كوردستان ببەنەوە‮.‬

ئەگەر مافی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد بە كارێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬ناو دەبەن ئەوە ئەوپەری‮ ‬نەشارەزای‮ ‬و نەزانینە لە جیهانی‮ ‬ئازاد و مافی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬و ئەگەر داگیركردنی‮ ‬كەركوك و گۆرینی‮ ‬دیموغرافیای‮ ‬شارەكە بە سەركەوتن هەژمار بكەن،‮ ‬هەمدیس ئەوەش تێنەگەیشتنی‮ ‬بواری‮ ‬سەربازیە،‮ ‬جونگە كەركوك ئاشكرایە بە چ شێوازێك رادەست كرا لە‮ ‬16‮ ‬ئۆكتۆبەر كە مێژوویەكی‮ ‬رەشی‮ ‬خیانەتكارییە‮.‬

لەو باوەرەدانەبن كەوا گشتپرسی‮ ‬شكەستی‮ ‬هێنا بێت‮ ‬یا سەركەتوو نەبوو،‮ ‬بە پێجەوانەوە بە هەموو پێوەرەكان سەركەوتوو بوو و گەلی‮ ‬كوردستان بریاری‮ ‬لەسەر دا،‮ ‬بۆیە ئیستا دوو رێگا لەبەردەستی‮ ‬بەغدا دایە‮ ‬یا ئەوەتا بگەرێینەوە بۆ دەستوور و سەرجەم برگەكانی‮ ‬جێ بەجێ بكرێت،‮ ‬یاخود بەرێزەوە بروانە ئیرادەی‮ ‬كوردستانیان‮.‬

پیادەكردنی‮ ‬كەلتووری‮ ‬دژایەتی‮ ‬و جیاوازی‮ ‬و لەسەر بنەمای‮ ‬نەتەوەپەرستی‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬هیچ لایەنێك نییە،‮ ‬تەنیا مەترسی‮ ‬زیاتر ولێك ترازان و دووبەرەگی‮ ‬و ئاژاوەی‮ ‬لێدەكەوێتەوە،‮ ‬بۆیە پێویستە ئاورێك لە رابردوو و میژوو بدەنەوە‮.‬

ئەو عێراقەی‮ ‬ئێوە دەتانەوێت،‮ ‬مەحاڵە بەو شێوازە‮ ‬یەكگرتوو بێت،‮ ‬بەزاڵ بوونی‮ ‬لایەنێك چ نەتەوەیی‮ ‬یا ئاینی‮ ‬یا مەزهەبی،‮ ‬و بەلاوەنانی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬دیكە تەنیا ئاژاوەو ناكۆكییەكان زێدەتر دەكات و مەحاڵە بەو شێوازە بەردەوام بێت،‮ ‬بۆیە مەحاڵە ئەو عێراقەی‮ ‬ئێوە دەتانەوێت قەبوڵ بكرێت،‮ ‬بەڵام ئەو عێراقەی‮ ‬ئێمە دەمانەوێت بۆ هەمووان بێت،‮ ‬عێراقێكی‮ ‬ئازاد دوور لە دەستێوەردانی‮ ‬دەركی،‮ ‬رێزگرتن لە بەهاكان و مافی‮ ‬مرۆڤ و‮ ‬یەكسانی‮ ‬و پیكەوە ژیان و تەبای‮ ‬بێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌