2017-12-16

سیروان توفیق شفیق

ئەوەی‮ ‬بۆتە مایەیی‮ ‬سەرنج و تێبینی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و هەندی‮ ‬دەزگای‮ ‬راگەیاندنەكانی‮ ‬كوردستان و وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە و شەقامی‮ ‬كوردی‮ ‬بەهەند وەرگرتنی‮ ‬وتاری‮ ‬عەبادی‮ ‬لە راگەیاندنی‮ ‬كۆتاهاتنی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش‮ ‬سوپاسی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵام بە هیچ شێوەیەك باسی‮ ‬رۆڵی‮ ‬قارەمانانەی‮ ‬پێشمەرگە نەكرد لەم شەڕەدا و بەهیچ شێوەیەك ناوی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬نەهێنا؟‮!.‬

سەرۆك وەزیرانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬ئەو هێزە چەكدارەكانی‮ ‬عێراق‮ ‬،‮ ‬كە دوای‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئازادی‮ ‬شاری‮ ‬موسڵ ئەویش هاوشێوەی‮ ‬سەرۆكە داگیركەرەكانی‮ ‬پێشوتری‮ ‬عێراقی‮ ‬و بە هاوكاری‮ ‬گروپێكی‮ ‬خیانەتكاری‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر پەلاماری‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬داو پێشمەرگەی‮ ‬شەهید كردوو و خەڵكی‮ ‬سڤیلی‮ ‬لەسەر ماڵ و موڵك و خاكی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاوارە و دەربەدەر كرد و پرۆسەی‮ ‬رەشبگیری‮ ‬و سوتان و تاڵا ن كردنی‮ ‬ماڵی‮ ‬پێشمەرگە و شەهیدی‮ ‬دەست پێكرد‮.‬

ئەوەی‮ ‬من لێرەدا دەمەوێت ئاماژەی‮ ‬پێبكەم نە پێشمەرگە بۆ سوپاس و دەستخۆشی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان چەكی‮ ‬شەرەفیان لە شان كردووە بە درێژایی‮ ‬شۆڕش‮ ‬و قوربانیدانەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە هەردەم ئەوان بوونە قەڵغان و پارێزەری‮ ‬كوردستان،‮ ‬و نە پێویستیان بەو سوپاسە هەیە لەلایەن داگیركەرو سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراقی‮ ‬مەزەهەبیەوە و نە پێویستە حكومەت و وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە رونكردنەوە بدات و داوای‮ ‬رونكردنەوە بكات،‮ ‬لای‮ ‬هەمووان ئاشكرایە كێ لە بەغدا دژایەتی‮ ‬زیاتری‮ ‬كورد و پێشمەرگە و سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬بكات ئەوە لە هەڵبژاردنەكان دەنگی‮ ‬زیاتر بە دەست دەهێنێت‮. ‬بۆیە ئەوەی‮ ‬عەبادی‮ ‬دەیكات و دەیڵێت دەزانێت بۆ چ مەبەستێك ئەم كارە دەكات و چۆن شەڕی‮ ‬دەروونی‮ ‬لەگەڵ حكومەت و خەڵكی‮ ‬كوردستان دەكات لە پێناو مانەوەو بەهێزكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ئێستا و داهاتووی‮ ‬عێراق‮ . ‬لای‮ ‬هەمووان ئاشكرایە هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان خەباتی‮ ‬كردووە لە ژێر فەرمانی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و دواتر سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و كوردستان،‮ ‬نەك بۆ سەرۆك وەزیرانەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و وەرگرتنی‮ ‬سوپاس و میدالیاكانی‮ ‬عەبادی‮ ‬بووە،‮ ‬بەڵا م دەبێت ئەویش وانە و پەندی‮ ‬لەوانی‮ ‬پیش خۆی‮ ‬وەرگرتایە و دژایەتی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬نەكردایە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬هەموو ئەوانەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬پێشمەرگەیان كردووە بە درێژایی‮ ‬مێژوو نەیانتوانیووە پێشمەرگە لەناو ببەن و ئایندەیان باش نەبووە‮.‬

بۆیە پێویست ناكات داوای‮ ‬رونكردنەوە لە داگیركەرانی‮ ‬كوردستان بكرێت بۆ دەستخۆشی‮ ‬كردن لە پێشمەرگە،‮ ‬كە هەموو دونیا باسی‮ ‬قارەمانێتی‮ ‬وئازایەتی‮ ‬پێشمەرگە دەكەن لە شەڕی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش لە عێراق و پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬بە تێكشكاندنی‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬تیرۆرستان دادەنێن و رۆڵ و بەرخودانی‮ ‬پێشمەرگە بەرز دەنرخێنن،‮ ‬كەوایە با هیچی‮ ‬دیكە وا نەكەین عەبادی‮ ‬زیاتر لە خۆبایی‮ ‬ببێت و سەركەوتنەكانی‮ ‬كە بە هاوكاری‮ ‬هاوپەیمانان و پێشمەرگەوە بووە بۆ گەڕانەوەی‮ ‬خاكە لە دەستچووەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬مەزەهەبی‮ ‬لە دەستی‮ ‬داعش گەورە بكەین تەنها بۆ ئەوەی‮ ‬بڵێن سوپاسی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬دڵنیابن پێشمەرگە بۆ گیانفیدایی‮ ‬سوپاسی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و دایكە شەهیدێكی‮ ‬لەلا موقەدەسترە تا عەبادی،‮ ‬پێشمەرگە پاڵپشتی‮ ‬و دەستخۆشی‮ ‬سەرۆك وەزیرانەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لەلا گرنگ تر و پڕ‮ ‬بایەخترە تا عەبادییەك كە مووچە و بژێوی‮ ‬ژیانی‮ ‬خودی‮ ‬پێشمەرگە و وڵا تەكەی‮ ‬نادات‮. ‬تكایە لێگەرێن با‮ ‬پێشمەرگە هەمیشە لە لوتكەی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬خۆیدا بمێنێتەوە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌