2017-12-16

خه‌بات: ‬سەرهەنگ نەجمەدین

زۆر لەیاریزانانی‮ ‬كچ هەن جگە لەیەك‮ ‬یاری‮ ‬توانای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬چەندین‮ ‬یارییان دیكەیان هەیە،ئەم جۆرە بەهرەیە لەهەموو‮ ‬یاریزانێك بەدی‮ ‬ناكرێت مەگەر بەدەگمەن نەبێت،‮ ‬خاتوو ژینەر فاروق فەتاح دەرچووی‮ ‬كۆڵێژی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬سلێمانی‮ ‬ئەو‮ ‬یاریزانەیە كە توانای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هەموو‮ ‬یارییەكی‮ ‬هەیە بەبێ جیاوازی،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە لەدیمانەیەكی‮ ‬تایبەتدا خاتوو ژینەر فاروق لەبارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬هاتنی‮ ‬بۆ نێو دونیای‮ ‬وەرزش ئەو بەوشێوەیە بۆ خەبات هاتەئاخافتن و گوتی‮: ‬پێشوەختە وەك هەر كەسێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬منیش لەقوتابخانەكان چەندین‮ ‬یاری‮ ‬جۆراوجۆرم كردووە و لەهەر هەمووشیان سەركەوتووبووم،‮ ‬ئێستایش لەیانەی‮ ‬ئافرۆدیت‮ ‬یاری‮ ‬تۆپی‮ ‬دەست ئەنجام دەدەم و لەهەمان كاتدا راهێنەری‮ ‬لەشجوانی‮ ‬ئافرەتانم لەیەكێك لەهۆڵەكانی‮ ‬نێو شاری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬بێگومان پێش رووبكەمە‮ ‬یانەی‮ ‬ئافرۆدیت بۆ‮ ‬یانەكانی‮ ‬پیرەمەگروون و هەولێر‮ ‬یاریم كردووە و دوا وێستگەم ئێستا‮ ‬یانەی‮ ‬ئافرۆدیتە كەبەخۆشحاڵییەوە لەو‮ ‬یانەیەم‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬خراپی‮ ‬كوردستان لەرووی‮ ‬داراییەوە خاتوو ژینەر فاروق‮ ‬بەریگریكارە بەتواناكەی‮ ‬ئافرۆدیت بۆ ئەم مەبەستە گوتی‮: ‬بەهۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬نالەباری‮ ‬كوردستانەوە وەرزش بەرەو ئاقارێكی‮ ‬خراپ هەنگاو دەنێت،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬وەرزشی‮ ‬ئافرەتان كەپێش هەمووان لەهەموو روویەكەوە فەرامۆش كراوە،ئەگەرچی‮ ‬لەلایەن‮ ‬یەكێتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬كوردستان ئەم وەرزە خولی‮ ‬فووتساڵی‮ ‬كچان كرایەوە بۆ‮ ‬یانەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تیپەكەی‮ ‬ئێمەش لەخولەدا بەشداری‮ ‬كردووە و دوایین‮ ‬یاریشمان بەرانبەر ئافرەتانی‮ ‬هەولێر بوو كەتیایدا بەئەنجامی‮ ‬دوو گۆڵ دۆراین‮ ‬،‮ ‬هەرچەندە لەیارییەكەدا ئێمە لەوان باشتر‮ ‬یاریمانكرد،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬پەڵەكردن و لەدەستدانی‮ ‬3 لێدانی‮ ‬سزا نەمانتوانی‮ ‬لەم تاقیكردنەوەیەدا سەركەوتوو بین‮.‬

گوتیشی‮: ‬متمانەمان بەخۆمان زۆرە لەیارییەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬خولەكەدا ئەنجامی‮ ‬باشتر بەدەست بهێنین و بەهەوڵی‮ ‬هەموو لایەك هەوڵی‮ ‬گۆرینی‮ ‬ئەنجامەكانمان دەكەین و بۆ سەركەوتن دەجەنگین‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬خراپی‮ ‬باری‮ ‬دارایی‮ ‬یانەكان بەگشتی‮ ‬و‮ ‬یانەی‮ ‬ئافرۆدیت بەتایبەتی‮ ‬خاتوو ژینەر بۆ ئەم مەبەستە‮ ‬ڕاشكاوانە گوتی‮: ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كاریگەری‮ ‬كردۆتە سەرهەموو‮ ‬یانەكان،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬دڵخۆشییە سەرجەم‮ ‬یاریزانەكانی‮ ‬یانەی‮ ‬ئافرۆدیت بەبێ مووچە‮ ‬یاری‮ ‬بۆ‮ ‬یانەكە دەكەن،‮ ‬هەرگیز شتێك ئێمەی‮ ‬لەیانەكە كۆكردۆتەوە ئەمەیش تەنها دڵسۆزی‮ ‬و خۆشەویستی‮ ‬یاریزانەكانە بۆ خودی‮ ‬یانەكەیە‮.‬

سەبارەت بەرۆڵی‮ ‬دەزگا‮ ‬ڕاگەیاندنەكان لەكاتی‮ ‬رووماڵكردنی‮ ‬چاڵاكییەكانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬ئافرەتان خاتوو ژینەر لەمبارەیەوە گوتی‮: ‬سەبارەت بەدەزگا‮ ‬ڕاگەیاندنەكانی‮ ‬كوردستان بێگومان رۆلێكی‮ ‬باش دەگێرن لەڕووماڵكردنی‮ ‬چاڵاكییەكانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬ئافرەتان بەگشتی،‮ ‬بەڵام لەسەردەزگا‮ ‬ڕاگەیاندنەكان پێویستە رووداوەكان وەك خۆی‮ ‬بەراستی‮ ‬ودروستی‮ ‬بۆ شوێنەكانی‮ ‬خۆیان بگوازنەوە‮ .‬

دواجار ئەو كچە وەرزشوانە لەرێگەی‮ ‬رۆژنامەكەمانەوە سوپاسی‮ ‬خانەوادەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد بەتایبەتی‮ ‬دایك و باوك وخوشكەكانی،‮ ‬كەدەڵێت ئەوان هەمیشە پاڵپشت و هاوكارم بوونە لەئەنجامدانی‮ ‬وەرزش،‮ ‬هەروەها تیشكی‮ ‬خستە سەر رۆڵی‮ ‬راهێنەری‮ ‬بەتوانای‮ ‬تیپەكەیان‮ ‬بەرێز كاروان شیخ زیرەك كەبەرێزیان بەدڵسۆزییەوە كار لەگەڵ تیپەكە دەكات‮ ‬،‮ ‬وەك خۆی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ دەكات و دەڵێت خۆشم بەهۆی‮ ‬ئەوەوە ئاستی‮ ‬وەرزشیم‮ ‬رۆژ لەدوای‮ ‬رۆژ بەرەو پێشترهەنگاو دەنێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌