2017-12-17

سابیر نانەكەلی‮ ‬

سەرپەرشتیكردنی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬لە ساڵانی‮ ‬ڕابوردوو چەند ناوو جۆر و شێوازی‮ ‬بەخۆوە بینیوە،‮ ‬وە چەندین گۆڕانكاری‮ ‬لە ئەدای‮ ‬كار و شێوازی‮ ‬مامەڵەكردنی‮ ‬بەخۆوە بینیوە‮ ‬،‮ ‬لەسەرەتاكانی‮ ‬بەرقەرار بوونی‮ ‬ئەم كردارە پێیدەگوترا‮ (‬تفتیش‮) ‬وەبە سەرپەرشتیاریشیان دەگوت‮ (‬مفتش‮) ‬كاری‮ ‬ئەو كەسە گەڕان بوو بەدوای‮ ‬هەڵە و كەموكوڕی‮ ‬و كێشەو گرفتەكان لەبواری‮ ‬كاری‮ ‬هونەری‮ (‬فنی‮) ‬و كاری‮ ‬كارگێڕیەكان و دەوام و ئەدای‮ ‬مامۆستایان و فەرمانبەران‮ .‬

‮ ‬دواتر ئەو شێوازە گۆڕا و بووبە ئاڕاستەكردن‮ ‬،‮ ‬كاریان ئاڕاستەكردنی‮ ‬كارگێری‮ ‬و مامۆستایان بوو تاكو كارەكانیان بە پێی‮ ‬ئاڕاستەكراو جێبەجێ بكرێن و دواتریش هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام دەدرا‮ ‬،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوە لە قۆناغی‮ ‬كۆتایی‮ ‬شێوازێكیتر هاتە ئاراوە كە تاكو ئێستا بەردەوامە و پێی‮ ‬دەگوترێت سەرپەرشتیكردنی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬كە كارو چاڵاكیەكان لەلایەن كارگێری‮ ‬و مامۆستایان ئەنجامدەدرێت سەرپەرشتیاریش بە پێدانی‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬و بەدواداچونی‮ ‬خۆی‮ ‬هاوكارو‮ ‬یارمەتیدەریان دەبێت‮ ‬،‮ ‬قۆناغێكێكیتریش هەیە لە دوای‮ ‬قۆناغی‮ ‬سەرپەرشتیكردنی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬پێی‮ ‬دەگوترێت قۆناغی‮ ‬هاوچەرخ‮ ‬،‮ ‬لێرەدا بەباشی‮ ‬دەزانم بە شێوەی‮ ‬زنجیرە لە وتارەكانم باسی‮ ‬جۆرەكانی‮ ‬سەرپەرشتیكردن لە قۆناغی‮ ‬هاوچەرخ بكەم‮ ‬،‮ ‬وەلەم وتارەمدا باسی‮ ‬یەكەم جۆریان دەكەم كە پێی‮ ‬دەگوترێت‮ ( ‬چەماوەی‮ ‬هاوبەش لەسەرپەرشتیكردنی‮ ‬پەروەردەیی‮ )‬،‮ ‬ئەم جۆرە سەرپەرشتیكردنە پەیوەستە بە بەشداریكردن و هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یەكتر‮ ‬،‮ ‬واتە هەموو ئەو كەسانەی‮ ‬پەیوەندیان بە كرداری‮ ‬پەروەردەو فێركردن هەیە لە سەرپەرشتیارو كارگێری‮ ‬قوتابخانە و مامۆستایان و هەروەها قوتابیانیش‮ ‬،‮ ‬وە ئەم شێوازە پەیوەستە بە سیستەمێكی‮ ‬كراوە كە كرداری‮ ‬سەرپەرشتیكردن لەلایەن سەرپەرشتیار و كرداری‮ ‬فێركردن و فێربوون لەلایەن مامۆستایان و قوتابیان دەگرێتە خۆ‮ ‬،‮ ‬وە ئەم شێوازە زیاتر گرنگی‮ ‬بە لایەنی‮ ( ‬فنی‮ ) ‬هونەری‮ ‬دەدات كە زیاتر هاوشانی‮ ‬كرداری‮ ‬فێربوون و فێركردنە بۆ ئەوەی‮ ‬دەرئەنجامەكان باشتر بن‮ ‬،‮ ‬كەواتە بەرپرسیارێتیەكی‮ ‬هاوبەش لە نێوان هەموو لایەنەكان دروست دەكات بۆ گەیشتن بە ئامانج‮ ‬،‮ ‬وە‮ ‬یەكێك لە سیفاتەكانی‮ ‬ئەم شێوازە ئەوەیە كە هەموو بە گیانی‮ ‬هەرەوەزی‮ ‬هاوكاری‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یەكتر كار دەكەن‮ . ‬

بنەماكانی‮ ‬جۆری‮ ‬چەماوەی‮ ‬هاوبەش لە سەرپەرشتیكردن ئەمانەن‮ : ‬

ناتوانم بگەم بە ئامانجەكانم ئەگەر بە تەنیا كاربكەم‮ .‬

‮. ‬با بەیەكەوە كاربكەین تا زووتر بگەین بە ئامانج‮ ‬

‮. ‬ئەوەی‮ ‬پێویستتە لای‮ ‬من هەیە‮ ‬،‮ ‬وە ئەوەی‮ ‬پێویستمە لای‮ ‬تۆ هەیە‮ ‬

‮. ‬هەموومان بەرپرسین‮ ‬

‮ . ‬من‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬تۆ نیم بەڵكو لەگەڵت كار دەكەم‮ ‬

وە پێداویستیەكانی‮ ‬كاراكردنی‮ ‬ئەم جۆرە سەرپەرشتیكردنە بریتیە لە ئەنجامدانی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬لە‮ ‬ڕەوشتی‮ ‬كاركردن و مەیل و ئاڕاستەی‮ ‬تاكەكانە بەرەو باشترین ئەدا و كاری‮ ‬بە كۆمەڵ و هاوبەشی‮ ‬لە كاركردن لەسەر بنەمای‮ ‬هاوكاریكردنی‮ ‬یەكتر‮ ‬،‮ ‬هەروەها گۆڕینی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬گشتیە بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی‮ ‬قوتابخانە‮ ‬،‮ ‬لێرەدا‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬دەردەكەوێت كە چۆن وەكو سەركردەیەكی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬ئەو مەیل و ئاڕاستە‮ ‬یە بگۆرێت و ئەو‮ ‬ڕۆشنبیریە بەرەو پێشەوە ببات بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ لایەنەكانیتر‮. ‬

‮ ‬بۆیە پەیڕەوكردنی‮ ‬ئەم جۆرە شێوازە گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە‮ ‬،‮ ‬چونكە قوتابیان دەبن بە تەوەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬كە لە پێناویدا سەرجەم پێكهاتەكان لەڕێگەی‮ ‬كارلێككردنێكی‮ ‬پەروەردەییەوە كار بۆ پێشخستنی‮ ‬قوتابخانە دەكەن و بە هاوبەشی‮ ‬ئامانجەكان بەدەست دێنن‮ .‬

‮❊‬سەر پەرشتیاری‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌