2017-12-17

فارس قادر فەقێ عەبدولڵا

رۆژی‮ ‬ئاڵا لای‮ ‬هەموو كوردێكی‮ ‬بە شەرەف قودسیەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەتایبەتیش لای‮ ‬نەوەی‮ ‬نوێ و منداڵەكانمان،‮ ‬لەو رۆژە پیرۆزەدا بەگوڕوتینێكی‮ ‬جیاوە زیاتر لە رۆژەكانی‮ ‬تر ئاهەنگ دەگێڕن و جلی‮ ‬پێشمەرگە دەپۆشن و زۆربەی‮ ‬زۆری‮ ‬كچانیشمان بەم جلەوە دێنە مەیدان و بەدوژمنان دەڵێن فەرقی‮ ‬نییە نێر و مێ و دەشڵێن‮ "‬تا ئێستا رووینەداوە لە تاریخی‮ ‬میللەتان قەلغانی‮ ‬گوللە سینگی‮ ‬كچان بێ لە هەڵمەتا‮" ‬بەڵێ رۆژی‮ ‬ئاڵا ئەو رۆژەیە میللەت هەموو بەیەكەوە دەڵێن ئێمەپێشمەرگەین‮. ‬جلی‮ ‬سوور و زەردو سەوز لەگەڵ سپی‮ ‬تێكەڵ دەكەن و دەڵێن هەموومان‮ ‬یەكین و ناسنامەشمان ئەو ئاڵایەیەو دەشڵێن ئێمە پارێزەری‮ ‬ئەو ئاڵایەین و دروشممان دیارەو رابەرمان دیارەو ئێمەپێشمەرگەی‮ ‬ئەو سەرۆكە مەزنەین كە فەرمووی‮ ‬و دەفەرموێ‮ "‬من لە ژێر پەرچەمی‮ ‬ئەو ئاڵایە لەدایكبوومەو ئامادەشم بۆی‮ ‬بمرم‮" ‬بەڵێ ئێمەش لەگەڵ ئەو زاتە بەرزو بەڕێزەین و دەڵێین بەڵێ بۆ ئەو ئاڵایە دەمرین بۆ ئەو ئاڵایەو رووڕەشی‮ ‬رووڕەشان رەشتر دەكەین،‮ ‬گەر ئەو ساڵە دەستیان لە كەركووك گرتووین بەحیسابی‮ ‬خۆیان شكاندووین،‮ ‬دەڵێین بۆتان ناچێتە سەر و بە خەڵكی‮ ‬كەركووكیش دەڵێین ئارام بن و ئۆقرە بگرن،‮ ‬ئاڵاتان بەرزەو هەر بە بەرزیش دەمێنێتەوەو ئێمەش بەئاڵاوە دێینەوە لاتان و ئێوەش بەرزن بەو نزمەی‮ ‬نامەردانە ناشكێن‮.‬

سڵاو بۆ ئێوە سڵاو بۆ كەركووك و گشت شوێنەكانی‮ ‬ژێردەستی‮ ‬دوژمنان لە كوردستان،‮ ‬نەمری‮ ‬و سەربەرزی‮ ‬بۆ شەهیدان‮. ‬بژی‮ ‬كورد‮.. ‬بژی‮ ‬كوردستان‮. ‬رۆژی‮ ‬ئاڵا لە خەڵكی‮ ‬سەربەرزی‮ ‬كوردستان پیرۆز و نەفرەتیش بۆ خۆفرۆش و جاش پاسدار و جاش عەبادییەكان‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌