2017-12-17

خالیدە خەلیل

هەڵوێستەكەی‮ ‬عەبادی‮ ‬لە بەباننامەكەیدا بە بۆنەی‮ ‬پاككردنەوەی‮ ‬عیراق لە داعش تووشی‮ ‬شۆكی‮ ‬نەكردم،‮ ‬كە ناوی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬نەهێنا بەو پێیەی‮ ‬ئەوە عەبادی‮ ‬بوو،‮ ‬كە بە سەربازەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كرد،‮ ‬ئاخر ئەوانە بۆ هەموو جیهانیان سەلماند،‮ ‬كە لە مەیدانی‮ ‬شەڕدا راستە دەموچاوەكان جیاوازن،‮ ‬بەڵام هزرەكان‮ ‬یەكن‮.‬

خۆزگەمان بەوە دەخواست لە دەوڵەتێكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬بژین تیایدا رێز لە مافی‮ ‬مرۆڤ بگیرێت،‮ ‬ئەمە ئەو هۆیە بوو،‮ ‬كە كورد،‮ ‬كە لە ساڵی‮ ‬2003 بۆ بەغدا گەڕانەوە و وایان زانی‮ ‬سەردەمی‮ ‬شمولیەت كۆتایی‮ ‬هاتووە و ئێمە سەردەمێكی‮ ‬نوێ دەست پێ دەكەین،‮ ‬كە هەموو عێراقیەكان بە تایبەتمەندی‮ ‬جیاجیایانەوە ژیان بەسەر دەبەن‮. ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬پاش چەند ساڵێك لە پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور روویدا وای‮ ‬لێ كردن چاو بە پەیوەندییە نوێیەكەیان لەگەڵ بەغدا دا بخشێننەوە‮.‬

لەوە زیاترمان لەبەردەم نەمایەوە‮ ‬یان ئەوەتا بە ئاشتی‮ ‬بژین‮ ‬یان بە شێوەیەكی‮ ‬ئاشتییانە لێك جیابینەوە‮. ‬ئەمە تاكە داوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە،‮ ‬كە بەرامبەرەكەی‮ ‬تا ئەم ساتە لێی‮ ‬تێنەگەیشتووە‮. ‬ژیانی‮ ‬ئاشتییانە شتێكە كورد ناتوانێت بەبێ ئاشتی‮ ‬بژێت و ئیدی‮ ‬كۆیلایەتی‮ ‬رەتدەكاتەوە‮. ‬بەڵام ریفراندۆمی‮ ‬جیابوونەوەی‮ ‬ئاشتیانە و بەو شێوە دیموكراسیەی،‮ ‬كە ئەنجام درا وەك تاوانێك سەیر دەكرێت،‮ ‬كە ئێستا كوردی‮ ‬لەسەر سزا دەدرێت‮!‬

لەگەڵ ئەو هەموو بانگەشەیەمان بۆ دایەلۆگ و رەتكردنەوەی‮ ‬لەلایەن بەغداوە،‮ ‬بەڵام هەست دەكەین رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ لێكدووركەوتنەوە فراوانتر دەبێت بەهۆی‮ ‬ئەو هەڵسوكەوتانەی،‮ ‬كە دەبایە عەبادی‮ ‬بە چاوێكی‮ ‬یەكسان سەیری‮ ‬هەمووان بكات،‮ ‬بەڵام كەچی‮ ‬دەبینین بە پێچەوانەوەیە‮.‬

بەیاننامەی‮ ‬سەركەوتنە سەربازیەكەی‮ ‬عەبادی،‮ ‬كە تەنها ناوی‮ ‬سەربازانی‮ ‬هێنا،‮ ‬ئەمەش لەو كاتەدایە،‮ ‬كە هئێستاشی‮ ‬لەگەڵ دابێت ئێمە لەژێر تیرۆری‮ ‬فكرییەوە دەناڵێنین،‮ ‬واتە هەوڵی‮ ‬نادرێ دەوڵەتێكی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬راستەقینە دروست بكرێت‮. ‬واتە كاتێك زەمینەی‮ ‬هزری‮ ‬لەبار بێت مەسەلەی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬رێكخستنەكان شتێكی‮ ‬لە ئارادایە،‮ ‬كە هەڕەشە لە ئاسایشی‮ ‬میللەت دەكات‮.‬

مەترسی‮ ‬ئەمە بەسەر هەمووانەوەیە و ناكرێت توێژێك فەرامۆش بكرێت،‮ ‬چونكە داوای‮ ‬مافە رەواكەی‮ ‬كردووە‮.‬

چەندم پێ خۆش بوو سەرۆك كۆماری‮ ‬عێراق و پارێزەری‮ ‬دەستوورەكەی‮ ‬كاتێك بەناو پیرۆزبایی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬سوپای‮ ‬بەسەر داعش راگەیاند ناوی‮ ‬پێشمەرگەشی‮ ‬بهێنابایە لەبەر چەند هۆیەك،‮ ‬لەوانە‮: ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئیسپات بكات لەگەڵ كێشەی‮ ‬گەلەكەیەتی‮ ‬و چاكەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬بدابایەوە بەو پێیەی‮ ‬پێشمەرگە ساڵانێكی‮ ‬دوور و درێژە لە دژی‮ ‬دكتاتۆر جەنگاون‮. ‬هۆیەكی‮ ‬تر لەبەر خاتری‮ ‬كەس و كاری‮ ‬شەهیدان،‮ ‬كە بە خوێنی‮ ‬خۆیان لە پێناو كوردستان قوربانیان داوە و پۆست لەوە بەبەهاتر نیە،‮ ‬كە خودی‮ ‬خۆی‮ ‬لە پێناویدا تێكۆشاوە‮. ‬

ئەگەر پێشمەرگە لە بیستەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو پێكهێنرابێت،‮ ‬كە دەكاتە تەمەنی‮ ‬عێراقی‮ ‬نوێ،‮ ‬لەو ماوەیە هیچ پێشێلكاریەكی‮ ‬نەكردووە پێیەوە پابەند بووە و بەو ئاكارە بێگەردەی‮ ‬وای‮ ‬لە شارەكانی‮ ‬تر كرد داوای‮ ‬مانەوەی‮ ‬پێشمەرگە بكەن‮. ‬لێرەدا باسی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬ئەو هێزە تێكۆشەرانە ناكەم،‮ ‬بەڵكو بە پێویستی‮ ‬دەزانم باسی‮ ‬ئەو حەقیقەتانە بكەم،‮ ‬كە شایەدعیانی‮ ‬بووم،‮ ‬كاتێك داعش هاتنە ناو شاری‮ ‬موسڵ،‮ ‬یەكەكانی‮ ‬سوپا هەر‮ ‬یەكەیان بەلایەك دا هەڵاتن و چەكەكانیان لە دوای‮ ‬خۆیان بەجێهێشت تەنها پێشمەرگە رووبەڕوویان بۆوە،‮ ‬واتە پێشمەرگە تاكە سوپای‮ ‬نیزامی‮ ‬بوو،‮ ‬كە بە هاوكاری‮ ‬هاوپەیمانان لە دژی‮ ‬داعش دا جەنگا بە گەواهی‮ ‬دوژمنان بەر لە دۆستان،‮ ‬ئەوان خۆڕاگری‮ ‬و ئازایەتی‮ ‬پێشمەرگە دەگێڕنەوە‮. ‬پێشمەرگە ئەو خاكانەی‮ ‬لە چنگی‮ ‬تیرۆر و تیرۆریستان پاراست،‮ ‬هەروەها لە شەڕی‮ ‬تایفیش بە تایبەتی‮ ‬لە شاری‮ ‬كەركووك،‮ ‬وەك دەبینرێت هەر كە پێشمەرگە لێی‮ ‬كشایەوە پێشێلكاری‮ ‬لە دوای‮ ‬یەك رووی‮ ‬ە شارەكە كردووە و مەترسی‮ ‬لەسەر ژیان و سەر و ماڵی‮ ‬هاووڵاتیان دروست كردووە‮. ‬ناوی‮ ‬پێشمەرگە بە بەرزی‮ ‬بە شكۆ و هێمای‮ ‬تێكۆشان دەمێنێتەوە هەتا ئەگەر ئەوانی‮ ‬دیش نكۆڵی‮ ‬لێ بكەن،‮ ‬چونكە مێژووی‮ ‬پاڵەوانیەكانی‮ ‬پێشمەرگە بە ئاوەزێر لە لاپەڕەكانیدا دەنووسێتەوە‮.‬

و‮. ‬لە عەرەبییەوە‮: ‬شوان سەرابی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌