2017-12-18

سەربەست وسمان مزوری
دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا لە هەموو بوارەكاندا تەنها بە ربەی‮ ‬خویان شتەكان دەپیون،‮ ‬بۆیە دەبێ دوعا بكەین خودا چارەنووسی‮ ‬ئەم وڵاتە بە خێر بگێڕێت،‮ ‬چونكە بارو دووخی‮ ‬عێراق بە عاقارێكی‮ ‬باشدا ناڕوات،‮ ‬رۆژ بە رۆژ ئەم وڵاتە زیاتر دادەڕوخێت‮.‬
بە داخەوە رەوشەكە وەهایە ئەمەش لە سایە ئەو عەقلیەتە شوفێنیە و مەزهەبگەرایەتیە كە وەكو میرات بۆ عێراق ماوەتەوە،‮ ‬بە درێژای‮ ‬مێژووی‮ ‬عێراق هیچ دەسەڵاتێك لە عێراق سیاسەتێكی‮ ‬یەكسان و راست و دروستیان پەیرەویان‮ ‬نەكردووە لە نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق بە گشتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانیش بەتایبەتی‮ ‬بەڵكو هەمیشە گوێچكەیان لە دەست خەلكی‮ ‬ترەوە بووە،‮ ‬ئەگەر باسی‮ ‬پاش رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬پێشو بكەین واتە لە دووای‮ ‬2003 ئەو بەر پرسانەی‮ ‬لە‮ ‬2003 وە‮ ‬لە عێراقدا جلەوی‮ ‬دەسەڵاتیان بە دەستەووە گرتووە بە داخەوە نەیان توانی‮ ‬پرسە بنەڕەتیەكانی‮ ‬عێراق چارە سەر بكەن بە ڵكو هەمان سیاسەتی‮ ‬رژێمەكانی‮ ‬پێشو زیندوو‮ ‬یان كردوتەووە بگرە خراپتریشیان كردووە،‮ ‬ئەمەش زیان و خەسارەتێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بە سیاسەتی‮ ‬عێراق هاونیشتیانیانی‮ ‬ئەم ولاتە‮ ‬گەیاند پێكهاتەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە رزۆكیان هێنایە كایەوە‮. ‬بەتایبەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬مالیكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬بە قازانجی‮ ‬شیعەكان سیاسەتی‮ ‬هەڵاواردنی‮ ‬لە ئاست دینامیكیە بنچینەییەكانی‮ ‬عێراق گرتە بەر،ئەم جورە سیاسەتەی‮ ‬كە دەسەلات دارانی‮ ‬بەغدا لە سەری‮ ‬دەڕون و پەیرەو دەكەن كە‮ ‬ئەویش بریتیە لە سیاسەتێك كە تەنها لە چوارچێوەی‮ ‬كلێشەی‮ ‬مەز هەبگەرایەتی‮ ‬سیاسەت دەكات‮ ‬و بە زمانی‮ ‬توند و تیژ و هێز قسە دەكات لە بەرامبەر نەتەوەكانی‮ ‬تر بە تایبەتیش لە گەل نەتەوەی‮ ‬كورد كە بە ئاشكرا داوای‮ ‬جەنگ دەكەن لە گەل گەلی‮ ‬كورد بەڵام هەمیشە گەلی‮ ‬كورد نەتەوەیەك بووە تا بە قەد كونی‮ ‬دەرزی‮ ‬رێگای‮ ‬ئاشتی‮ ‬بینبێت هەوڵی‮ ‬بۆ ئاشتی‮ ‬داووە‮ ‬،بەلام كاتێك شەر بەرۆكی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬گرت لایەنی‮ ‬بەرامبەر پەشیمان دەكات لە هەڵگیرساندنی‮ ‬شەڕ،بۆیە عێراق ئەمرۆكە پێویستی‮ ‬بە عەقڵیەتێكە كە سیتستەمی‮ ‬ئیفلیجی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق سەر لە نوێ دابمەزرێنێتەوە كۆتای‮ ‬بە توندو تیژی‮ ‬و مەزهەبگەرایەتی‮ ‬بهێنێت گوێچكەی‮ ‬عێراق لە دەست ئێران وهاوشێوەكانی‮ ‬ئێران‮ ‬بهێنێتە دەرەوە ببێتە‮ ‬خاوەنی‮ ‬سیاسەت و سەروەری‮ ‬خوی،بویە دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا دەبێت خویان‮ ‬یەك لای‮ ‬بكەنەوە‮ ‬یان دەبێت مەزهەبگەرایەتی‮ ‬هەڵبژێرن كە بەرەهەمەكەی‮ ‬ئەوەیە كە عێراقی‮ ‬بە ئەمرۆ گەیاندووە رۆژ لە دووای‮ ‬روژ بەرەو نقوم بون دەبات كەبردوویەتی‮ ‬یان دەبێت دەوڵەتێك هەڵبژێرن كە بە مانای‮ ‬وشە هەموو پێكهاتەكان تێدا شەریكی‮ ‬حەقیقی‮ ‬بن‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیش‮ ‬وەكو خاوەنی‮ ‬عێراق و هاو بەشی‮ ‬خوی‮ ‬ببینێت نەك مامەڵەی‮ ‬زەكات و خێر لە گەڵ مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكات‮ ‬بە واتایەكی‮ ‬تر‮ ‬یان دەوڵەت هی‮ ‬هەموو پێكهاتەیەكە بە بێ جیاوازی‮ ‬ئەگەر نا دەبێت‮ ‬بیر لە ئەنتەر ناتیڤی‮ ‬تر بكەن،لەم بارەیەوە‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬25/ئەیلول بریاری‮ ‬خوی‮ ‬داوە كە‮ ‬%93 خەلك دەنگی‮ ‬بۆ سەربەخوی‮ ‬داوە ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندومیش بەر هەمی‮ ‬ئەو سیاسەتە پەراویزكارانەی‮ ‬دەسەڵات دارانی‮ ‬بەغدا بوو كە تاكە هوكاری‮ ‬ئەوە بون گەلی‮ ‬كورد بریار لە چارەنووسی‮ ‬خوی‮ ‬بدات داوای‮ ‬جیابونەوە بكات،‮ ‬كە مافێكی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردەو بە پێچەوانەشەوە عێراقیش مافی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیە داوای‮ ‬جیابونەوە بكات لە هەرێمی‮ ‬كوردستان چونكە ئەمە مافێكی‮ ‬دیموكراتیكیە،عەبادی‮ ‬و هەموو دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغداو جیهانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬ئەوە دەبێت‮ ‬بە باشی‮ ‬ببین،‮ ‬یان جێبەجێكردنی‮ ‬بڕگە بە برگە و مادە بە مادەی‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراق كە تەواوی‮ ‬لایەنەكان عێراقی‮ ‬پەسندیان كردووە‮ ‬دەبێت‮ ‬بەغدا رێز لەم دەستورە بگرێت چونكەتاكە هێزێك كە‮ ‬عێراق بە‮ ‬یەك پارچەیی‮ ‬و‮ ‬یەك گرتوویی‮ ‬دەهێلێتەوە جێبەجێكردنی‮ ‬دەستورە ئەگەر نا بەغدا بەرێی‮ ‬خۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بەرێی‮ ‬خوی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌