2017-12-18

‬سەباح شێخانی‮ ‬
لەو‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬ئاڵا بەشێوە ساكار و سادەكەی‮ ‬پەیدا بووە تا هەنووكە،‮ ‬سات لەدوای‮ ‬سات،‮ ‬بەرەوپێش چووە،‮ ‬گرنگی‮ ‬و بایەخی‮ ‬زیاتری‮ ‬پی‮ ‬دەدرێت، شانازی‮ ‬پێوە دەكرێت،‮ ‬بۆ ئێمەی‮ ‬كوردیش،‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان هێمای‮ ‬شۆڕشە‮ ‬ڕزگاریخوازە‮ ‬یەك بەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬كورد بووە،‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەم جار ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان لەسەر دەستی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬17/12/1945 لە رێوڕەسمی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە گۆڕەپانی‮ ‬چوارچرای‮ ‬شاری‮ ‬مەهاباد‮ (‬سابڵاغ‮) ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬كوردانی‮ ‬هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان بە فەرمی‮ ‬هەڵدراو بوو بە‮ ‬ڕەمزی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان، حەفتاودوو ساڵ بەر لە هەنووكە،‮ ‬قازی‮ ‬پێشەوا ئامادەبوو ملی‮ ‬خۆی‮ ‬بخاتە بەر پەتی‮ ‬سێدارە بەڵام ئاڵای‮ ‬كوردستان نەكەوێتە دەست دوژمن،‮ ‬لە ساڵی‮ (‬2009‮)‬دا،‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بڕیاریدا،‮ ‬ڕۆژی‮ (‬17‮)‬ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی هەموو ساڵێك،‮ ‬بكرێتە‮ ‬ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان‮. ‬لەپێناو ئاڵای‮ ‬كوردستان دیرۆكێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە دەردەسەری،‮ ‬دابڕان،‮ ‬ئەنفال و تەعریب،‮ ‬ئاوارەیی،‮ ‬كیمیاباران و نەهامەتی‮ ‬زۆرمان بینیوە بۆیە هەرگیز لێك دانابڕێین‮. ‬دوژمنانی‮ ‬نەتەوەكەمان هیچ كاتێك چاویان بە ئاڵای‮ ‬كوردستان هەڵنایەت،‮ ‬هەروەك بینیمان لە دوای‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و داگیركردنی‮ ‬كەركووكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستان لەلایەن میلیشیا شیعەكان،‮ ‬سەرەتا سوكایەتیان بە ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬بەڵام بێ ئاگان لەوەی‮ ‬كە رۆڵە نەبەردەكانی‮ ‬كورد سورتر دەبن لەسەر بەرز راگرتنی‮ ‬ئاڵا وەك دروشمی‮ ‬مانەوەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد‮. ‬بەدرێژایی‮ ‬مێژوو ئاڵا وەك شانازییەك وێناو بەرجەستە كراوە،‮ ‬كورد هەمیشە بە شانازیەوە لە ئاڵای‮ ‬ڕوانیوە،‮ ‬بە بەشێك لە بوون و پیرۆزی‮ ‬خۆی‮ ‬زانیوە،‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد دەریایەك خوێنمان لەپێناو ئەو ئاڵایەو لەژێر ئەو ئاڵایە‮ ‬ڕشتووە تاوەكو بگەین بە مافە‮ ‬ڕەواكانمان‮. ‬ئاڵا بۆ ئێمەی‮ ‬كورد گوزارشت لە گەلێكی‮ ‬زوڵم لێكراو دەكات،‮ ‬بۆیە هەمومان پێناسەین بۆ ئاڵا و ئاڵاش پێناسەیە بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد‮. ‬ئاڵا واتا هێماو ناسنامەی‮ ‬نەتەوەو دەوڵەت،‮ ‬لە رۆژی‮ ‬ئاڵادا پەیمان نوێ دەكەینەوە تا ماوین لەژێر سێبەری‮ ‬ئەو ئاڵا پیرۆزەدا خەبات و قوربانی‮ ‬بدەین بۆ گەیشتن‮ ‬بە لوتكەی‮ ‬سەركەوتن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌