2017-12-18

غازی‮ ‬حەسەن ـ ئەمەریكا
بەپێی‮ ‬هەواڵەكانی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ئەمەریكا رۆژی‮ ‬چوارشەممە‮ ‬13ی‮ ‬دیسێمبەر‮ (‬دان جۆنسون‮- ‬57 ساڵ‮) ‬كۆنگرێسمانی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬كنتاكی‮ ‬نوێنەری‮ ‬كۆمارییەكان خۆی‮ ‬كوشت،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬تۆمەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەدژ هەیە،‮ ‬كە ساڵی‮ ‬2013 ‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬سێكسی‮ ‬كردۆتە سەر كچێكی‮ ‬گەنج،‮ ‬كە كچەكە كەم ئەندامیشە‮. ‬ئەم نوێنەرە ساڵی‮ ‬2017 ‮ ‬هەڵبژێردراوە،‮ ‬هەرچەندە ئەو كات قسەكانی‮ ‬گەلێك مشتومڕیان دروست كرد،‮ ‬كە مێشێل ئۆبامای‮ ‬خێزانی‮ ‬ئۆبامای‮ ‬بەمەیمونێك بەراورد كردبوو‮.‬
بەپێی‮ ‬راپۆرتی‮ ‬پۆلیس شوێنی‮ ‬گولە بەسەر لاشەكەیەوە دیارە،‮ ‬لەهەمان كاتیشدا ئەو ئەندام كۆنگرێسە قەشەیەكی‮ ‬كەنیسەكەی‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬خۆیان بووە،‮ ‬رووداوی‮ ‬خۆكوشتنەكە تەنیا بیست و چوار كاتژمێر دوای‮ ‬بانگكردنی‮ ‬بۆ‮ ‬لێكۆڵێنەوە،‮ ‬لەناوچەیەكی‮ ‬شاخاویی‮ ‬لاچەپی‮ ‬سەر بە واشنتن قەوماوە‮. ‬پێش ئەم رووداوە جونسن لە فێیس بووكی‮ ‬خۆی‮ ‬نامەیەكی‮ ‬دوورودرێژی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە،‮ ‬كە دەڵێت‮ " ‬تەنیا خودا راستی‮ ‬ئەم رووداوە دەزانێت‮."‬
پۆلیس ساڵی‮ ‬2013 ‮ ‬هیچ لێكۆڵێنەوەیەكی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەم تۆمەتانە نەكردووە،‮ ‬هەر لەدووشەممەی‮ ‬هەفتەی‮ ‬رابردووشدا،‮ ‬هەمان بانگەشەی‮ ‬دەستدرێژكردنە سەر ئافرەتان دژی‮ ‬نوێنەری‮ ‬كۆمارییەكان‮ (‬رۆی‮ ‬مۆری‮) ‬لەویلایەتی‮ ‬ئەلەباما بەفراوانی‮ ‬ئەنجام درا،‮ ‬كە لەئاكامدا نەیتوانی‮ ‬لەركابەرە كۆمارییەكەی‮ ‬بباتەوە‮. ‬پێدەچێت ئەم كارتە،‮ ‬وەكو گوشارێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دژی‮ ‬كۆمارییەكان و تێكشكاندنی‮ ‬نوێنەرەكانیان بەكاربهێنرێت‮. (‬مایكل سكۆلەر‮) ‬سەرۆكی‮ ‬لویزفێل پابلیك میدیا راگەیاند رێكخراوەكەیان دڵگرانە بە مردنی‮ (‬جونسون‮).‬
دیسان بەزمی‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬سێكسیە،‮ ‬بەپێی‮ ‬هەواڵە میدیایەكانی‮ ‬ناوەخۆی‮ ‬ئەمەریكا‮ ‬،‮ (‬كریستن گێلیبراند‮) ‬كۆنگریسمانی‮ ‬دیموكراتەكان‮ ‬داوای‮ ‬كردووە دۆنالد ترەمپ سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا دەست لەكاربكێشێتەوە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬سێكسی‮ ‬دژی‮ ‬ئافرەتان‮. ‬ئەم كۆنگریسمانە،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬فراوان كاردەكات لەنیۆ سوپای‮ ‬ئەمەریكادا كێشەی‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬نەهێلێت،‮ ‬دەڵێت سەرۆك ترەمپ كاری‮ ‬ناسایی‮ ‬و تاوانكاری‮ ‬ئەنجام داوە،‮ ‬بۆیە دەبێت دەست لەكاربكێشێتەوە‮. ‬هەروەها سیناتۆری‮ ‬دیموركاتەكان‮ (‬رۆن وایدن‮)‬یش داوای‮ ‬كردووە لێكۆڵێنەوە بكرێت و گوتیەتی‮ "‬ئەم ئافرەتانە لەسەر هەقن،‮ ‬ئەگەر ترەمپ دەستی‮ ‬لەكار نەكێشایەوە،‮ ‬كۆنگرێس دەبێت لێكۆڵێنەوە بكات‮".‬
لەمبارەوە گوتەبێژی‮ ‬كۆشكی‮ ‬سپی‮ ‬ئەم قسانەی‮ ‬رەتكردۆتەوەو دەڵێت ئەو تۆمەتانە راست نین‮ ‬وناشبێت كاریگەری‮ ‬كەسەر كارەكان دروست بكات‮ ‬وسەرۆكیش بەتوندی‮ ‬ئەم قسانە رەتدەكاتەوە‮. ‬
بۆیەكەمجار پاڵێوراوێكی‮ ‬دیموكراتەكان دەیباتەوە
‮(‬دۆگ جونز‮) ‬پاڵێوراوی‮ ‬دیموكراتییەكان دوای‮ ‬بیست و پێنج ساڵ لەركابەری‮ ‬لەنێوان ئەم دو حزبە دیارەی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەمجار لەویلایەتی‮ ‬ئەلەمابا لەكۆمارییەكان دەباتەوە،‮ ‬ركابەرە كۆمارییەكە‮ (‬رۆی‮ ‬مۆری‮) ‬بەفراوانی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬سێكسی‮ ‬لەدژ بڵاوكرایەوە و بەو هۆیەشەوە وەكو راگەیاندن بڵاویكردۆتەوە،‮ ‬هەڵبژاردنەكەی‮ ‬دۆڕاند و نەگەیشتە ئەنجوومەنی‮ ‬پیرانی‮ ‬ئەمەریكا‮. ‬دەنگدانەكە لە‮ ‬٪49.9 بۆ جۆنز و‮ ‬٪48.4 بۆ مۆر بوو،‮ ‬ئەم بردنەوەیە رێژەی‮ ‬كۆمارییەكان لە‮ ‬52 بۆ‮ ‬51 ‮ ‬كورسی‮ ‬و دیموكراتەكانیش دەگەینێتە‮ ‬49 كورسی‮ ‬لەئەنجوومەنی‮ ‬پیران‮. ‬ئەم دۆڕانەی‮ ‬كۆمارییەكان لە ئەلەباما،‮ ‬بەگەشانەوەیەكی‮ ‬نوێ بۆ دیموكراتەكان دادەنرێت،‮ ‬چونكە كۆمارییەكان ئیدی‮ ‬ناتوانن بەئاسانی‮ ‬بڕیارەكان تێپەڕینن و زۆرینەی‮ ‬دەنگەكانیان دەكەوێتە بەردەم مەترسییەوە‮. ‬ئەمە دووەمین سەركەوتنی‮ ‬دیموكراتەكانە پاش مانگێك لەبردنەوەی‮ ‬نوێنەرێكی‮ ‬دیكەیان لەویلایەتی‮ ‬ڤەرجینیا‮.‬
شڕۆڤەكاران پێیان وایە،‮ ‬ئەگەر ئەم سەركەوتنە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكانەی‮ ‬دیموكراتەكان،‮ ‬بەردەوام بێت،‮ ‬كۆمارییەكان تووشی‮ ‬كێشە دێن ودوور نییە زۆرینەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پیران لەدەست بدەن‮. ‬واتا كۆمارییەكان پێ بەپێ لەپاشەكشە دان و ئەمەش دەبێتە مەترسی‮ ‬بۆیان لەتێپەراندنی‮ ‬بڕیار و‮ ‬یاساكانی‮ ‬سەرۆك‮ (‬ترەمپ‮)‬،‮ ‬هەروەها رەنگە ئەم ئەنجامانە كاریگەریی‮ ‬لەسەر هەڵبژاردنەكانی‮ ‬داهاتووش دروست بكات‮. (‬جۆنز‮) ‬لەگوتاری‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬لەئەلەباما رایگەیاند‮: " ‬رێگەیەكی‮ ‬درێژمان بڕی،‮ ‬ئەمە لە لەگەڵ میللەتی‮ ‬ویلایەتی‮ ‬ئەلەباما روودەدات‮". " ‬ركابەری‮ ‬هەڵبژاردن پەیوەستە بەرێزگرتن و كەرامەت و دەسەڵاتی‮ ‬یاسا،‮ ‬سوپاستان دەكەم بۆ بەدیهاتنی‮ ‬خەونەكەم بۆ چوونە ئەنجوومەی‮ ‬پیران،‮ ‬گەلێك كار لەم ویڵایەتە لەچاوەڕوانی‮ ‬ئێمە دایە‮". ‬
كەچی‮ ‬سەرەتا پالێوراوە كۆمارییەكە‮ (‬مۆری‮) ‬ئەنجامەكەی‮ ‬رەتكردۆتەوە،‮ ‬چونكە‮ ‬یاسا رێگە بەدووبارە بژاردنەوەی‮ ‬دەنگەكان دەدات،‮ ‬ئەگەر‮ ‬جیاوازی‮ ‬نێوان دەنگەكان بەرێژەی‮ ‬0.5 بێت‮. ‬بەڵام دواین ئامارەكان ئاماژەیان كرد،‮ ‬كە جیاوازییەكە‮ ‬1.5 ؟ ئەمەش ئەوەی‮ ‬سەركەوتنی‮ (‬جۆنز‮) ‬یسەلماند،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوە كۆمارییەكان بەكردەوە ئەنجامەكەیان قبوڵكرد،‮ ‬بۆیە سەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێ‮ (‬جۆنز‮) ‬شوێنی‮ ‬نوێنەری‮ ‬گشتی‮ (‬جیف سیشنز‮) ‬دەگرێتەوە،‮ ‬كە ئێستا بۆتە وەزیری‮ ‬داد‮. ‬
‮ ‬كۆمارییەكان لەئاهەنگی‮ ‬سەركەوتندا،‮ ‬ئەم پێشكەوتنەیان بەجۆرێك لەبوژانەوەی‮ ‬حزبەكەیان دانا،‮ ‬كە بەجۆرێك لەشانازی‮ ‬باسی‮ ‬بكەن،‮ ‬لەهەمان كاتیشدا كۆمارییەكان لەهۆكاری‮ ‬دۆڕانەكانیان دەكۆڵنەوە،‮ ‬بەرپرسێكی‮ ‬كۆمارییەكان دەڵێت‮ "‬من رەخنە لەو كەسانە دەگرم،‮ ‬كە پشتی‮ ‬مۆریان بەردا‮". (‬دۆگ جۆنز‮) ‬پارێزەرێكی‮ ‬چالاكە،‮ ‬بۆچوونی‮ ‬ئاینی‮ ‬مەسیحی‮ ‬توندی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەبەر ئەوەشە توانی‮ ‬دەنگی‮ ‬پارێزگارە ئاینییەكانی‮ ‬ئەم ویڵایەتە بەدەست بهێنێت‮.‬
مۆر لەبەر كردەوە خراپەكانی‮ ‬دۆڕا
بەپێی‮ ‬ئەو زانیاریانەی‮ ‬لەدەزگاكانی‮ ‬راگەیاندن و رۆژنامەكان بڵاوبوونەوە،‮ ‬ئافرەتێك مۆری‮ ‬بەوە تاوانبار كرد،‮ ‬كە لەساڵی‮ ‬1979‮ ‬لەتەمەنی‮ ‬چوار ساڵی،‮ ‬كە ئەوكات‮ (‬مۆری‮) ‬32‮ ‬ساڵ بووە،‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬كردۆتە سەری،‮ ‬دیموكراتەكان و راگەیاندن زۆر بەفراوانی‮ ‬و كاریگەرانە،‮ ‬ئەم كێیسەیان وەكو رەوشتی‮ ‬خراپی‮ ‬ئەو پاڵێوراوەی‮ ‬كۆمارییەكان بەكارهێنا،‮ ‬لەئەنجامیشدا راگەیاندن كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬بەدیهێناو‮ ‬كابرای‮ ‬كۆماریی‮ ‬لەسەر كەوتنەكانی‮ ‬دووچاری‮ ‬تێكشكان كرد‮. ‬
سەرۆك‮ (‬ترەمپ‮) ‬سەربارەت بەئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردنەكان لەبروسكە گوتارێكدا پیرۆزبایی‮ ‬لە‮ (‬جۆنز‮)‬ی‮ ‬نوێنەری‮ ‬دیموكراتەكان كرد،‮ ‬دەنگدانی‮ ‬هەندێك كەسیشی‮ ‬لەدەرەوەی‮ ‬رێرەوەی‮ ‬سروشتی‮ ‬دەنگدان وەسف كرد،‮ ‬كە كاریگەری‮ ‬لەسەر بردنەوەكە هەبوو،‮ ‬گوتشی‮: "‬بەڵام بردنەوە هەر بردنەوەیە‮". (‬ترەمپ‮) ‬دەنگدەرانی‮ ‬بەكەسانی‮ ‬زۆر باش وەسفكرد،‮ ‬گوتیشی‮: "‬ئەم دەنگدەرانە پەیمان دەدەن لەهەڵبژاردنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نزیكدا دەنگ بەكۆمارییەكان دەدەنەوە‮". ‬لەم بروسكە گوتارەدا رایگەیاند‮:" ‬پێشتر گوتم‮ (‬رۆی‮) ‬ئەو كەسە نییە لەهەڵبژاردن بباتەوە،‮ ‬قسەكەم راست دەرچوو‮". ‬راستە‮ (‬ترەمپ‮) ‬بانگەشەی‮ ‬بۆ‮ (‬رۆی‮) ‬كرد،‮ ‬هەروەها‮ (‬جۆنز‮)‬ی‮ ‬بەبووكە شووشەی‮ ‬دەستی‮ ‬هەر‮ ‬یەك لە(چاك شۆمر‮) ‬و‮ ( ‬نانسی‮ ‬پیلۆسی‮) ‬سەركردەی‮ ‬دیموكراتەكان ناوبرد،‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەم پاڵێوراوە رایگەیاندبوو‮ "‬جۆنز پاڵپشتی‮ ‬لەباربردنی‮ ‬منداڵ دەكات و هەڵویێتی‮ ‬لەدژی‮ ‬تاوان و كۆچكردنی‮ ‬نایاسایی‮ ‬لاوازە و خراپیشە بۆ ئەوانەی‮ ‬داوای‮ ‬هەبوونی‮ ‬چەك دەكەن و لەگەڵ شەڕكەرانی‮ ‬دێرینیش نییە،‮ ‬هەروەها دژی‮ ‬دیواری‮ ‬سەر سنووری‮ ‬مەكسیكە‮". ‬ئەم قسانە كاریگەریان لەسەر بردنەكەوەی‮ ‬دیموكراتەكان نەبوو‮.‬
لەكۆتایدا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەدەبوو بقەومێت،‮ ‬قەوما دیموكراتەكان لەقەڵا سورەكەی‮ ‬كۆمارییەكان بردیانەوە،‮ ‬گەلێك لە شڕۆڤەكاران و راگەیاندكاران ئەمە دەگێڕنەوە‮ ‬بۆ ئەو بانگەشە توندو خەستەی‮ ‬دژی‮ (‬مۆری‮) ‬و‮ ‬تاوانباركردنی‮ ‬بەدەستدرێژی‮ ‬كردنە سەر ئافرەتان لەدواین هەفتەی‮ ‬دەنگدان بەڕێوە چوو،‮ ‬هاتە ئاراوە‮. ‬نوێنەری‮ ‬دیموكراتەكان دوای‮ ‬25 ‮ ‬ساڵ لەسەركەوتنی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬كۆمارییەكان لە ئەلەباما،‮ ‬توانی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬ئەلەباما لەئەنجوومەنی‮ ‬پیران بەدەست بهێنێت‮. ‬ئەم سەركەوتنە هەندێك رۆژنامە بەگەڕانەوەی‮ ‬دیموكراتەكان و سەركەوتنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬ناویان بردووە‮. ‬سەرۆك‮ (‬ترەمپ‮) ‬لەدەنگدانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬رێژەی‮ ‬%62 دەنگەكانی‮ ‬ئەم ویلایەتی‮ ‬بەدەستهێنا،‮ ‬هیلاری‮ ‬كلنتنیش‮ ‬%34 دەنگەكانی‮ ‬هێنابوو‮. ‬كۆمارییەكان هەردوو كورسی‮ ‬ئەم ویلایەتەیان لەئەنجوومەنی‮ ‬پیران‮ (‬سیناتۆر‮) ‬هەبوو،‮ ‬لەم هەڵبژاردنە كورسیەك بووە هی‮ ‬دیموكراتەكان و لەكۆنگرێسیش كۆمارەییەكان حەوت نوێنەر و دیموكراتەكان تەنیا‮ ‬یەك نوێنەریان هەیە‮. ‬واتا ئەم ویڵایەتە بەویلایەتیكی‮ ‬كۆمارییەكان هەژمار دەكرێت‮. ‬دوای‮ ‬یەك چارەگە سەدە،‮ ‬دیموكراتەكان توانیان بۆ‮ ‬یەكەمجار نوێنەرێك لەئەنجوومەنی‮ ‬پیران بەدەستبهێنن،‮ ‬ئەمەش بەسەركەوتنێكی‮ ‬گرینگ و تازە بۆ دیموكراتەكان حیساب دەكرێت‮.‬
كەواتە‮:‬
یەكەم‮: ‬راگەیاندن رۆڵێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە بە كردەوە كردنی‮ ‬قسە،‮ ‬لەگۆڕێنی‮ ‬وێنەیەك لە مێشكی‮ ‬خەڵك،‮ ‬یان وێنەیەكی‮ ‬راستەقینە،‮ ‬بۆ كردەو كردارێكی‮ ‬راستەقینە‮. ‬راگەیاندنی‮ ‬ئەمەریكا‮ (‬گوتارە قسەی‮) ‬تۆمەتەكانی‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬كردنە ئافرەتانی‮ ‬لەلایەن‮ (‬مۆری‮)‬،‮ ‬كرایە كردە قسەیەكی‮ ‬پراگماتیكی‮ ‬هەقیقی‮ ‬و نەیان هێش دەنگ بهێنێتەوە‮.‬
دووەم‮: ‬گوتاری‮ ‬سیاسی،‮ ‬هاوشانە لەگەڵ گوتاری‮ ‬راگەیاندن،‮ ‬سەرۆك‮ (‬ترەمپ‮) ‬دەڵێت‮ "‬پێم گوتن‮ (‬مۆری‮) ‬دەرناچێت و بەكەلكی‮ ‬خۆ كاندنێكردن نایە‮" ‬ئینجا بەپێی‮ ‬كردە قسەیی،‮ ‬كە كردەی‮ ‬راپەڕاندنی‮ ‬كارێكە بە قسە دەڵێت‮" ‬قسەكەم راست دەرچوو‮" ‬ئەمە ساخكردنەوەو سەلماندنی‮ ‬توانا و تێڕوانین و ساخلەمی‮ ‬بۆچوونەكانی‮ ‬وەبیر دەهێنێتەوە،‮ ‬ئاگەدار كردنەوەیە و ریكلامە بۆ خۆی،‮ ‬هەروەها هوشداری‮ ‬دانیشە لەهەمان كاتدا،‮ ‬لەهەر كردە قسەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬دەیان واتا و مەبەستی‮ ‬جودا جودا دەستنیشان بكرێت‮.‬
سێیەم‮: ‬‮ ‬گوتارەكە،‮ ‬كە كردەی‮ ‬راپەراندنی‮ ‬كارێكی‮ ‬بە گوتن لەخۆ گرتووە،‮ ‬گوتارەكە بە كردەی‮ ‬راستەوخۆ رادەپەڕێنێت‮. ‬ناوی‮ (‬جۆنز‮) ‬و‮ (‬مۆری‮) ‬بەراشكاوی‮ ‬دێت،‮ ‬ناوی‮ ‬كردەی‮ (‬دەستدرێژی‮ ‬كردنە سەر ئافرەتان‮) ‬راستەوخۆ دێت‮. ‬هەروەها راستەوخۆ ناوی‮ ‬كۆنگرێسەكە هێنراوە،‮ ‬كە خۆی‮ ‬كوشتووە‮. ‬بەڵام ئەویش بەشێوەیەكی‮ ‬ناڕاستەوخۆ لەبەرهەمهێنانەوەی‮ ‬گوتارێكی‮ ‬رەخنەگرانە دژی‮ ‬خۆی،‮ ‬دەڵێت‮ "‬خوا دەزانێت راستی‮ ‬ئەم رووداوانە چییە‮".‬،‮ ‬واتا دەیەوێت لەرێگەی‮ ‬گوتنێكی‮ ‬شاراوەی‮ ‬لاوەكی،‮ ‬باسی‮ ‬گوتنێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬شاراوە بكات‮. ‬لەهەمان كاتدا ناوی‮ ‬ئەو ئافرەتانە ناهێنن،‮ ‬كوبانگەشەی‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬كرانە سەریان دەكەن،‮ ‬گوتارەكە بەدوو ئاڕاستە كردەی‮ ‬قسەی‮ ‬راپەڕاندنی‮ ‬تێدا جێبەجێ كراوە ئەویش كردەی‮ (‬ناڕاستەوخۆ‮ / ‬كەپشت بەراستگۆیی‮ ‬و بابەتی‮ ‬نیمچە ساخكراوە و بەڵگەدار و واقیعی‮ ‬دەبەستێت،‮ ‬لەگەڵ ناڕاستەوخۆ كە راستگۆیی‮ ‬تێدا نییەو پشت بە گومان و هەنجەتداری‮ ‬و دروستكردنی‮ ‬نیگەرانی‮ .. ‬تد‮ ) ‬دەبەستێت،‮ ‬كەواتە بەشێك لەو كردانەی‮ ‬لەگوتارەكەدا هاتوون،‮ ‬پشت بەكردە قسەی‮ ‬ناڕاستەوخۆ دەبەستن،‮ ‬چونكە بەزمانێكی‮ ‬شاراوەو ئاڵۆز و هەروەها دەرنەخستنی‮ ‬زانیارییەكان بەشێوەیەكی‮ ‬ئاشكرا دەبەستێت‮. ‬وەكو‮ (‬ئۆستن‮) ‬دەڵێت هیچ مەرج نییە كردە قسەی‮ ‬ناڕاستەوخۆ هەڵگری‮ ‬راستگۆیی‮ ‬و زانیاری‮ ‬پشت راستكراوە بێت،‮ ‬ئەم دیاردەیە لەنێو راگەیاندن و رۆژنامەنووسیدا زۆر كاری‮ ‬پێدەكرێت‮. ‬
گرینگ لە گوتاری‮ ‬سیاسیدا قوربانی‮ ‬و هەروەها سەركەوتنیش هەیە‮. ‬بۆیە كاتێك سەیری‮ ‬ئەم جۆرە گوتارە سیاسییەی‮ ‬هەفتەی‮ ‬رابردووی‮ ‬ئەمەریكا دەكەین،‮ ‬نوێنەرێكی‮ ‬دیموكراتەكان لە هەڵبژاردن لە ئەلەباما دەباتەوە و لەلایەكی‮ ‬دیكەشدا كۆنگرێسمانێكی‮ ‬كۆمارییەكان خۆی‮ ‬دەكوژێت و‮ ‬یەكێكی‮ ‬دیكەشیان لەهەڵبژاردن لە ویلایەتی‮ ‬كۆمارییەكان دەدۆڕێنێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌