2017-12-19

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوه‌ ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19-12-2017، لە دەشتی قەراجی بناری چیای قەرەچووغی سنووری قەزای مەخموور، شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و گرووپێک چەکداری داعش روویدا.

سیروان بارزانی گوتیشی: "تەرمی چەکدارێکی داعش بەجێماوە و هیچ زیانێکی گیانی بە پێشمەرگە نەکەوتووە".

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌