2017-12-19

 سەلام عەبدولڵا

دروشمی‮ ‬سەرەكی‮ ‬خۆپیشاندانەكانی‮ ‬دوێنێ لە سلەیمانی‮ ‬و دەورووبەری‮ ‬گەر بەم توندوتیژییە بڵێی‮ ‬خۆپیشاندان‮- ‬ئەوانە داوای‮ ‬رووخانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمیان دەكردو هەربۆیەش جگە لە پەلاماردانی‮ ‬بارەگا حزبییەكان پەلاماری‮ ‬دام و دەستگاكانی‮ ‬حكوومەتیان دەداو هەوڵی‮ ‬بڕینی‮ ‬كارەباو تەقاندنەوەی‮ ‬محەویلەكانیشیان دا،‮ ‬ئەگەر لە هەندێكیاندا سەركەوتوو نەبوون،‮ ‬بەڵام بوونە هۆی‮ ‬ڕاوەستان و پەكخستنی‮.‬
ئێستا هەر بەپێی‮ ‬هەواڵەكان زۆربەی‮ ‬گەڕەكەكانی‮ ‬شاری‮ ‬سلەیمانی‮ ‬و دەورووبەری‮ ‬بێ ئاو و كارەبان بەمەش تەنها زیان بە هاووڵاتی‮ ‬و دانیشتووانی‮ ‬ئەو ناوچانە دەگەێنێت‮.‬
ئەمانەو ئەوانەی‮ ‬لە پشت ئەم گڕدانی‮ ‬پشێوییەن ئەوە نابینن كە دەسەڵاتی‮ ‬كوردی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬هەرێم لە ناوچەكانی‮ ‬دەرەوە هەرێم وەكوو خورماتوو چی‮ ‬بەسەر خەڵكەكەی‮ ‬هات و پاش نەمانی‮ ‬حكوومەت لەو دەڤەرە ئێستا كێ حوكمی‮ ‬ئەو ناوچانە دەكات كە بەهۆیەوە هەزاران ماڵ رووخێنراو سووتێنراو تەقاندرایەوەو هیچ ئاسەوارێكی‮ ‬كوردبوونیان پێوە نەهێشت و تەنانەت ناوە كوردییەكانیشان سڕییەوەو زمانی‮ ‬كوردیشیان قەدەغە كرد‮. ‬
ئەرێ هەموو نەتاندی‮ ‬لە داگیركردنی‮ ‬كەركووك دا چۆن فەرماندە سەربازییەكەی‮ ‬سەر بە بەغدا بە توڕەبوونەوە نەیهێشت بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬ئەوشارە بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬قسە بكات،‮ ‬ئەمە لەكاتێكدا كە خودی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬رێگەی‮ ‬بە بەكارهێنانی‮ ‬زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬لە پاڵ زمانی‮ ‬عەرەبییەوە داوە‮.‬
ئەی‮ ‬نابینن لەو رۆژەوە هەزاران ماڵی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هاوردە گەڕێنراونەتەوە بۆ كەركووك و خانووبەرەی‮ ‬كوردیان لەسەر تاپۆ كردوون،‮ ‬ئەمە لەكاتێكدا ئەوانە هەموو قەرەبووش كراونەتەوەو مافی‮ ‬خۆیان پێدراوە‮.‬
جا كاتێك داوای‮ ‬خۆپیشاندانێك و دروشمی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبێتە رووخانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم ئەوە‮ ‬یانی‮ ‬تەسلیم كردنەوەی‮ ‬هەموو هەرێم بە دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغداو حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬ئیدی‮ ‬زەحمەت نییە كە بزانرێ چی‮ ‬لەوەو دوا‮ ‬ڕوودەدات و خەڵكی‮ ‬كوردستان تووشی‮ ‬چ ماڵوێرانییەك دەبێ كە سەراپای‮ ‬خەون و خەبات و قوربانی‮ ‬سەدەیەك لەو‮ ‬ڕێگەیەوە لەبار دەبرێت‮.‬
ئایا حزبە سیاسییەكانی‮ ‬ئەو دەڤەرە هەست بەو مەترسییە گەورەیە ناكەن‮ - ‬كە ئێستا پریشكی‮ ‬ئەو ئاگرە بارەگاكانی‮ ‬خۆشیانی‮ ‬گرتۆتەوە‮ - ‬كە چ كارەساتێك لەوەو دوا‮ ‬ڕوودەات كە بێگومان سەری‮ ‬خۆشیان دەخوات،‮ ‬فەرموون سەیری‮ ‬بارەگا حزبییەكانی‮ ‬كەركووك و خورماتوو و شارە داگیركراوەكانی‮ ‬تر بكەن‮.‬
ئایا خەباتی‮ ‬چەندین ساڵەتان بۆ وێرانكردنی‮ ‬كوردستان بوو؟ ئەمە پرسیاری‮ ‬هەموو نیشتمانپەروەرێكە كە لە ئێوەو بێ دەنگیتان دەكات‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌