2017-12-20

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خۆپیشاندەرانی باشووری کوردستان دەکات .

دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

ھەرێمەکەمان لە ئێستادا بە دۆخێکێ ھەستیاردا تێپەڕ دەبێت. من لە داواکارییەکانی ئێوە تێدەگەم و ھاوسۆزم لەگەڵتان. دەربڕینی ئاشتیانەی بیروبۆچوون مافێکی شەرعی و دیموکراسییە.
بەڵام توندوتیژی ھیچ کاتێک پەسەند نییە. من داواتان لێدەکەم کە بە ئاشتیانە داواکانتان دەرببڕن.
پێویستە ئەوەش لەیاد نەکەین کە ئێمە هێشتا لە ناوچەیەکی پڕ لە توندووتیژی و ناسەقامگیردا دەژین. تەنانەت هەر دوێنێ پێشمەرگەکانمان رووبەڕووی ھێرشێکی دیکەی تیرۆریستانی داعش بوونەوە. ئێمە لە ئێستادا ئاگاداری جموجوڵی هێزە عێراقییەکانین لە مەخموور کە ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.
ئێمە ئەو کاتە بەهێز دەبین کە یەکڕیز و یەکگرتوو بین من خۆڕاگری ئێوە بەرز دەنرخێنم لەم دۆخە سەختەدا و لە رابردوودشدا دۆخی خراپترمان تێپەڕاندووە و باوەڕم وایە بەیەکەوە بەرەو داهاتوویەکی باشتر ھەنگاودەنێین.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌