2017-12-20

 ‮ ‬شێركۆ حەبیب
ئەمرۆ كورد‮ ‬یان بڵێین كوردستانییان لە هەموو كات و ساتێك پێویستیان زیاتر بە‮ ‬یەكریزی‮ ‬و بەهێزكردنی‮ ‬نێوماڵە،‮ ‬نەوەكو دژایەتی‮ ‬یەكدی‮ ‬و لێدوانی‮ ‬بێ بنەمای‮ ‬دور لە راستی،‮ ‬و لاوازكردنی‮ ‬پێگەی‮ ‬كوردستان و لەدەستدانی‮ ‬دەسكەوتەكان كە بەخوێنی‮ ‬گەشی‮ ‬شەهیدان و خەباتی‮ ‬ساڵەهای‮ ‬ساڵانی‮ ‬میللەتی‮ ‬ستەم دیدە هاتۆتە بەرهەم‮. ‬رەفتار و كرداری‮ ‬هەندێ لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬گۆرەپانی‮ ‬كوردستان چ بە كردەوە‮ ‬یان بە لێدوانی‮ ‬دژ بە خەباتی‮ ‬میللەتەكەمان بەتایبەتی‮ ‬لەم ماوەی‮ ‬دوایەدا،‮ ‬دەتوانین بڵێین‮ ‬خەریكە رێڕەوی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد بەرەو هەڵدێر دەبات،‮ ‬كورد جارێكی‮ ‬دیكە دەخاتە بەر مەرگی‮ ‬مان و نەمان‮. ‬ئەوانەی‮ ‬پێیان وایە ئەم دۆخەی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان لە ئاكامی‮ ‬گشتپرسییە،‮ ‬ئەوە بێگومان بەهەڵدا چوون و خۆشیان باش دەزانن كە ئەوە هۆكار نییە،‮ ‬بەڵكو دەیانەوێت شكەست و ناكۆكییەكانی‮ ‬ناوخۆیان بەم لێدوانە بێ بنەمایانە داپۆش بكەن،‮ ‬و میللەت چەواشە بكەن،‮ ‬و رووی‮ ‬راستییەكان داپۆشن،‮ ‬بەڵام ئەمرۆ میللەت وریایە و ئاگاداری‮ ‬كردارەكانە بەلكو خۆی‮ ‬خاوەن بریارە،‮ ‬بۆ نموونە میللەت خۆی‮ ‬رژایە سەر شەقامەكان و داوای‮ ‬گشتپرسی‮ ‬كرد بۆ ئەوەی‮ ‬مافەكانی‮ ‬دابین بكات‮. ‬جێگای‮ ‬شانازیە كە سەرۆك بارزانی‮ ‬هەڵگری‮ ‬ئەو مەشخەڵەیە بۆ گەیاندنی‮ ‬كوردستان بە سەربەخۆی،‮ ‬و خەباتی‮ ‬زیاتر لە نیو سەدە هەر لەو پێناوەدا بووە كە كوردستان بەو رۆژە بگات و سەربەخۆ بێت،‮ ‬ئەمرۆش لەم لاو لەو لا هەندێ بۆ چوون و ئاخافتنی‮ ‬بێ بنەما لەلایەن ئەو بەرپرس‮ ‬یا مراهیقێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەندێ كەناڵی‮ ‬راگەیاندن بڵاودەبێتەوە،‮ ‬تەنیا بۆ داپۆشینی‮ ‬ئەو كارانەیە كە دژ بە میللەت ئەنجامیانداوە‮. ‬لە كاتی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬لە تۆری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬پۆستێكم بڵاوكردەوە كە هەندێ كەس دەیانگوت كاتی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام دەركەوت كە كاتی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەویش گوتم ئەگەر گشتپرسی‮ ‬سەركەوێ هەزار خاوەنی‮ ‬بۆ پەیدا دەبێت لەوانەی‮ ‬ئەمرۆ دژایەتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬ئەگەر خوانەخواستە سەرنەكەوت دەڵێن سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬هۆكار بوو،‮ ‬ئەمرۆ هەموو پارتییەك بەڵێ شانازی‮ ‬بە گشتپرسی‮ ‬دەكات شانازی‮ ‬بەسەركەوتنەكەی‮ ‬دەكات،‮ ‬كە بەهەموو پێوەرە جیهانییەكان سەركەتوو بوو،‮ ‬بەڵێ شانازی‮ ‬بەسەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەین كە توانی‮ ‬كوردستانیان بگەیەنیتە ئەوە رۆژە دەنگ بۆ سەربەخۆی‮ ‬كوردستان بدەن‮. ‬ئەو هەڵس و كردارانەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بەپاڵشتی‮ ‬هەندێ لایەنی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و ناوخۆ كرد لە مێژە پلانی‮ ‬بۆ نەخشەكێش كرابوو،‮ ‬بەڵام ئەگەر هاوكاری‮ ‬ناوەخۆ نەبووایە مەحاڵ بوو ئەنجامدرابایە،‮ ‬و هیچ پەیوەندی‮ ‬بە گشتپرسی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بەڵكو زیانی‮ ‬بەو پرۆسەیە گەیاند،‮ ‬ئەرێ ناكرێ ئەوانە لە خۆیان بپرسن بڕینی‮ ‬بوودجە،‮ ‬پابەند نەبوون بەدەستوور و پێشیڵكردنی‮ ‬شەست بڕگە لە دەستوور ئایا لە ئاكامی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬بوو؟‮ ‬یا جێبەجێ ەكردنی‮ ‬برگەی‮ ‬140‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2007‮ ‬لە ساتێك پرسی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬هەر لە ئارادا نەبوو‮! ‬ئەمرۆ كە داوا لە سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەن بڵێ فلانە لایەن لەگەڵ گشتپرسی‮ ‬نەبوو،‮ ‬ئایا ئەمە دەكرێت سەرۆك بارزانی‮ ‬بڵێ ئەوانە لەگەڵ نەبوون؟ هەر چەندە وەك رۆژی‮ ‬رووناك دیارە و هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان دەزانن كە كێ لەگەڵ نەبوون؟‮!‬،‮ ‬بەڵام بۆ خۆتان جورئەت ناكەن و بڵێن ئێمە لەگەڵ نەبووین،‮ ‬با بۆ هەموو لایەك ئاشكرا بێت كە ساڵەهای‮ ‬ساڵە میللەت بە دروشمی‮ ‬بریقەدار چەواشەدەكەن،‮ ‬هەروەك ئاشكراتان كرد كە لەشەری‮ ‬دژ تیرۆر بەشدار نەبوون تەنیا سێلفیتان گرتووە،‮ ‬سەڕەرای‮ ‬ئەو شەهیدانەی‮ ‬كە گیانی‮ ‬خۆیان كردە قوربانی‮ ‬بە چ روویەك وەڵامی‮ ‬رۆحی‮ ‬ئەوان و كەس و كاریان دەدەنەوە‮. ‬بەرێزان بە شێوازە گرفت و ناكۆكییەكانتان چارەسەر ناكرێت،‮ ‬لەمەش زیاتر زیان لە میللەتی‮ ‬كورد مەدەن‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌