2017-12-20

 سوورە مەرگەیی
كاری‮ ‬لە پێشینەی‮ (‬هەندێك‮) ‬لەوانەی‮ ‬خۆیان ناو ناوە نوێنەرانی‮ ‬كورد لە بەغدا،‮ ‬لەباتی‮ ‬راپەڕاندنی‮ ‬ئەركی‮ ‬نوێنەرایەتی،‮ ‬زۆرینەیان پێشبڕكێیانە لەسەر هەڵوێستفرۆشی‮ ‬و خۆ دانەدەست خواست و داواكاری‮ ‬شۆڤێنیەكانی‮ ‬عەرەب،‮ ‬ئەو هەڵوێست فرۆشیەش لە هەڵوێست و كار و وتاریاندا رەنگی‮ ‬داوەتەوە،‮ ‬ئاخر كەس بەوە نابێتە نوێنەر بە دروشم خۆڵ بكاتە چاوی‮ ‬دەنگدەر و دواییش خۆت لە بە كرداركردنی‮ ‬درووشمەكان بدزیەوە،‮ ‬چونكە نوێنەرایەتی‮ ‬ئەرك و كردارە،‮ ‬نەك دروشم و وتار‮.‬ ئەگەر وا نییە و بە راستی‮ ‬نوێنەری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬كوا هەڵوێستیان لە ئاست نەدانی‮ ‬گەنمی‮ ‬جوتیاران؟ ئەگەر بە راستی‮ ‬نوێنەرن كوا هەڵوێستیان لە ئاست ژێرپێ خستنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان؟ ئەگەر بە راستی‮ ‬نوێنەرن كوا هەڵوێستیان لە ئاست جینۆسایدكردنی‮ ‬كوردانی‮ ‬خورماتوو؟ ئەگەر بە راستی‮ ‬نوێنەرن كوا هەوڵ و بە دەنگەوەچوونی‮ ‬زەویلەرزەكەی‮ ‬شاری‮ ‬دەربەندیخان؟ با لە ژێرپێخستنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان و جینۆسایدەكەی‮ ‬خورماتوو گەڕێین،‮ ‬چونكە ئەو دوو رووداوە نوێنەری‮ ‬خاوەن هەڵوێست و بوێری‮ ‬دەوێ،‮ ‬ئەو هەڵوێست و بوێریەش لە هەڵوێست فرۆش و خۆ بەدەستەوەدری‮ ‬وەك ئەوانە چاوەڕوان ناكرێ‮.‬ خۆ پارەی‮ ‬گەنمی‮ ‬جوتیاران كڕین و فرۆشتنە و داواكردنی‮ ‬مەترسیان بۆ دروست ناكات،‮ ‬با لە گەنمی‮ ‬جوتیارانیش گەڕێین،‮ ‬چونكە ئەو بەناو نوێنەرانە ئەوەندە چاوشۆڕی‮ ‬عەرەبن،‮ ‬ئەگەر داوای‮ ‬بكەن لەوە دەترسن ئاغاكانیان پێیان بڵێن رەگەزپەرست و ناسیۆنالیزم‮.‬ بەڵام بۆ كارەساتە سروشتیەكەی‮ ‬شاری‮ ‬دەربەندیخان،‮ ‬دەیانتوانی‮ ‬لانی‮ ‬كەم خێمەیان بۆ دابین بكەن بە تایبەتیش كە سەرۆك كۆمار و وەزیری‮ ‬كۆچ و كۆچبەران كوردن،‮ ‬ئەگەر لەوەشدا ناوێرن لەبەر برا عەرەبە چاوڕەشەكانیان داوای‮ ‬خێمە بكەن،‮ ‬خۆ دەیانتوانی‮ ‬وەك كەناڵی‮ ‬رووداو بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬پیتاك كەمپینێكیان ساز كردبووا،‮ ‬ئەگەر لەبەر پلە و پۆستەكانیان شەرم لە سازكردنی‮ ‬كەمپین دەكەن،‮ ‬ئەوا مووچەی‮ ‬یەك مانگیان بە خەڵكی‮ ‬دەبەندیخان بەخشیبووا لە ئێستادا بێ كێشەیان دەكردن‮.‬ سەرۆك كۆمار موچەی‮ ‬مانگێكی‮ (‬120‭.‬000‭.‬000‮) ‬دینارە،‮ ‬شێخ ئارامی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان،‮ ‬كە بە مامۆستایانی‮ ‬دەگوت‮: ‬بایكۆت مەشكێنن و لە بەغداوە مووچەتان بۆ دێنم‮ (‬80‭.‬000‭.‬000‮) ‬دینار مووچەی‮ ‬مانگانەیەتی،‮ ‬پەرلەمانتارێك‮ (‬30‭.‬000‭.‬000‮) ‬دینار مووچەیەتی‮ ‬و‮ (‬65‮) ‬پەرلەمانتار مووچەی‮ ‬یەك منگیان دەكاتە‮ (‬19‭.‬500‭.‬000‭.‬000‮) ‬دینار،‮ ‬دوو وەزیری‮ ‬بەناو كوردیشمان هەیە موچەی‮ ‬مانگێكیان‮ (‬60‭.‬000‭.‬000‮) ‬دینارە،‮ ‬كۆی‮ ‬گشتی‮ ‬مووچەی‮ ‬مانگێكی‮ ‬ئەو بەناو نوێنەرانە دەكاتە‮ (‬19‭.‬680‭.‬000‭.‬000‮) ‬نۆزدە ملیار و شەش سەد و هەشتا ملیۆن دینار،‮ ‬ئەوە جگە لە پاسەوانی‮ ‬بندیوار و ئەو بڕە پارەی‮ ‬كە وەك كاری‮ ‬شاوشۆڕی‮ ‬و بێدەنگیان لە ئاست رووداوەكان و نەهامەتیەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬كورد بە بەشێكی‮ ‬زۆریان دەدرێ،‮ ‬جا دەپرسم‮: ‬ئەگەر خۆیان بە نوێنەری‮ ‬كورد زانیبووا‮! ‬ئایا بەو بڕە پارە نەیاندەتوانی‮ ‬كەمێك لە خەمی‮ ‬خەڵكی‮ ‬دەبەندیخان كەم بكەنەوە؟ و لە سەرماو ترس و لەرز رزگاریان بكەن؟ وەڵامەكە بۆ‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و دەنگدەرانیان‮ ‬جێدێڵم‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌