2017-12-20

‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بڕیاری‌ كشانه‌وه‌یان له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا و هاوكات بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانیش كشایه‌وه‌.

دوای‌ چه‌ند رۆژێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆكردن بۆ تاوتوێكردنی‌ بارودۆخه‌كه‌، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بڕیاری‌ كشانه‌وه‌یان له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا و هاوكات بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانیش كشایه‌وه‌.

كشانه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ جڤاتی‌ نیشتمانیدا به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ په‌سه‌ند كرا، هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بڕیاری‌ كشانه‌وه‌شی‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌ماندا.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌