2017-12-22

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ده‌نگۆ و هه‌واڵی چەند میدیایەکی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: هیچ هێزێکی تورکیا نه‌هاتۆته‌ ناو ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل، ئەوەی هەیە تەنیا ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی تورکیایە كه‌ لە ناوچەی باشیکن و هیچ هێزێکی دیکە لە سنوورەکەمان داخیل نەبووە .
محه‌مه‌د تاهیر جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ هاتنی هێزی سه‌ربازیی توركیا بۆ ناو ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كه‌ن و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ هێزێکی تورکیا نه‌هاتۆته‌ دەروازەکەوه‌، ئەوەی هەیە تەنیا ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی تورکیایە كه‌ لە ناوچەی باشیکن و هیچ هێزێکی دیکە لە سنوورەکەمان داخیل نەبووە .

ئه‌مه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و هه‌واڵی چەند میدیایەکی عێراقییه‌ كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ دابوو سوپای تورکیا چووەتە نێو دەروازەی ئیبراهیم خەلیله‌وه‌ .

لە دوای په‌لاماری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ساڵی 2014 حکومەتی تورکیا هێزێکی سه‌ربازیی هێنایە ناوچەی باشیک و له‌وێ جێگریری كردن و تا ئێستاش له‌و ناوچه‌یه‌ ماون .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌