2017-12-23

فارس قادر فەقێ عەبدوڵڵا‮

هەروەك هەموومان ئاگادارین لەو چەند رۆژەی‮ ‬رابردوودا عەبادی،‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق و بەناو فەرماندەی‮ ‬سەربازیی‮ ‬لە دوو چاوپێكەوتندا جارێك جاڕدانی‮ ‬سەركەوتن بەسەر داعشی‮ ‬راگەیاندبوو و جارێكیش پیرۆزبایی‮ ‬لە خۆیان و ئاماژەی‮ ‬بەوەشكرد كە شەڕ‮ ‬لە عێراقدا كۆتایی‮ ‬هات و سەركەوتنیان بە دەستهێنا وەك پاڵەوانێكی‮ ‬یاری‮ ‬منداڵان و ئەتاری‮ ‬هەرزەكاران كۆمەڵێك رۆڵی‮ ‬جیاجیای‮ ‬پیشاندا‮ ‬كە هەروەك گوتەنی‮ ‬لە واقیعدا لەو ماوەی‮ ‬رابردوو پێوەی‮ ‬دیارە كۆمەڵێك رۆڵ دەبینێ كە لێی‮ ‬نایە و رەنگە هی‮ ‬خۆشی‮ ‬نەبێت و بۆیان نووسیبێت،‮ ‬هەندێكجار مرۆڤ دەگاتە قەناعەتێك كە بڵێت ئەكتەرێكی‮ ‬فاشیلە و‮ ‬هەندێكجاریش نەزانێكی‮ ‬بێ كەسە و هەندێكجار رەنگە بڵێین شەیتانێكی‮ ‬كەم خبرەیە و هەندێ جاریش رەنگە مرۆڤ وای‮ ‬ببینێت پەیامنێر و پێشكەشكارێكی‮ ‬هەزەلییە،‮ ‬بە هەرحاڵ ئەوە واقیعە ئێمە ئەوە دەبینین،‮ ‬رەنگە شتی‮ ‬تری‮ ‬ژێرپەردە هەبێت و ئێمە نەزانین،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬دیارە وەك گوتمان سەرلێشواوی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و سەریشی‮ ‬لە ئێمەش شێواندووە،‮ ‬رۆژانێك مووچە دەدا بە كوردستان،‮ ‬دوایینجار گوتی‮ ‬ناتوانین،‮ ‬رۆژێك داعش لە ناو دەبات و كەچی‮ ‬تازە داعش بە عومقی‮ ‬سەدان كیلۆمەتر هاتە ناو عێراق و دەستی‮ ‬گەیشتە سنووری‮ ‬كوردستان لە چیای‮ ‬قەرەچووغ‮ ‬شەڕی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كرد،‮ ‬شكور بۆ‮ ‬یەزدان شكان و‮ ‬10‮ ‬لاشەیان بەجێماون‮ ‬و پێشمەرگەش شەهیدێكی‮ ‬زیاتر كرد لە ژمارەی‮ ‬شەهیدانی،‮ ‬كەواتە شەرەفێكی‮ ‬تری‮ ‬زیاد كرد لە مێژووی‮ ‬خەبات و بەرخودانی،‮ ‬بە هەرحاڵ عەبادی‮ ‬وەك مەسەلە كوردییەكە گوتەنی‮ ‬لە لای‮ ‬ئەو‮ (‬نە بای‮ ‬دێت نە باران‮) ‬باسی‮ ‬ئەو هێرشەی‮ ‬داعش ناكات،‮ ‬چونكە ئەوەش وەك رووڕەشی‮ ‬ساڵی‮ ‬پار بوو كە لە مانگی‮ ‬10‮/‬2016 ‮ ‬كە داعش بەناو حەشد و جەیشی‮ ‬عێراقی‮ ‬داهات و دەیان دەیان كیلۆمەتری‮ ‬بڕی‮ ‬و بە هاوكاری‮ ‬عەبادییەكان كەركووكی‮ ‬گرت كە ئەم مێژووەش لە‮ ‬یاد ناچێت،‮ ‬ئەوكات من لە وتارێكم لە رۆژنامەی‮ ‬خەبات چەند راستییەكم بۆ رای‮ ‬گشتی‮ ‬نووسی‮ ‬بە هەمان شێوە ئەوەی‮ ‬پێرێش دڵنیام كە لە سنووری‮ (‬مەخموور‮) ‬لە دەشتی‮ ‬قەراجی‮ ‬بناری‮ ‬چیای‮ ‬قەرەچووغ‮ ‬روویدا دیسان بە موافەقە و بەچاوپۆشی‮ ‬حەشد و عەبادییەكان روویاندا،‮ ‬ئەگەرنا عەبادی‮ ‬سنووری‮ ‬عێراقی‮ ‬هەموو لە دەست بێت و داوا بكات كۆنترۆڵی‮ ‬نێوان سنووری‮ ‬كوردستان توركیا و كوردستان و ئێران بكات بە چ چاوو رووێك دێنەوە سەر شاشە كە لە بەرواری‮ 91/21/7102 داعش چەند كیلومەترێك نزیك سنووری‮ ‬هەولێر شەڕی‮ ‬پێشمەرگە بكات‮ ‬یان دەبێت ئەم داعشانە پیاوی‮ ‬عەبادی‮ ‬بن‮ ‬یان حەشد بن‮ ‬یان بەكرێگیراو و جاشی‮ ‬دەوراوپشتبن،‮ ‬ئەگینا كە عەبادی‮ ‬گوتی‮ ‬تەواو عێراق ئازاد بوو،‮ ‬داعش كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬دەی‮ ‬پێمان بڵێ كۆتایی‮ ‬هات‮ ‬یان نەهات؟‮! ‬گەر كۆتایی‮ ‬نەهات،‮ ‬یانی‮ ‬چی‮ ‬ئەم مەدح و سەنایە بۆچی‮ ‬لە هەمووشی‮ ‬سەیرتر عەبادی‮ ‬خۆی‮ ‬چی‮ ‬و‮ ‬یانی‮ ‬چی‮.‬

ئایا ئاگای‮ ‬لە سیاسەتی‮ ‬عێراق هەیە؟‮! ‬یان شتێكی‮ ‬ترە نە ئێمە و نە عێراقییەكان دەیزانن هەرچەندە من قەناعەتم وایە گەر داعشیش بن،‮ ‬ئەوان بۆ ئێمە نەهاتوون،‮ ‬چونكە داعش ئەو توانایەی‮ ‬نەماوە و ناكرێ لەو سنوورانەش بەبێ سانسۆر بگەنە ئەم شوێنە،‮ ‬كەواتە وەك گرتنی‮ ‬كەركووك لە 2016 ئەمەش گەمەیەكی‮ ‬عەبادییەكانە ئەمڕۆ‮ ‬یان سبەی،‮ ‬هەر دەردەكەوێت،‮ ‬چونكە دیارە عەبادییەكان بڕیاریانداوە كۆمەڵێك سەنگەرمان بۆ دروستبكەن لە رێگای‮ ‬نان لە رێگای‮ ‬كێشەی‮ ‬ناوەخو لە رێگەی‮ ‬داعش،‮ ‬برام هەموویان هەریەكن،‮ ‬گرنگ ئەوەیە،‮ ‬ئێمەی‮ ‬كوردیش‮ ‬یەكبین و دەرس و پەند لەو گەمانەی‮ ‬عەبادییەكان وەربگرین‮. ‬‮❊ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر‮ (‬پ.د.ك‮).

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌