2017-12-23

زەینەب سندی

ئێستا ئەو پرسیارە لای‮ ‬خەڵك دورست بووە،‮ ‬ئایا بۆچی‮ ‬كاتی‮ ‬كەركوك لە‮ ‬16ـی‮ ‬ئۆكتۆبەر فرۆشرا وخەڵك لەخورماتو بەدەستی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬ئەنفال كران و نەوتی‮ ‬كەركو بەڵان برا بەرەو ئیران،‮ ‬بوچی‮ ‬تاقم و لایەن گروپێك خوپیشاندانی‮ ‬نەكرد؟‮.‬

هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ماوەی‮ ‬26 ساڵی‮ ‬رابردوو سەڕەرایی‮ ‬گشت كێشەكانی‮ ‬بەردەمی‮ ‬و كەموكورتییەكان و ئیمكانییەتێكی‮ ‬سنووردار توانیوێتی‮ ‬روویەكی‮ ‬جوان و پێشكەوتنی‮ ‬سیاسی‮ ‬وئابووری‮ ‬ودیپلۆماسی‮ ‬پیشانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە و جیهان بدات‮. ‬بەڵگەی‮ ‬حاشا هەڵنەگریش،‮ ‬بوونی‮ ‬دەیان كۆنسۆڵ و كۆمپانیایی‮ ‬گەورەیە و هەروەها بینیمان كاتێ كە تیرۆریستان و داگیركەران هێرشیان كردە سەر كوردستان پشتیوانیی‮ ‬بۆ كورد پیشاندا‮. ‬

حكومەتی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬نوێنەری‮ ‬راستەقینەی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بۆیە دەبینین تەواوی‮ ‬دەوڵەتان بەتایبەت دەوڵەتە زلهێزەكان پشتوانی‮ ‬خۆیان بۆ نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەربریوە‮. ‬بەڵام بەغداد وهاوپیمانەكانی‮ ‬لە دەوڵەتی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬و هەندێك؟‮! ‬تاقم و لایەنی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستان هەوڵی‮ ‬ڕوخانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان دەدەن‮!. ‬بەڵام بەهیمەتی‮ ‬دڵسوزان ونیشتمان پەروەرانی‮ ‬كوردستان وپێشمەرگە سەركەوتوو نابن،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمرۆ لە دەڤەری‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە ژێر ناوی‮ ‬خۆپیشاندان دەگوزەرێ ودروشم دژی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان بەرزدەكرێتەوە و داوای‮ ‬رۆخانی‮ ‬حكومەت دەكەن؟‮!!‬،‮ ‬كە هەمان خواست و هەڵوێستی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا و وڵاتانی‮ ‬ئەقلیمییە‮!. ‬شاراوە نییە كە خواستی‮ (‬گێرەشێوەنەكانی‮ ‬دەڤەری‮ ‬سلێمانی‮) ‬هەمان خواستی‮ ‬حكومەتی‮ ‬شیعەگەرای‮ ‬بەغدایە كە پێویستە حكومەتێك بەناوی‮ ‬كوردستان نەمێنیت بەتایبەت لەم كاتەدا كە سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە هەوڵێكی‮ ‬چڕی‮ ‬دیپلۆماسیدایە بۆ شكاندی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬سەر كوردستان چارەسەر كردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان حكومەتی‮ ‬كوردستان و حكومەتی‮ ‬بەغدا و دروستكردنی‮ ‬لۆبی‮ ‬و گوشار لەسەر بەغدا بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬دستور وبەتایبەت مادەی‮ ‬140، وسەردانی‮ ‬ئەم جارەی‮ ‬رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ ئەلمانیا و ئەو پێشوازییە فەرمییەی‮ ‬لێ كرا و هەروەهاپێشتریش بە هەمان شێوە لە فەرنسا،‮ ‬بەغدا و هاوپیمانە ئەقلیمی‮ ‬و كوردستانییەكانی‮ ‬بەغدای‮ ‬دڵگران كردووە؟‮! ‬و چاك دەزانن كە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەركەوتوو دەبێت لە شكاندنی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬سەر كوردستان و ناچار كردن و پەلكێش كردنی‮ ‬عێراق بۆ سەر مێزی‮ ‬گفتوگۆ‮.‬

‮ ‬ئێستا ئەو پرسیارە لای‮ ‬خەڵك دورست بووە ئایا بۆچی‮ ‬كاتی‮ ‬كەركوك فرۆشرا وخەڵك لەخورماتو بەدەستی‮ ‬سوپای‮ ‬عیراق و میلیشیاكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و تاڵان كردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬كەركوك بەرەو ئیران،‮ ‬بوچی‮ ‬كەس خوپیشاندانی‮ ‬نەكرد ؟‮!‬،‮ ‬بۆچی‮ ‬ئەم هەموو سوكایەتیە لەلایەن شیعە وعەرەبەوە بەكورد كرا هیچ لایەنێك هەڵویستان نەبوو؟‮!. ‬لەجیاتی‮ ‬ئەو هەموو دژایەتیە دەبوایە هەموومان ئێك دەنگ بین بۆ ئازادكردنەوە كەركوك‮. ‬بەڵام گێرەشێوێنییەكانی‮ ‬ئەم دووسێ رۆژەی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬وەڵامی‮ ‬پرسیارەكان فەراهەم دەكەن‮. ‬بۆیە پێوستە هەموو ئەوانەی‮ ‬كە ئێستا دوای‮ ‬روخاندنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان دەكەن،‮ ‬دەبێ بەخۆیاندا بچنەوە و نەخزێنە نێو پیڵانی‮ ‬دوژمن و داگیركەرانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێ بزانن كە سەرچاوەی‮ ‬كێشە و كەمووكورتییەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان،‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارییە كە تاقمی‮ ‬خیانەتكارییەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەرپای‮ ‬كرد كاتێك كەركوكیان فرۆشت و ئێستاش نەوتەكەی‮ ‬بە تاڵان بەرە و ئێران دەبردرێ؟‮!. ‬ئێستاش بە پیلانی‮ ‬ئیران و عێراق دەیانهەوێت ئەو قەیرانە داراییەبخەنە ئەستووی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان و لەكەداری‮ ‬بكەن‮. ‬بەڵام گەنجان و لاوانی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬نیشتیمان و تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئەو خەونەیان لە گۆر دەنێن و وڵات بەرەوە ئاسۆیەكی‮ ‬گەش و لووتكەی‮ ‬سەركەوتنە هەنگاو دەنێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌