2017-12-23

رێبوار حەمەلاو شوانی

داگیركەران و دوژمنانی‮ ‬كورد و مافەرەواكانی‮ ‬بە درێژایی‮ ‬مێژوو هەموو شێوازێكیان بۆ لە ناوبردنی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانیی‮ ‬وەك رێباز و ئاڵاهەڵگری‮ ‬كوردایەتی‮ ‬تاقیكردەوە بەڵام نەك نەیان توانی‮ ‬بەڵكو‮ ‬ئەو رێباز زیاتر پێداگری‮ ‬لە گەیشتن بە مافەكانی‮ ‬كورد كردەوە وبەردەوامە‮..‬

گەر هەڵوەستەیەك لە سەر مەڕام و پیلانەكانی‮ ‬داگیركەران بكەن دەبینن كە پارتی‮ ‬وەك رێبازی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬وەك ئاڵاهەڵگری‮ ‬ئەو رێبازە هەمیشە لە نێو سێرەی‮ ‬دوژمنان بووە چونكە هیچ سازشیان لە سەر مافەرەواكانی‮ ‬كورد نەكردووە‮ .‬بە هۆی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬میراتی‮ ‬شۆڕشەیەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬كوردستان وەك ئەمانەتێكی‮ ‬گرانبەها ئەو رێبازە هەمووكات بۆتە ئامانجی‮ ‬داگیركەران و دوژمنانی‮ ‬كورد و كۆیلە و پیلانگێرییەكانیان‮ .‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان وەك رێبازی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬كوردستان‮ ‬‭?‬ێزی‮ ‬راستەقینەیە‮ ‬،‮ ‬‭?‬ەر لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی‮ ‬1946،‮ ‬تا‮ ‬‭?‬ەنووكە‮ ‬‭?‬ەر بە زیندوویی‮ ‬و بە‭?‬ێزی‮ ‬ماوەتەوە،‮ ‬لە‮ ‬‭?‬ەوڵدا بوو بێ وچان بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی‮ ‬گەلەكەمان بەڵام دەبینین چەندین جار گەلەكۆمەكی‮ ‬لێ كراوە،‮ ‬بۆ زیاتر بەرچاوروونی‮ ‬دەبینین‮ ‬‭?‬ەر لە ساڵی‮ ‬1964‮ ‬باڵی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە پیلانی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬گەلەكەمان درز دەخەنە ناو شۆڕش و‮ ‬یەكریزی‮ ‬گەلەكەمان لە پێناو لاوازكردن و نەگەیشتن بە ئامانجە‮ ‬ڕەواكان بەڵام خۆشبەختانە جارێكی‮ ‬دیكە بە رابەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر شۆڕش گور و تینێكی‮ ‬تازە بەخۆیەوە دەبینێت و مكوڕتر دەبێت بۆ داكۆكیكردن لە مافە رەواكان‮.‬

لە لایەكی‮ ‬دیكەوە وەك چۆن بینیمان دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد گەیشتبووە ئاستێك نزیك بووبینەوە لە راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و گەیشتن بە مافە رەواكانمان،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە لە‮ ‬16ی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬2017‮ ‬‭?‬ەندێ لە نەیارانی‮ ‬دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد بەشێكی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستانیان تەسلیم بە داگیركەران كردەوە،‮ ‬كە ئەمە بۆ‮ ‬‭?‬ەموو كوردێكی‮ ‬خاوەن ویژدان شۆكیكی‮ ‬گەورە بوو،‮ ‬بڕوام وایە ئەم كارەساتە گەورەیە‮ ‬‭?‬ەرگیز لە بیر كورد نەچێتەوە،‮ ‬‭?‬ەر لەم سۆنگەیەوە دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ ئەوە بووە رێگری‮ ‬بكات لە‮ ‬‭?‬ەوڵە نەزۆكانەی‮ ‬دوژمنان كە دەر‭?‬ەق بە گەلەكەمان ئەنجامی‮ ‬دەدەن،‮ ‬بۆیە دەتوانین ئەو مافە بە پارتی‮ ‬بدەین كە‮ ‬‭?‬ێزی‮ ‬راستەقینە و بریارە مەزنەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە ئەگەر پارتی‮ ‬نەبوایە دەمێك بوو میللەتەكەمان پەرتەوازە دەبوو،‮ ‬پێویستە‮ ‬‭?‬ەموو لایەنەكان وەك پارتی‮ ‬رێبازی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و شەهیدان‮ ‬،رێگەی‮ ‬سەربەستی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬بیر بكەنەوە‮.‬

ئەو كوردستانەی‮ ‬كە بە خوێنی‮ ‬500 هەزار شەهید و هەزاران بریندار و ماندووبوون رزگاركراوە و هیچ كات فێری‮ ‬ژێر دەستی‮ ‬نەبووە و هەمیشە ئازاد ویستۆێتی‮ ‬بە ئازادی‮ ‬بژێت‮ ‬،‮ ‬مێژوو گشت شانازیی‮ ‬و سەروەرییەكانی‮ ‬تۆماڕ‮ ‬كردووە‮ ‬،‮ ‬مەحاڵە تەسلیمی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬داگیركەران بێ.ئەوەی‮ ‬جێی‮ ‬هەڵوەستەیە ئەوەیە كە ئەو داگیر ورژێمانەی‮ ‬ئێستا پەندیان لە رژێمەكانی‮ ‬پێش خۆیان وەرنەگرتووە و‮ ‬یانیش دیارە لە بەر تەماح و بوغراییان لە بیریان چۆتەوە كە چی‮ ‬بە سەر ئەوانی‮ ‬پێش خۆیان هاتووە‮ .‬نزیكە‮ ‬85 ساڵە ئەم سیاسەت و ئایدیا و مۆدیلە لە عێراق پەیڕەو كراوە،‮ ‬بێگومان ئەمەش دەبێتە قوڵبوونی‮ ‬برینەكانی‮ ‬نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬عێراق‮. ‬شیعە تاسەر ئێسقان دژی‮ ‬سوننەیە،‮ ‬هەردووكیان دژی‮ ‬كوردن،‮ ‬كرستیانەكان كەنیسە و ماڵ و موڵكیان تاڵان كراوە،‮ ‬توركمان دەمكوت كراوە،‮ ‬سابیئە و ئێزدی‮ ‬و كاكەیی‮ ‬و‮ ...‬هتد،‮ ‬هەریەكەیان كراوە بە گژ ئەوی‮ ‬دیكەدا‮. ‬باشە وڵاتێك‮ ‬85 ساڵ لەسەر ئەم فورمەڵەیە حوكمڕانی‮ ‬كردبێ،‮ ‬چۆن ئێشتا چاوەڕێی‮ ‬لێبوردەی‮ ‬و پێكەوەژیان و هاوبەشی‮ ‬لە جڤان و كۆمەڵگا و حكومەتی‮ ‬عێراق دەكرێت‮!. ‬مەگەر سەركردە و بەرپرسەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق كوڕی‮ ‬ئەم كۆمەڵگایەی‮ ‬عێراق نین؟‮!. ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان هەموو رێگاو و شێوازێكی‮ ‬تاقیكردۆتەوە لە پێناو پاراستنی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬عێراق و سەروەری‮ ‬عێراق و برایەتی‮ ‬میللەتانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام بێ سوود بووە و هەر خەڵكی‮ ‬كوردستان باجی‮ ‬خۆشباوەڕی‮ ‬و نیشتیمان پەروەر و جوامێری‮ ‬خۆی‮ ‬داووە‮. ‬دەبێ دوژمنان و داگیركەران ئەو راستیە بزانن كە ئێمەی‮ ‬كورد تا خاوەنی‮ ‬پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی‮ ‬و میللەتێكی‮ ‬خۆراگر و شەهید پەروەر بین ئەوا بستێك خاكی‮ ‬كوردستان بە داگیركراویی‮ ‬نامێنێتەوە‮ ..‬

سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬چۆن لە رۆژانی‮ ‬راپەڕینە شكۆمەندەكەی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لە‮ ‬1991‮ ‬لە كۆبوونەوەیەكی‮ ‬بەرفراوانی‮ ‬جەماوەریدا لە شاری‮ ‬كۆێێ پێشنیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردنێكی‮ ‬ئازادانەی‮ ‬كرد كە پێكهێنانی‮ ‬پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬وەك چۆن پێ بە پێ لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا خواست و ئامانجی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1992‮ ‬لە ئۆتۆنۆمییەوە بۆ فیدرالی‮ ‬گۆڕی‮ ‬كە سیانزە ساڵ دواتر ئەمەشی‮ ‬لە بەغدا چەسپاند،‮ ‬وەك چۆن رۆڵی‮ ‬میحوەری‮ ‬هەبوو لە ئاراستەی‮ ‬كارەكانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬عێراقی‮ ‬و،‮ ‬دواتر كاراكتەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬بوو لە چەسپاندنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد لە دەستووری‮ ‬عێراقدا،‮ ‬بەربەستیش بوو لەوەی‮ ‬بەهۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬تایفی‮ ‬و مەزهەبییەوە گۆمی‮ ‬خوێن لە عێراق دروست بێت،‮ ‬ئاواش بووە سپڕی‮ ‬كوردستان بە رووی‮ ‬پەلاماری‮ ‬وەحشیگەرانەی‮ ‬داعش داو،‮ ‬خۆی‮ ‬مەیدانی‮ ‬سەرپەرشتی‮ ‬ئەو شەرە سێ ساڵەیەی‮ ‬كرد،‮ ‬كە گیان و قوربانیدانی‮ ‬زۆری‮ ‬رۆڵەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ناوی‮ ‬كورد و پیشمەرگە كەوتەوە سەردێڕی‮ ‬شانازینامەكان لەسەر ئاستی‮ ‬دونیا.؟ لە هەموو ئەم وێستگانەداو،‮ ‬لە خەباتە دیپلۆتییەكەشیدا وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە درێژایی‮ ‬دوانزە ساڵ،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەمیشە داكۆكی‮ ‬لە مافە بنەڕەتییەكانی‮ ‬گەلەكی‮ ‬كردووەو،‮ ‬وەدەستهێنانی‮ ‬ئەم مافەی‮ ‬بە كلیلی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬بۆ وڵات وەسف كردووە،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش هەمیشە ئامرازە مەدەنییەكان و رێكارە دیموكراسییەكانی‮ ‬بە دەرچەی‮ ‬گونجاو زانیوە،‮ ‬دوایین كاریش كە سەرۆك بارزانی‮ ‬لەم رووەوە هەم هەوێنی‮ ‬بوو و هەم بە پەسندی‮ ‬زانی،‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم بوو لەسەر ئاستی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان بۆ راوەرگرتنی‮ ‬خەڵك لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئایا دەیانەوێت سەربەخۆ بژین‮ ‬یان بە تابعی‮ ‬بەغدا بمێننەوە،‮ ‬هەر خۆیشی‮ ‬ئاڵاهەڵگری‮ ‬بوو و تەواوی‮ ‬كوردستانی‮ ‬تەی‮ ‬كرد بۆئەوەی‮ ‬پەیامی‮ ‬خۆی‮ ‬لەمبارەوە بە گوێی‮ ‬هاونیشتمانییان بدات،‮ ‬وەك چاوەڕوان دەكرا زۆرینەی‮ ‬رەهای‮ ‬دەنگدەران ملكەچی‮ ‬و ژێردەستەییان رەتكردەوەو،‮ ‬تاجی‮ ‬سەركەوتن بەسەر چیای‮ ‬خەبات و قوربانیدانی‮ ‬ئەم گەلە نرا ـبەوەی‮ ‬لە رۆژی‮ ‬25/9 دا لە كەرنەڤاڵێكی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬بەرفراواند بەرەو سەندوقەكانی‮ ‬دەنگدان چوون و دەنگیان بەرێژەی‮ ‬نزیكەی‮ ‬93 لەسەدا بەڵێ دا و ناوی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و كورد وكوردستان چووە مێژوویی‮ ‬پر لە شانازیی‮ ‬و سەروەریی‮. ‬بەدڵنییاییەوە حكیمەت وكارێزمایی‮ ‬پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی‮ ‬ئەم قۆناغە هەستیارە بەرەو سەركەوتوویی‮ ‬بەرەو لووتكە و كەناڕی‮ ‬ئاڕامی‮ ‬ئاڕاستە دەكات‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌