2017-12-23

بەدرخان زاوێتەیی

نامەوێت زۆر بۆ مێژوو بگەڕێمەوە بە تایبەتی‮ ‬شوێنەوارە نەرێنیەكان و كارەساتەكان،‮ ‬كە بەسەر دۆزی‮ ‬كورد هاتووە پاش رێكەوتنامەی‮ ‬سایكسبیكۆ ساڵی‮ ‬1916 و خیانەتی‮ ‬1966 لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و پیلانە شوومەكەی‮ ‬جەزایەر ساڵی‮ ‬1975 و خیانەتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لە‮ ‬1983 تا بە شاڵاوەكانی‮ ‬ئەنفالی‮ ‬1988 و راپەڕینە شكۆدارەكەی‮ ‬199 كە ئەو رووداوانە درزێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لە ناو ماڵی‮ ‬كورد دروست كرد،‮ ‬كە ناكرێت لە نێوان رۆژ و شەوێك دا چاكبكرێتەوە و لەوەش گرنگتر دەبێت بزانین هۆی‮ ‬زۆربەی‮ ‬رووداوەكان بۆ ئەجیندای‮ ‬موخابەراتی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬دەگەڕێتەوە،‮ ‬كە لە سەرووی‮ ‬هەموویانەوە بەریتانیا و ئێرانی‮ ‬بەدواوە بووە‮.‬

ئەوە ئەو ئەجیندایانە بوو،‮ ‬كە لە ساڵی‮ ‬1993 ئاوری‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬لە ناو هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬هەڵگیرساند،‮ ‬كە بۆ‮ ‬یەكەمین جار بوو هەڵبژاردنی‮ ‬تێدا هاتەكرن و‮ ‬یەكەمین كابینەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬تێدا پێكهێنرا‮. ‬ئەو ململانێیەش هۆیەكی‮ ‬تر بوو بۆ قوڵكردنەوەی‮ ‬درزەكە و هەرێمی‮ ‬دابەشی‮ ‬سەر دوو ئیدارە كرد،‮ ‬یەك لە هەولێر و ئەوەیدیكە لە سلێمانی‮ ‬و بارودۆخەكە بەم شێوەیە مایەوە تا ساڵی‮ ‬2003 و رووخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬دكتاتۆری‮ ‬عیراق،‮ ‬بەڵام لە ساڵی‮ ‬1992 تا‮ ‬2003 و دواتر لە‮ ‬2009 ەوە تا رۆژی‮ ‬ئەمڕۆ ئەجێندا هەواڵگرییەكان و حكوومەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬بەغدا دووبەرەكی‮ ‬و رق و كینە و رۆشنبیری‮ ‬پێشێلكردنی‮ ‬ئەوەیدی‮ ‬و جوڵانەوەیەكی‮ ‬فراوانیان خستبووە گەڕ‮ ‬بۆ شێواندنی‮ ‬مێژووی‮ ‬كورد و دروستكردنی‮ ‬رووداوی‮ ‬مێژوویی،‮ ‬كە هیچ بنەمایەكی‮ ‬نیە لە كوردستان بە تایبەتی‮ ‬لە سنووری‮ ‬ئیدارەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كورد‮ ‬یەكنەگرێت و داوای‮ ‬مافە نەتەوەییەكانی‮ ‬نەكات‮.‬

ئەم بۆ ماوە خراپ و مەترسیدارەی‮ ‬بۆ حكوومەتی‮ ‬ئێستای‮ ‬هەرێم ماوەتەوە شوێنەوارەكەی‮ ‬نەهێڵێت و ناو ماڵی‮ ‬كورد‮ ‬یەك ریز بكات بۆ روبەروبونەوەی‮ ‬ئەو گۆڕانكاریە گەورەی‮ ‬رووی‮ ‬لە ناوچەكە كردووە‮. ‬لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵێكی‮ ‬زۆر خراوەتەگەڕ‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬لێكتێنەگەیشتنەكان و پڕكردنەوەی‮ ‬درزەكە ئەمەش لەو كاتەدایە كە ئەجینداكان هێشتا ئامانجەكەیان نەپێكاوە و بە ئەنجامی‮ ‬هەستپێكراو نەگەیشتوون‮.‬

پاش رووداوەكەی‮ ‬16 ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ساڵی‮ ‬2017 و ئەو كارەساتەی‮ ‬بەسەر كوردستان هاتووە دەركەوت زۆربەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد لایەنێك نیە لەوەی‮ ‬لە ناو ماڵی‮ ‬كورد روویداوە،‮ ‬بەڵكو كەسانێك لە ناو حزبەكان لە پێناو بەرژەوەندی‮ ‬سیاسیی‮ ‬خۆیان دەنگەكانی‮ ‬گەل بەكاردەهێنن بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ئەجیندای‮ ‬دیاریكراو بۆ خزمەتگەیاندن بە بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان‮. ‬ئەمەش وای‮ ‬لە ئیدارەی‮ ‬هەرێم كردووە بكەوێتە بارودۆخێكی‮ ‬زۆر مەترسیدار لە هەموو لایەنێكەوە و ئەمە كاری‮ ‬بەوە گەیاندووە،‮ ‬كە بەرپرسێتی‮ ‬گەورە و ئەستەم بكەوێتە ئەستۆی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ روبەڕوبونەوەی‮ ‬ئەو كێشەو گرفتانەی‮ ‬رووی‮ ‬لە هەرێم كردووە لە سەرووی‮ ‬هەموویانەوە‮ ‬یەكخستنی‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬كورد بۆ روبەڕوبونەوەی‮ ‬سیاسەتە دومنكارییەكانی‮ ‬بەغدا بەرامبەر هەرێم‮. ‬دەزانین سیاسەتی‮ ‬بەغدا بە پاڵپشتی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتیە دەنا بەغدا زاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەدەكرد ئەو هەموو رێوشوێنانە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بگرێتەبەر‮. ‬ئەمەش لەو كاتەدایە،‮ ‬كە مسعود بارزانی‮ ‬رەتیكردەوە ویلایەتەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬درێ بكرێتەوە و خۆی‮ ‬بۆ هەڵبژاردنەكانی‮ ‬دادێ ناپاڵێوێت‮. ‬هەر بۆیە دەسەڵاتەكانی‮ ‬بەسەر حكوومەت و ئەنجوومەنی‮ ‬دادوەری‮ ‬و پەرلەمان دابەش كرد‮. ‬ئەمە ئەركی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬قوڕستر كرد،‮ ‬بەڵام دەرگای‮ ‬دانووستاندنی‮ ‬دیكەی‮ ‬لەبەردەم دەكرێتەوە لەگەڵ حزبە كوردیەكان بەوپێیەی‮ ‬ئێستا ئەو حزبانە پاساوی‮ ‬ئەوەیان نەماوە سەرۆك بارزانی‮ ‬واز لە دەسەڵات بێنێت‮. ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت چەند سەردانێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬و نا فەرمی‮ ‬كرد بۆ لای‮ ‬حزبە كوردستانیەكان و لە هەگبەكەی‮ ‬كۆمەڵێك رێوشوێنی‮ ‬خستە بەردەم سەركردایەتی‮ ‬حزبەكان و هاوكات لەگەل ئەمەشدا دەستپێشخەریگەلێكی‮ ‬خستەبەردەم بەغدا بۆ دانووستاندن‮. ‬پێشتر بەڕێزیان لە هەوڵی‮ ‬بێ پسانەوەدایە تێڕوانینی‮ ‬حزبە سیاسییەكان لێك نزیك بكاتەوە و تێڕوانینێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬لا دروست بێت بۆ گەیشتن بە رێكەوتنێكی‮ ‬هەمەلایەن لە نێوان هەموو حزبەكان دا پێش چوونە ناو دانووستاندن لەگەڵ لایەنی‮ ‬عیراقی‮. ‬هەروەها بۆ ئەوەش‮ ‬یەك رێزی‮ ‬لە ناو ماڵی‮ ‬كورد دروست بكات بۆ كشانەوە لە پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬لە حاڵەتێكدا بەغدا پێی‮ ‬لەسەر ئەوە داگرت،‮ ‬كە وەڵامی‮ ‬دەستپێشخەرییەكان نەداتەوە و ئابلۆقە و سزای‮ ‬بەردەوام بەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان دا بسەپێنێت‮.‬

لێرەدا بۆمان دەردەكەوێت ئەركەكە چ قوڕسە،‮ ‬كە حكومەتی‮ ‬ههەرێم هەوڵ دەدات بەجێیبگەیەنێت و بگاتە لێكتێگەیشتنێكی‮ ‬هاوبەش و رێكەوتن لەگەڵ حزبە كوردیەكان بۆ روبەروبوونەوەی‮ ‬بەغدا‮. ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت باش دەزانێت بەبێ‮ ‬یەك ریزی‮ ‬ناو ماڵی‮ ‬كوردی‮ ‬لەگەڵ بەغدا ناگەینە هیچ ئەنجامێك،‮ ‬كە رۆژانە شێوەیە دوژمنایەتیەكەی،‮ ‬كە قسەی‮ ‬پێ دەكات دژی‮ ‬هەرێم و لەمەشدا ناكۆكیەكانی‮ ‬قۆستۆتەوە،‮ ‬كە لە نێوان حزبە كوردستانیەكان هەیە،‮ ‬كە بۆی‮ ‬هەیە جارێكی‮ ‬تر هەرێم بەرەو دوو ئیدارەیی‮ ‬بباتەوە‮. ‬بەڵام حكوومەت بە هەموو توانایەكی‮ ‬هەوڵ دەدات رێی‮ ‬لێ بگرێت و لە بنەڕەتدا گەلی‮ ‬كوردستان ئەو پڕۆژەیە رەتدەكاتەوە‮. ‬بۆیە لەسەر لایەنە كوردەكان پێویستە پاڵپشتی‮ ‬حكوومەت و ئەو هەوڵانە بكەن،‮ ‬كە سەرۆكەكەی‮ ‬خستوویەتیەگەڕ‮ ‬بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان و بیركردنەوە لە بەرژەوەندی‮ ‬و دوارۆژی‮ ‬كوردستان و گەلەكەی‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬بیر لە بەرژەوەندیە حزبییەكان بكەنەوە و پێ دابگرن لە دوژمنایەتی‮ ‬و پاكتاوكردنی‮ ‬حزبی‮ ‬لە نێوان‮ ‬یەكتری،‮ ‬چونكە ئەم بیركردنەوە و ئاراستەیە وا لە بەغدا دەكات لەسەر هەڵوێستە دوژمنكارییەكانی‮ ‬بەردەوام بێت و هەرێم دابەش ببێت و ململانێی‮ ‬تر دروست بێت و لە كۆتاییدا بە تەواوی‮ ‬هەرەس بێنێت‮.‬

لە عەرەبییەوە‮: ‬شوان سەرابی

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌