2017-12-23

خه‌بات: ساسان دەروێش‮ ‬

مۆزەخانەی‮ ‬دی‮ ‬ئەپڵ لە شاری‮ ‬ئەمستردام پایتەختی‮ ‬هۆڵەندا،‮ ‬هاوكاروپاڵپشتی‮ ‬پێشانگایەك بوو بۆ هونەرمەند هیواك،‮ ‬لەسەر بیرەوەریەكانی‮ ‬كە بەشێوەیەكی‮ ‬هونەری‮ ‬زۆر بەرز بە ئامادەبوونی‮ ‬بەشێكی‮ ‬بەرچاولە هونەردۆستانی‮ ‬كوردو هۆڵەندی‮ ‬و كوردانی‮ ‬ئەوشارە نمایشكرا بۆ چەند هەفتەیەك‮.‬

لە كردنەوەی‮ ‬پێشانگاكەشدا چەند پارچە مۆسیقاوگۆرانی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬میوانەكان كران‮ ‬ڕێناس عارف بەكلارنێت وتوانا تەوێڵەی‮ ‬بە عود وفەرزاد سەیفی‮ ‬وڕوناك فەرەجی‮ ‬بە دەف ونەریمان گۆران بە گیتار،‮ ‬هاوكات لەگەل نمایشی‮ ‬ئەم پێشانگایەداولە‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬تردا چەند چالاكیەكی‮ ‬تری‮ ‬هونەری‮ ‬لەلایەن چەند هونەرمەندێك وچالاكوانی‮ ‬كورد پێشكەشكران لە وۆركشۆپی‮ ‬خواردن دروستكردن ومۆسیقاوگۆرانی‮ ‬كوردی‮ ‬و وۆركشۆپی‮ ‬فۆتۆگرافی‮ ‬ودواتر وێنەكێشان لەسەر زەوی‮ ‬لەلایەن‮ ‬ڕێناس عارف بۆ زیاتر قسەكردن لەسەر چۆنیەتی‮ ‬بەرێوەچوونی‮ ‬چالاكیەكان وبەشداربوانمان بەم شێوەیە دواند بۆ خەبات‮ .‬

بوونی‮ ‬ئێمە لە ئەتڵەس ئەچێ وهەمیشە بەردێكمان بەشانەوەیە

سەرەتا هونەرمەند‮ ‬ڕێناس عارف وێنەكێش لەسەر زەوی‮ ‬لە چالاكیەكدا لەوبارەیەوە گوتی،‮ ‬ئەم پرۆژەیە مۆزەخانەی‮ ‬دی‮ ‬ئەپڵ لە ئەمستردام پێی‮ ‬هەڵساوە بەكردنەوەی‮ ‬پێشانگایەكی‮ ‬ڤیدیۆئارتی‮ ‬بۆهونەرمەندی‮ ‬كورد هیوا ك،‮ ‬لە دوای‮ ‬نمایشی‮ ‬ئەم پێشانگایە هەڵساین بەكۆكردنەوەی‮ ‬كۆمەڵیك‮ ‬یادەوەری‮ ‬ئەوكەسانەی‮ ‬لەگەڵ ئەم پێشانگایە ئەتوانن كارێكی‮ ‬هونەری‮ ‬بخوڵقێنن،‮ ‬ئێمە كۆمەڵێك هاوڕێی‮ ‬دیرێنی‮ ‬كاك هیوا ك بووین بەتایبەتی‮ ‬من كە هاورێی‮ ‬منداڵیمەكە هات بۆ ئیرە پێی‮ ‬راگەیاندم كە هاوكات لەگەڵ كردنەوەی‮ ‬پێشانگاكە هەندێ كاری‮ ‬هونەری‮ ‬بكرێت لە هەمان هۆڵ،‮ ‬ئێمەش بڕیارماندا هەریەكەوبەكارێكی‮ ‬هونەری‮ ‬بەشداربێت،‮ ‬كارە هونەریەكەی‮ ‬منیش كارێكی‮ ‬نیگاری‮ ‬سەرشەقام بووبەڵام من لە ژوورەوەكردمان،‮ ‬وێنەیەكی‮ ‬گەورە بوو لەگەڵ هەموو ئامادەبوان بەنزیكەی‮ ‬20 ‮ ‬كەس كارەهونەریەكەمان بەئەنجام گەیاند،‮ ‬من لە سەرەتاوە هێڵكاری‮ ‬وێنەكەم كێشا دواترئامادەبوان وهاوڕیی‮ ‬هونەردۆست‮ ‬هەریەكەولەلای‮ ‬خۆیەوە دەستیان كردبە پڕكردنەوە و هەریەكە وبەبیرەوەریەك گفتوگۆكانیان گەرمتردەكرد لەوكارانەی‮ ‬لە‮ ‬ڕابردوودا كراوە،‮ ‬لەم كارە هونەریەدا باسمان لێوەدەكرد،‮ ‬من بیرەوەریم هەبوولەگەڵ هیوا ك كە پێشترچۆن باسی‮ ‬هونەرمان دەكردوكاتێك قوتابی‮ ‬بووین چۆن خۆمان فێری‮ ‬هونەر دەكرد لە پەرتوكە كۆنەكانی‮ ‬یۆنانیەكانەوە وێنەمان دەكێشابۆ ئەوەی‮ ‬فێری‮ ‬هێڵكاری‮ ‬بكەین،‮ ‬هاتم هەموو ئەمانەم لە وێنەیەكی‮ ‬گەورەدا ئاوێتەیی‮ ‬یەكتركرد ودروست كرد كە پەیوەندی‮ ‬بەكارەكانی‮ ‬هیواوە هەبوو،‮ ‬هیوا ك باس لەبەردبوونی‮ ‬مرۆڤ دەكات كە لەم سەردەمەدا بەها مرۆییەكان بەرەو بەردبوون دەچێ بەهەمان شێوە‮ ‬یەكسانم كردبە میتۆلۆژیایی‮ ‬یۆنانی‮ ‬كە بەرد دەورێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەبووە لە دروست كردنی‮ ‬شارشتانیەتدا هەروەها ئەویەكسانیەی‮ ‬نێوان بەرد و مرۆڤ،‮ ‬وێنەكەی‮ ‬من نیگاری‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬یۆنانی‮ ‬یە‮ ‬یەكێك لە كارئەكتەرە‮ ‬یۆنانیەكانە كە ناوی‮ ‬ئەتڵەسەكە هەموو جیهانی‮ ‬خستۆتە سەرشانی‮ ‬وەمن‮ ‬یەكسانم كردۆتەوە بەكۆمەڵگای‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەئێستاوە كە كێشەی‮ ‬هەمووجیهانی‮ ‬لەسەرشانیەتی‮ ‬ودەیەوێ لەم بارەگرانەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربازبكات و بە هەموو جیهان بڵێن ئێمەش هەین بوونی‮ ‬ئێمە لە ئەتڵەس ئەچێ وهەمیشە بەردێكمان بەشانەوەیە بە درێژایی‮ ‬مێژوو مرۆڤی‮ ‬كورد ئەوبەردەی‮ ‬بەشانەوەیە بەڵام ئەیەوێ لە جیهانی‮ ‬ئەمڕۆدابوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بسەلمێنێ دەبێت بەرهەمی‮ ‬هەبێت وبچوكترین كاریش كە ئێمە بیكەین كێشەكەمان نیشانی‮ ‬دنیابدەین وەبەجیهانی‮ ‬بسەلمـێنین كە ئێمە ناوەستین هەتاكو بتوانین بەرەنگاری‮ ‬كێشەكان دەبین وبەئاگاییەوە بەرەوداهاتووبڕۆین

لەم وڵاتە ساردە ولە پاڵ بەردە گەرمەكەی‮ ‬هونەرمەند هیواك كۆبینەوە

پاشان هونەرمەندی‮ ‬شێوەكار ئیحسان موحێدین وەك سەرپەرشتیاری‮ ‬چالاكیەكان لە دوای‮ ‬كردنەوەی‮ ‬پێشناگاكەی‮ ‬هیوا ك لەوبارەیەوە گوتی،‮ ‬هەروەك‮ ‬خۆتان دەزانن بیرۆكەی‮ ‬چالاكیەكانی‮ ‬تر لەدوای‮ ‬پێشنگاكەی‮ ‬كاك هیواوە هات لەگەلەرییەكەی‮ ‬كە هونەرمەندیكی‮ ‬كوردە وخەڵكی‮ ‬سلێمانیە كارەكەشی‮ ‬خۆیی‮ ‬لە‮ ‬5 فیلیمی‮ ‬ڤیدیۆیی‮ ‬دەبینێتەوە كە باس لە بیرەوەریەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات كە لەڕابردوودا‮ ‬ڕویان داوە لەكارێكی‮ ‬هونەری‮ ‬زۆربەرزنمایشیكرد،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئێمەش بتوانین‮ ‬هاوكات كۆمەڵێك كاری‮ ‬هونەری‮ ‬تر بەئەنجام بگەیەنین لە كۆكردنەوەی‮ ‬بیرەوەریەكان لەم ووڵاتە ساردە ولە پاڵ بەردە گەرمەكەی‮ ‬هونەرمەند هیوا ك كۆبینەوە وگفتوگۆ بكەین كە خۆشبەختانە توانیمان لە چەند‮ ‬ڕۆژوبەشێكدا وۆركشۆپی‮ ‬خواردن دروستكردن لەلایەن خۆم وپەروین تۆفیق بەئەنجام بگەیەنین ولەگەل وۆركشۆپی‮ ‬فۆتۆگراف لەلایەن فەرزاد سەیفی‮ ‬وڕوناك فەرەجی‮ ‬وهەروەها مۆسیقاو گۆرانی‮ ‬لەلایەن مونیر گۆران ونەریمان گۆران ودواتر وێنەكێشانی‮ ‬سەرزەوی‮ ‬لەلایەن‮ ‬ڕێناس عارف كە هەموو‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬شەممەیەك ئەنجام دراون‮ ‬

هەروەها هونەرمەند ئاشتی‮ ‬گەرمیانی‮ ‬وەك بەشداربوویەكی‮ ‬ئەم چالاكیە لەوبارەیەوە گوتی،‮ ‬زۆر خۆشحاڵ بووم بەبینینی‮ ‬كارێكی‮ ‬هونەری‮ ‬وابەرزوپڕ‮ ‬لە چالاكی‮ ‬لەخۆبگرێ لە‮ ‬ڕوژانی‮ ‬دوای‮ ‬كردنەوەی‮ ‬پێشنگاكەی‮ ‬هونەرمەند هیوا ك،‮ ‬بەشداربوونم لە هاوكاری‮ ‬كاروبیرۆكەی‮ ‬كاكە‮ ‬ڕیناس عارف،‮ ‬بەڕایی‮ ‬من پرۆژە‮ ‬یە وێڕای‮ ‬پێشكەشكردنی‮ ‬كارە هونەریەكانی،‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬هونەرمەندانیش بووە كە بتوانن گفتۆگۆی‮ ‬كاری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬وهاوبەش پێكەوە ئەنجام بدەن وەك ئەوبەردە گەرمەی‮ ‬كە نمایشكراوە بۆ كۆكردنەوەمان لە دەوری‮ ‬وهیوادارم ئەم بیرۆكانە بەردەوام بێت بۆ پێشكەشكردنی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬لە نێوكۆمەڵگایەكی‮ ‬ئەوروپی

ئاماژەن بەدنیایەكی‮ ‬پراگماتیكی‮ ‬لە ئامراز گەلێكی‮ ‬نایاسایی‮ ‬كۆچكردن

لە دوایدا هونەرمەند توانا تەوێڵەی‮ ‬وەك بەشدارێك لە زۆرینەیی‮ ‬چالاكیەكان لەوبارەیەوە گوتی،‮ ‬لە سەرەتاوە من بەشداربووم لەكارە هونەریەكان لەگەل هونەرمەندانی‮ ‬هاورێم ولەچەند چالاكیەكی‮ ‬هەمەڕەنگ كە لە چەند هەفتەی‮ ‬ڕابردوودا بەئەنجام گەیەنران و هەموو ئەوكارەهونەریانەشمان گرێمان دایەوە بە بیروەری‮ ‬وپێشنگاكەی‮ ‬هیوا ك كە وەختی‮ ‬خۆی‮ ‬لە هۆڵەندا بووە وئێستا لە بەرلین دەژی‮ ‬وباس لە ئەزموونی‮ ‬ژیانی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬كۆچبەران وهەروەها ئەوشوێنانەی‮ ‬كە بیرەوەری‮ ‬وبەسەرهات لێكدەئاڵێن نیشان دەدەن بەمجۆرە ئەوان ئاماژەن بەدنیایەكی‮ ‬پراگماتیكی‮ ‬لە ئامراز گەلێكی‮ ‬نایاسایی‮ ‬كۆچكردن دەكەن كە شێوازی‮ ‬گشتی‮ ‬وەبیرهێنانەوە نیشان دەدات كاری‮ ‬ئەمڕۆشمان هاوكاری‮ ‬كاك‮ ‬ڕێناس عارف بووم بۆ كێشانی‮ ‬وێنەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬سەرزەوی‮.‬

لە كۆی‮ ‬كارانیشدا ئاشنابووین بەكۆمەڵیك هونەرمەندوكاری‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬گرێدراولە بیرەوەریەكان

لە كۆتایشدا‮ ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬هۆڵ و پاڵپشتی‮ ‬چالاكیەكان هونەرمەندی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬داڤید لەوبارەیەوە گوتی،‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬ماوەی‮ ‬پێشانگاكە دی‮ ‬ئاپڵ چەندین چالاكی‮ ‬جۆراو جۆر بۆ هاوبەشیكردنی‮ ‬ئەزموونەكان وزانستی‮ ‬تایبەت بەبابەتە سەرەكییەكانی‮ ‬پێشانگاكە‮ ‬ڕێكخرا،‮ ‬كۆی‮ ‬بیرەوەرییەكان بەهاوكاری‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬كوردودراوسێكانی‮ ‬دی‮ ‬ئەپڵ پەرەی‮ ‬پێ دراوە و كاری‮ ‬هونەریی‮ ‬دی‮ ‬ئەپڵ خاڵێكی‮ ‬گرنگ بوو بۆ هاوبەشیكردنی‮ ‬یادەوەرییەكان وفێربوون لە پێشینەی‮ ‬كۆچكردنەكانی‮ ‬یەكترولە كۆی‮ ‬كارانیشدا ئاشنابووین بەكۆمەڵیك هونەرمەندوكاری‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬گرێدراولە بیرەوەریەكان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌