2017-12-24

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆشداریی توند بە حکوومەتی عێراق دەدات و ڕای دەگەیەنێت کە ئەگەر هێرش بکەنە سەر خورمەڵە، ئەوان بێدەنگ نابن.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوه‌ :  ھیوادارین جووڵەی سوپای عێراق لە سنووری مەخموور بۆ ھێرشکردن نەبێت، بەتایبەت دوای ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی جووڵە سوپای عێراق، ئەگەریش نیازی ھێرشیان هەبێ، بێ دەنگ نابین".

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان لە حاڵەتی هێرشی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی (خورمەڵە) لە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر بێدەنگ نابن و ڕای گەیاند: ”ئێمەش دەتوانین ھێرش بکەین بۆ سەر بیرە نەوتییەکانی بای حەسەن“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند جارێک ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، هۆشداری لەبارەی بوونی جموجۆڵی سەربازیی هێزە عێراقییەکان لە مەخموور داوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌