2017-12-26

‬سازان وەهاب
رووداوەكانی‮ ‬هەفتەی‮ ‬رابردووی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و رانیە و هەڵەبجە و گەرمیان،‮ ‬جۆرێك لە فەوزا و وێرانكاری‮ ‬تێدا بوو،‮ ‬وەك هەموو جارێك مافی‮ ‬رەوایی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستانیان كرد بە ئەجێندایەكی‮ ‬حزبیانە و ناڕەزاییەكانیان بەرەو توندوتیژی‮ ‬برد،‮ ‬دیمەنی‮ ‬بەردبارانكردن و تەقەكردن و بەكارهێنانی‮ ‬منداڵ بۆ كاری‮ ‬توندوتیژی‮ ‬ئەو پەڕی‮ ‬مەترسییە لەسەر سەقامگیری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬
هیچ لایەنێك،‮ ‬یا حكومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬نكۆڵی‮ ‬لەوە ناكات،‮ ‬قەیرانەكان و دۆخی‮ ‬ئابوری‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬كوردستان مایەی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬نەبێت،‮ ‬بەڵكو هەمووان لەسەر‮ ‬یەك خاڵ كۆكین كە دۆخێكی‮ ‬لەم جۆرە سەختی‮ ‬ژیانی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬گەیاندۆتە ئاستی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬و ناڕەزاییەتی،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش خۆنیشاندان مافێكی‮ ‬تەواو سروشتیە و هەموو‮ ‬یاسا و رێكارێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و مافی‮ ‬هاووڵاتیان رێگە دەدات چین و توێژەكان بۆ بەرزكردنەوەی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬و ناڕەزاییەكانیان پەنا بۆ خۆنیشاندان ببەن و لایەنی‮ ‬پەیوەندار كە حكوومەتی‮ ‬هەرێمە بخەنە ژێر گوشارێكی‮ ‬مەدەنی،‮ ‬تا هەوڵەكانی‮ ‬لەپێناو چارەسەری‮ ‬چڕتر و خێراتر بكات،‮ ‬تائێرە هەموو لایەك لە روئیایاندا دیارە،‮ ‬پێداگیرن و بە مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬و شەرعی‮ ‬دەزانن‮.‬
بەڵام هیچ كاتێك داواكاركردنی‮ ‬ماف و گوشاری‮ ‬مەدەنی‮ ‬نابێ بگاتە ئاستی‮ ‬توندوتیژی،‮ ‬یاخود پەلاماردانی‮ ‬بارەگا و دامەزراوەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئەوانە موڵكی‮ ‬گشتین و بەپێی‮ ‬یاسا دەبێ پارێزراو بن و بەشێكە لە دامەزراوە خزمەتگوزاری‮ ‬و ناوەندەی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬یەكەی‮ ‬ئیداری،‮ ‬كە راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی‮ ‬هاووڵاتیان،‮ ‬ئەگەر ئەو شوێنانە بسوتێندرێ و وێران بكرێن بەناوی‮ ‬خۆنیشاندان،‮ ‬بێگومان كارێكی‮ ‬هەڵەیە چونكە دواتر ئەم دامەزراوانە بەهەمان ئەو پارانە چاك دەكرێنەوە كە حكومەتی‮ ‬هەرێم بۆ راپەڕاندنی‮ ‬كاری‮ ‬رۆژانەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دایمەزراندووە‮.‬
هەندێك لایەن بەبێ گوێدانە لێكەوتەكانی‮ ‬خوڵقاندنی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬و پشێوی‮ ‬و توندوتیژی،‮ ‬حەماسەتی‮ ‬هاووڵاتیان و دروشم و جوڵەیانی‮ ‬بەكارهێناوە بۆ دەستبەركردنی‮ ‬بچووكترین دەسكەوتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ململانێی‮ ‬حزبیانە‮. ‬هەروەك چۆن ئەو لایەنانە رەچاوی‮ ‬دۆخی‮ ‬مەترسیداری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان نەكرد و هیچ گوێیان بەوە نەداوە كە دوژمن و داگیركەری‮ ‬كوردستان دەبنە ئاگرە خۆشكەری‮ ‬ناڕەزاییەكان،‮ ‬دەبوو ئەوەیان نادیدە نەگرتایە كە بەكارهێنانی‮ ‬منداڵ و ئاڕاستەكردنی‮ ‬بەرەو توندوتیژی‮ ‬و رك و كینە لێكەوتەی‮ ‬خراپتری‮ ‬بەدوادا دێ و رۆژگارێك ئەم رك و كینە دەبێتە بەشێك لە كەسایەتی‮ ‬و پەروەردەیی‮ ‬و ئەو گەنجانەی‮ ‬لەئایندە بەشێك لە جومگە گرنگەكانی‮ ‬وڵاتیان بەردەست دەكەوێ،‮ ‬بەهەمان شێوەی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬واقیعی‮ ‬تاڵی‮ ‬توندوتیژیانە دەبنەوە و كارەكتەری‮ ‬سەركەوتوو نابن بۆ بەڕێوبەردنی‮ ‬دامەزراوەكان و خزمەتكردنی‮ ‬وڵاتەكەیان‮.‬
لێرە گرنگە داواكاری‮ ‬گشتی،‮ ‬بە ئەركی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵبستێ،‮ ‬تەواوی‮ ‬ئەو پێشێلكارییانە تۆمار بكات و بەپێی‮ ‬رێكاری‮ ‬یاسایی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنانە بكات كە هۆكاری‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬توندوتیژین‮" ‬ئەمەش لەپێناو سەروەری‮ ‬یاسا،‮ ‬مافی‮ ‬منداڵ،‮ ‬مافی‮ ‬خۆنیشاندان،‮ ‬مافی‮ ‬پاراستنی‮ ‬دامەزراوە حكومیەكان،‮ ‬ئەمنی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬و پاراستنی‮ ‬ماڵ و ژیانی‮ ‬هاووڵاتیان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌