2017-12-26

فەرهەنگ سابیر كوردستانی
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پارتێكە هەڵگری‮ ‬دروشمی‮ ‬درووست بوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬هەركاتێك لەسەركەوتن نزیك ببێتەوە،‮ ‬بەدەیان پیلانگێڕی‮ ‬ناوەخۆ و دەرەوەی‮ ‬بۆ دەنێنەوە و كۆسپ و تەگەری‮ ‬بۆ سازدەكەن،‮ ‬چونكە تاكە حزبە لەسەرەتای‮ ‬درووستبوونی‮ ‬تاكو ئەمڕۆ هەم لەپێشەنگە و هەم وازی‮ ‬لە هزری‮ ‬درووستبوونی‮ ‬دەوڵەت نەهیناوە،‮ ‬بۆیە بەردەوام بۆتە نیشانەی‮ ‬دوژمنان‮. ‬
بەڵام پارتی‮ ‬لەهیچ شكستێك و كەوتنێك دەستەو ئەژنۆ نەوەستاوە و هەمیشە خۆی‮ ‬ئامادە دەكاتەوە و سەر لەنوێ دەست پێدەكاتەوە،‮ ‬بۆ نموونە لە‮ ‬1946 حزبی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕاگەیاند و لە‮ ‬1947 بەپیلانگێڕی‮ ‬سێ وڵات بەپارە و سەروەت و سامان و ئیمتیازاتی‮ ‬كەسی‮ ‬ویستیان خواست و داواكانی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمردەستەمۆی‮ ‬بكەن‮ ‬،‮ ‬بەڵام بارزانی‮ ‬نەمر قەبوڵی‮ ‬نەكرد و لەنێوان سنوری‮ ‬هەرسێ وڵاتی‮ ‬دووژمن خۆی‮ ‬و‮ ‬516 هەڤاڵی‮ ‬لە داستانێكی‮ ‬شۆرشگێڕی‮ ‬بەرخودانی‮ ‬كەم وێنەدا خۆیان گەیاندە سنوری‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران و لە‮ ‬ڕووباری‮ ‬ئاڕاس پەڕیەوە چۆكیان نەدا بە هیواو ئاواتەكانی‮ ‬شۆڕش و پارتی‮ ‬و خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تا ساڵی‮ ‬1958 كاتێك‮ ‬ڕژێمی‮ ‬پاشایەتی‮ ‬ڕووخا بە كودەتا و بەكوشتنی‮ ‬مەلیك فەیسەڵی‮ ‬دووەم لەلایەن عەبدول كەریم قاسم و حوكمی‮ ‬كۆماری‮ ‬لە عێراق راگەیەنرا،‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬بارزانی‮ ‬بەهۆی‮ ‬دژایەتی‮ ‬عیراق و وڵاتانی‮ ‬تر كوردستانی‮ ‬جێهێشت بوو،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬11 ساڵ هەر لەسەر داوای‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێڕاق گەڕایەوا و‮ ‬3 ساڵ پارتی‮ ‬بەشداری‮ ‬حكومەتی‮ ‬قاسمیان كرد و زۆر هاوڕا و هاوكاری‮ ‬یەكتری‮ ‬بوون،‮ ‬بەڵام كە كار گەیشتە ئەوەی‮ ‬كەوا پارتی‮ ‬هیواو ئاواتەكانی‮ ‬كورد دەستەبر بكات،‮ ‬دیسان بارودۆخی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا و كوردستان تێكچوو و دەسەڵاتی‮ ‬بەغدا دیسان كەوتەوە پیلان گێڕی‮ ‬دژی‮ ‬پارتی‮ ‬و مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان.دیسان پەیوەندی‮ ‬و شەراكەتی‮ ‬كوردستان و حكومەتی‮ ‬بەغدا تێك چوو،‮ ‬ناچار بارزانی‮ ‬نەمر شاخەكانی‮ ‬هەڵبژاردەوە بۆ داكۆكی‮ ‬كردن لە مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬قاسم زۆر هەوڵیدا بارزانی‮ ‬ڕازی‮ ‬بكات كە واز لە ئوتونۆمی‮ ‬كوردستان بهینێت،‮ ‬بەڵام بارزانی‮ ‬قبوڵی‮ ‬نەكرد و شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول بە گوڕ‮ ‬و تینێكی‮ ‬شۆڕشگێڕانە و نیشتیمان پەروەران بە بەشداری‮ ‬هەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دەستی‮ ‬پێكرد،‮ ‬یەكگری‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان لە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا،‮ ‬گوڕ‮ ‬و تین و نیشتیمان پەروەری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و سەركەوتنەكانی‮ ‬پێشمەرگە گەیشتنە ئەوئاستە كە بەیانی‮ ‬11ـی‮ ‬ئاداری‮ ‬1970ـی‮ ‬لە لایەن حكومەتی‮ ‬بەغدا راگەینەرا بە كەركوك‮ ‬یشەوە،‮ ‬كە‮ ‬یەكەم دیكۆمێنتی‮ ‬فەرمی‮ ‬بوو لە مێژوودا دان بەبوون و شەراكەت و مافەكانی‮ ‬كورد نرا لە عێراقدا‮. ‬بەڵام حكومەتی‮ ‬بەغدا هەرگیز مافەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بە رەوا نەزانیوە و نییەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەبووە كە سنوری‮ ‬ئیداری‮ ‬كەركوك بخاتە نێو سنوری‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە لە ماوەی‮ ‬3 ساڵدا‮ (‬1970 تاكو‮ ‬1974‮)‬ وردە وردە كەوتنە تەعریب كردنی‮ ‬كەركوك و پیلان گێڕی‮ ‬تەنازولاتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ئەقلیمی،‮ ‬كاتێك سنوری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬خۆی‮ ‬بە ئێران بەخشی‮ ‬بەرامبەر گەمارۆدان و سەركوت كردنی‮ ‬شوڕشی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و خواستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان دابڕانی‮ ‬كەركوك لە ناوچەی‮ ‬حوكمی‮ ‬زاتی‮ (‬بەیانی‮ ‬11ی‮ ‬ئازار‮) ‬،‮ ‬لە كۆتایی‮ ‬ساڵی‮ ‬1974 بە پیلانگێڕی‮ ‬ژێر بە ژێری‮ ‬عێراق و ئێران لە جەزائیر‮ ‬ڕیكەوتنیان مۆر كرد و عێراق لەفاو تا عەبادان بدات بە ئێران و ئێرانیش لەبڕی‮ ‬ئەوە شۆڕشە مەزنی‮ ‬ئەیلوول كۆتایی‮ ‬پێبێنێت،‮ ‬ئەمەش لە ساڵی‮ ‬1975 جێبەجێ كرا،‮ ‬دیسانەكە بارزانی‮ ‬شاخەكانی‮ ‬هەڵبژارد و ئامادە نەبوو متووی‮ ‬دەسەڵات ئیمتیازاتی‮ ‬كەسی‮ ‬دوژمن بێت كەوا واز لە مافە‮ ‬ڕەواكانی‮ ‬كورد و كوردستان و كەركوك بێنێت‮!‬،‮ ‬پێی‮ ‬گوتن ئەگەر كەركووك‮ ‬یەك كوردیشی‮ ‬لێ نەمێنێت هەر كوردستانییە بەڵكو كەركوك دڵی‮ ‬كوردستان‮. ‬لەساڵی‮ ‬1976 شۆڕشی‮ ‬گوڵانی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬پێشكەوتوو خواز دەستی‮ ‬پێكرد‮. ‬ئەوە بوو لەساڵی‮ ‬1979 ئەحمەد حەسەن بەكر‮ (‬مرد‮ ‬یاخود بە پیلانی‮ ‬سەدام حوسێن كوژرا‮) ‬تاكو ئێستاكە پشت راست نەبوو‮. ‬
لەسەرەتای‮ ‬هەشتاكان كورد و هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكیان گرتەوەو زۆر بەهێز بوون دیسانەكە شەڕیان لەنێوان‮ ‬یەكێتی‮ ‬و حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬درووستكرا،لە سەروبەنددا شەڕ‮ ‬بۆ پارتیش درووستكرا و هێزە كوردستانییەكان كەوتنە نێو شەڕی‮ ‬براكوژی‮ ‬كە بێشك دەستی‮ ‬ئێران و عێراق و توركیای‮ ‬تێدابوو‮. ‬پاشان كاك ئیدریس بارزانی‮ ‬جوانەمەرگ وەكو ئەندازیاری‮ ‬رێكخستنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان ئاشتەوایی‮ ‬حزبەكوردستانییەكانی‮ ‬داهێنا و بەهاوكاری‮ ‬هەموو حزبە كوردستانییەكان بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دامەزرا كە لەهەموو حزبەكان پێكهاتبوو،‮ ‬كورد زۆربەهێزی‮ ‬دەركەوتەوە مەیدانی‮ ‬خەبات تاساڵی‮ ‬1991 جەنابی‮ ‬سەرۆك وەك بەرپرسی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەستنیشان كرا و‮ ‬ڕاپەرینە مەزنەكەی‮ ‬بەهاری‮ ‬1991 بەرپابوو و كوردستان رزگار كرا و هەڵبژاردن ئەنجامدرا‮. ‬دیسانەكە حكومەتی‮ ‬عێراق كەوتە لێك ترازاندن و پەرتەوازەكردنی‮ ‬هێزە كوردیەكان،‮ ‬سەرەتا شەڕی‮ ‬پەكەكەی‮ ‬لەگەڵ پارتی‮ ‬درووستكرد‮! ‬و پاشان شەڕی‮ ‬نێوان‮ ‬یەكێتی‮ ‬و بزووتنەوەی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬هەڵگیرسا ویستیان بەپیلانێك پارتی‮ ‬بخزێنە نێو شەڕەكە‮!‬،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬دانی‮ ‬بەخۆی‮ ‬داگرت،‮ ‬پاشان شەڕی‮ ‬نێوان‮ ‬یەكێتی‮ ‬وپارتی‮ ‬دروستكرا؟‮! ‬پاشان دوای‮ ‬3 ساڵ شەڕ‮ ‬وەستا و حكومەتی‮ ‬هاوبەشیان پێكهێنا و بەهێز بوونەوە تا ساڵی2003 كە سەدام‮ ‬ڕووخا و كورد لەوپەڕی‮ ‬بەهیزی‮ ‬بوو،‮ ‬دیسانەكە وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوا نەیان هێشت كوردستان ببێتە دەوڵەت و تووشی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬زۆرەملێیان كردن بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق پاش رووخانی‮ ‬سەدام حوسێن‮.‬
پێكهێنای‮ ‬حكومەی‮ ‬بەغدا لە ساڵی‮ ‬2013 كە هەوێنەكەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەولێر بوو چونكە،‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬عێراق بە حزبە شیعی‮ ‬و سوننەكان و عیلمانییەكانیەوە‮ (‬كە ئێستا لە مەیدانن‮)‬،‮ ‬هیچ قاعیدە و جەماوەرێكی‮ ‬ئەوتۆیان نەبوو كە بتوانن حكومەت پێك بهێنن ئەمەش راستیێكە كە كەس ناتوانێ نكوڵی‮ ‬لێبكات،‮ ‬بۆیە حكومەتی‮ ‬هەولێر بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬بەغدا بوو پاش رووخانی‮ ‬سەدام حوسێن‮. ‬كە حكومەتی‮ ‬بەغدا پێكهات بۆ ماوەی‮ ‬7ساڵ بەغدا كەوتە نێو ململانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬و تیرۆری‮ ‬ناوخۆی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬بەغدا و دەستوەردان و كۆنترۆڵی‮ ‬ئیران‮ ‬تاساڵی‮ ‬2010 ئێران هەژموونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەر شەقامی‮ ‬سلێمانیدا سەپاند و دیسان دەرزیان خستە نیو ماڵی‮ ‬كورد و پارتی‮ ‬بووە ئامانج لەسلێمانی‮ ‬كاتێك لە‮ ‬17/2/2010 ئاژاوە و گێرەشێوێنی‮ ‬درووست بوو و كۆمەڵە گەنجێكی‮ ‬بێتاوان بوونە قوربانی‮ ‬و دوومانگ ئەوناوچەیە لەڕووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و سیاسی‮ ‬لەڕەوشێكی‮ ‬ناتەندرووست دەگوزەران‮. ‬بەهەرحاڵ ئەوقۆناغەش تێپەڕی‮ ‬كورد خۆی‮ ‬یەكخستەوە تا ساڵی‮ ‬2014 ئەمجارەیان بودجەیان بڕی‮ ‬و پاشان شەڕی‮ ‬داعشیان بۆ درووست كردین و نرخی‮ ‬نەوت لە‮ ‬100 دۆلار دابەزی‮ ‬بۆ‮ ‬26 دۆلا و پاشان ئەم قەیرانەشمان خەریك بوو تێماندەپەڕاند و خەریكی‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد بووین بۆ سەرخستنی‮ ‬ڕیفراندۆم خۆشبەختانە لە دواین‮ ‬ڕۆژی‮ ‬واتە‮ ‬24/9/2017 هەموو حزبەكان بەشداری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕاگەیاند و پڕۆسەكە بەسەركەوتوویی‮ ‬كۆتایی‮ ‬هات و نزیكە‮ ‬93% دەنگی‮ ‬بەڵئ مسۆگەر كرا،‮ ‬زۆر نزیك بووین لەسەركەوتنی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬و درووست كردنی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬بەڵام دیسانەكە خیانەتێكی‮ ‬گەورە لەناو ماڵی‮ ‬كورد هەڵگیرسا كەوا هیچ ئاگرێ هێندە گرڕ‮ ‬سووتانی‮ ‬بەهێز نەبوو ئەوە بوو لە‮ ‬16/10/2017 تاقمێكی‮ ‬ناو باڵێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬حزبێكی‮ ‬كوردستان؟‮! ‬كەركووكیان‮ ‬ڕادەستی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و سوپای‮ ‬عێراق و پاسدارانی‮ ‬ئێران كرد و دەرز كەوتە نێو سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە و مەخموور و شەنگال و چەند ناوچەیەكی‮ ‬تری‮ ‬لەبازنەی‮ ‬ماددەی‮ ‬140 كەوتە ژێردەسەڵاتیان،‮ ‬ئەو تاقمە خیانەتكارە لەم مێژووە‮ ‬ڕەشە بەرپرسیارن‮. ‬پاش تەواو بوونی‮ ‬وادەی‮ ‬فەرمی‮ ‬سەرۆكایەتی،لە پێناو خۆرێكخستنەوە و ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردن جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە وتەیەكدا دەسەڵاتەكانی‮ ‬بەسەر دامودەزگان‮ (‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران و دەسەڵاتی‮ ‬دادوەری‮ ‬و دیوانی‮ ‬سەرۆكایەت‮) ‬دابەش كردن بۆ ئەوەی‮ ‬لە نزیكترین كات هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬و پەرلەمان ئەنجام بدرێ كە تاكە رێگایە بۆ دەستاودەست كردنی‮ ‬دەسەڵات و دەست پێكردنی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام دیسانەوە پیلانی‮ ‬پیلانگێران خواستی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان خەریكە ئەم قۆناغە بگەوجێنن دیسانەكە هانی‮ ‬ئاژاوە و گێرەشێوێنی‮ ‬دەدرێ و بەرلەچەند رۆژێك زیاتر لە‮ ‬17 بارەگای‮ ‬حزبی‮ ‬حكوومی‮ ‬سوتێندراوەن و ئاشوبێكی‮ ‬خراپ درووست كراییەوە،‮ ‬بۆ چەواشەكاری‮ ‬و پەردەپۆشی‮ ‬پیلانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬و خۆڵ كردنە چاوی‮ ‬خەڵك چوار بارەگای‮ ‬حزبەكانی‮ ‬تریان سوتاند و ئینجا بارەگایەكی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬نەڵێن تەنها پارتی‮ ‬ئامانجە‮!!. ‬بە پێداچوونەوەی‮ ‬قۆناغەكانی‮ ‬سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬پارتی‮ ‬و تاكو ئێستا بینیمان كە تەنها پارتی‮ ‬بۆتە ئامانجی‮ ‬دوژمن و داگیركەران ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كەوا پارتی‮ ‬حزبێكی‮ ‬جەماوەرییە و خوازیاری‮ ‬مافی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە بە هەموو چین و توێژ و نەتەوە و ئاین و ئاینزاكانەوە،‮ ‬بۆیە بەردەوام بۆتە ئامانجی‮ ‬دوژمن و داگیركەرانی‮ ‬كوردستان و‮ (‬وەكیلەكانیان‮)‬،‮ ‬هەركاتێك دوژمنان دەستیان نەگاتەپارتی،‮ ‬ئەوا هەوڵدەدەن‮ ‬لەڕێگای‮ ‬خیانەتی‮ ‬حزبێك‮ ‬یان لایەنێك‮ ‬یاخود‮ (‬تاقمێك‮) ‬ئەجندای‮ ‬خۆیان جێبەجێ دەكەن بۆ ئەوەی‮ ‬كۆسپ و رێگری‮ ‬لە خەبات و داوا رەواكانی‮ ‬پارتی‮ ‬بكەن.بەڵام هێز وگەورەیی‮ ‬پارتی‮ ‬لەوەدایە و مێژوو سەلماندوویەتی‮ ‬كەهەر لەسەرەتای‮ ‬حوكمی‮ ‬عێراق كاتێك بریتانیەكان لەعێراق كشانەوە تاكو ئەمڕۆ حكومەت و كەس و لایەنە دژە پارتی‮ ‬ئاساریشیان نەماوە،‮ ‬وەك مەلیك فەیسەڵی‮ ‬یەكەم و مەلیك‮ ‬غازی‮ ‬و مەلیك فەیسەڵی‮ ‬دووەم و عەبدولكەریم قاسم و عەبدول سەلام عارف و عەبدول‮ ‬ڕەحمان عارف و ئەحمەد حەسەن بەكر و سەدام حوسێن و هەر بنەماڵە و حزبێكیش هیچ وجودێكیان نەماوە،‮ ‬لەبەرامبەردا پارتی‮ ‬لەساڵی‮ ‬1946 درووست بووە تاكو ئەمڕۆ هەر حزبی‮ ‬یەكەمە و بنەماڵەی‮ ‬بارزانیش هەر وەك خۆیان رابەر و سەركردەی‮ ‬بزووتنەوە ئازادی‮ ‬خوازی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانن بەردەوام قوربانی‮ ‬ماف و ئازادیەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانایان داوە.ئەمەیە جیاوازی‮ ‬ئێمەی‮ ‬شۆڕگێڕ‮ ‬و نیشتیمان پەروەر لە گەڵ حكومەت و تاقمەخیانەتكارەكان‮ (‬وەكیلی‮) ‬وڵاتان و داگیركەرانی‮ ‬كوردستان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌