2017-12-27

عەبدولڵا زەیدی بەرپرسی دۆسیەی كورد لە هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە رایگەیاند،كە زۆرینەی ڕەهای فراكسیۆن و لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ ئەوەدان گفتوگۆ لە نێوان كوردستان و حكوومەتی ناوەند بكرێتەوە، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماریش هەوڵ دەدا بۆچوونەكان لە یەكتر نزیك بكاتەوە و هەمووان بێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

عەبدولڵازەیدی بەرپرسی دۆسیەی كورد لە هاوپەیمانی نیشتمانی روونیكردەوە ، شاندی كوردستان كە بۆ دانوستاندن دێنە بەغدا، پێویستە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم بكەن، هەر چەند ئاشكرایە كە هەڵوێستە سیاسییەكان لە كوردستان یەكگرتوو و یەكڕیز نین.

راشیگەیاند  فشاری نێودەوڵەتی زۆر بەهێز هەیە، بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی نێوان هەولێر و بەغدا، دۆخی ئابووریی كوردستانیش لە شڵەژاندایە و ڕێژەی هەرێم لە بودجە بە ڕێككەوتنی سیاسی دانراوە، پێویستە ئەو یاسایانەی لە كوردستانیش دەرچوون، دژ و ناكۆك نەبن لەگەڵ دەستووری هەمیشەیی عێراق.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌