2017-12-27

ژمارەیەک عەرەبی بەدەوی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی پەڵکانەی کوردنشین لە سنووری سەرگەڕانی پارێزگای کەرکووک و  72 کاژێریان دیاریکردووە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکانیان و جێهێشتنی کورد لەو سنوورە.

لوقمان حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوه‌ :  عەرەبەکان هاتوونەتە گوندەکە و لەگەڵ ئەو کوردانەی لەوێن بووەتە دەمەقاڵێیان، دواتر سوپای عێراقییان ئاگادارکردووەتەوە و هاتوون بۆ پشتیوانی عەرەبە بەدەوییەکان .

بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان دەڵێت "بەشێک لە خانووی کوردەکانیان لە گوندی پەڵکانە داگیرکردووە و داویانه‌تە عەرەبەکان، ئەوان ماوەی 72 کاژێریان داناوە تاوەکو هەرچی کورد هەن گوندەکە جێبهێڵن".

بەگوتەی لوقمان حسێن، لە سەردەمی حکومەتی بەعس ئەو زەوییانە لە کورد سەندرابوونەوە و بەگرێبەست بۆ عەرەبی بەدەوی کرابوون، بەڵام لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە کورد گەڕابوونەوە سەر زەوییەکان ئێستاش بۆ جاری دووەم ناوچەکە بەر شاڵاوی تەعریب دەکەوێتەوە و مەترسی هەیە تەواوی گوندەکانی دیکە رووبەڕووی هەمان دۆخ ببنەوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌