2017-12-28

بەبڕیاری قودباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە چوار پۆستی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیاندا دەكرێت.
ئه‌و گورانكاریانه‌ بریتین له‌وه‌ى كه‌ "میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لادەبرێت و لەشوێنەكەی دكتۆر سەباح هەورامی دەستبەكاردەبێت، هەروەها هاوژین سالار بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی لە پۆستەكەی لادەبرێت و جەمال ساڵح قادر لەشوێنەكەی دەستبەكاردەبێت".

هەروەها یاسین فەقێ سەعید بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەپۆستەكەی لادەبرێت و لەشوێنی عەلی تۆفیق دەستبەكاردەبێت، حەمید عەبدوڵا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین لەكارەكەی لادەبرێت و هیوا قەرەنی بەوەكالەت دەستبەكار دەبێت".
سەرچاوەیەك له‌م باره‌وه‌ ئاشكراى كرد، كه‌ قوباد تاڵەبانی بەردەوام دەبێت لە گۆڕانكاریكردن لە پۆستەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕیندا".
وتیشی" بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا چەندین پۆستى حكومی دیكە گۆڕانكاری تێدا بكرێت".

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌