2017-12-31

پۆلیسی هەولێر ئامارەکانی ساڵی 2017 بڵاو دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، کە رێژەی تاوان لە هەولێر رووی لە کەمی کردووە بە بەراورد بە ساڵی 2016.

رۆژی یەکشەممە 31/12/2017، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ژمارەی دەستگیرکراوەکانی لە ماوەی ساڵی رابردوو، بە تۆمەتە جیاوازەکان، ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لەو ساڵەدا، 4739 خراونەتە بەندیخانە.

ژمارەی دەستگیرکراوەکان و تۆمەتەکانیان:


- 494 کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کراون.

- 122 کەس بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر کراون.

- 307 کەس بە تۆمەتی زێدەڕۆیی کرد بۆ سەر موڵک و ماڵی دەوڵەت دەستگیر کراون.

- 1196 کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و ئاژاوەگێڕی دەستگیر کراون.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌