2017-12-31

هه‌ر یه‌ك له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل پلانێكی هاوبه‌شیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا داڕشتووه‌.
رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا له‌لایه‌ن هێربێرت ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا و مائیر بنشابات ، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئیسرائیل له‌ 12ی كانوونی دووه‌م واژۆ كراوه‌.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌كسیۆس ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل  چوارمیحوه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت..
میحوه‌ری یه‌كه‌م بریتی ده‌بێت له‌ چاودێریكردنی چالاكییه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران له‌باره‌ی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی ، میحوه‌ری دووه‌میش رێگه‌گرتن ده‌بێ له‌ چالاكییه‌كانی ئێران له‌ سوریاو نه‌هێشتنی پاڵپشتییه‌ بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی، میحوه‌ری سێیه‌میش تایبه‌ت ده‌بێ به‌ پرۆگرامی رۆكیته‌ بالیستییه‌كان و پلانی ئێران كه‌ ده‌یه‌وێ بنكه‌یه‌كی ئه‌و رۆكێتانه‌ له‌ سوریاو لوبنان دابنێ، میحوه‌ری چواره‌میش خۆئاماده‌كردن ده‌بێ بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن ئێران و حیزبوڵڵاوه‌ ئه‌نجام بدرێت.

 KTV

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌